18/02/2020
جاران و ئێستا ....!
١. بەیەک پەرداغ ئاویان دەگێرا ( ١٥ بۆ ٢٠ ) کەس ئاوی پێدەخواردەوە ھیچ باس نەبوو ، بەلام ئێستا کەس بەپەرداغی کەس ئاو ناخواتەوە ئەم ھەموە نەخۆشیەش ھەیە .
٢. جاران یەک ئافرەت خواردنی چوار پێنج عائلە دروست دەکرد چەند بەتام و بەچێژ بوو .سەعات ١١:٣٠ خواردن لەسەر سفرە بوو ، بەلام ئێستا بە ٥ ئافرەت خواردن دروست دەکەن کەچی دەگاتە سەعات ١ی نیوەرۆ و ھیچ تامیشی نیە .
٣. جاران بەمریشکێک سێ بۆ چوار خێزانت بەرێدەکردبەلام ئێستا بەشی خێزانێک ناکات ، بیرم دێت من بەس باڵم بەردەکەوت ، وام دەزانی مندال دەبێ بەس بال و قاچ بخوات .
٤. جاران بە موسێکی عادی سێ بۆ چوارجار ریش و مووت دەتاشی بگرە ھی یەکتریشمان بەکاردەھێنا ، بەلام ئێستا موسێکی سەفەری بەشی جارێک ناکات بەباشی .
٥. جاران یەک قاتی کوردی بەسێ چوار کەس لەبەریان دەکرد ھیچ کێشەنەبوو . ئێستا یەک کەس ٦ قاتی ھەیە.
٦. جاران تانەیان بردبایە ژورەوە نەی دەزانی کەئەمەیان بۆ دۆزیەوەتەوە ھەرگیز تەلاقیش روینەدەدا . بەلام ئێستا ٢٠ داخوازی دەکات دوای چەندین ژوان کەچی زۆرنابا تەلاقی دەدات .
٧.جاران فەقێ لای مامۆستایەک دەیخوێد فێری ھەموشتێک دەبوو ، ئێستا لەلای ٥ بۆ ٦ مامۆستا دەخوێنێ ھەر فێرنابێ .
8. جارا مامۆستا جگە لەووتار لەھەر شوێنێک قسەی کردایە ھەمووی گوێی بۆ دەگرت بەلام ئێستا ئەگەر ووتارەکەی ٣٠ دەقەبێ دەلێن نایبرێتەوە.
9. جاران یەک مامۆستا ( مەلا ) مزگەوتێکی بەرێوە دەبرد ، جگە لە خوطبەو دەرسی فەقێ و حەل کردنی کێشە کۆ مەلایەتیەکان ، بەلام ئێستا« دوو سێ تاچوار » مامۆستا لەسەر یەک مزگەوتن کەچی کاتی نوێژی جماعەت دیارنین ، گەنجێک بەرنوێژیان بۆدەکات.
10. جاران ئافرەت بەلانکێکی کۆن زۆرجار ئەو لانکە لەوە دەچوو ھی مالی دایکیشی بووبێ کە خۆی تێدا بەخێوکراوە وە بەشیری خۆی ١٢ بۆ ١٤ بگرە زیاتری بەخێو دەکرد ، بەلا ئێستا جگە لە شیری قوتوو بەلکو حەفازە و سیسەم ، کەچی ٢ تا ٤ مندالیان پێ بەخێو ناکرێ .
11. جاران ئافرەتان بەدوژوورو ھەیوانێک رازی بوون ، بەلام ئێستا نەک ھەر خانوی خۆی بەلکو ئێستا دەبێ رەنگی کاشیەکە لەگەل کەوەنتەرەکە و لەگەل دەرگاکان تەنسیقی ھەبێ بۆ ماوەیەکی کاتی دواتر قابیلیەتی گۆرانی ھەیە .
12. جاران لە ئافرەتان و پیاوان بەجلێکی کۆن و دوو رەنگ دەھاتنەدەر و جلی دەرو ژوور ھەر یەک جل بوو بەلام ئێستا نەک ھەر رەنگی جلەکان دەبێ تەنسیقی ھەبێ بەلکو بەچەندین جل قەناعەتیان نایەت .
13. جاران دەروجیران خواردنیان بۆ یەکتر دەبرد ئێستا کەس نابینی خواردن بدات بە دراوسێکەی .
14. جاران خزم و کەس و دراوسێ سەردانی یەکتریان دەکرد یاخود لە مالێک کۆ دەبوونەوە تادرەنگان مەجلیسیان گەرم دەکرد و مێوژوو گوێزیان دەخوارد، ئێستا کەس نابینی سەردان بکات و بگرە لەمالێکیش لەبەر موبایل کەس قسە لەگەل کەس ناکات .
15. جاران کەمیوانێک دەھات بەرێزەوە پێشوازیت لێدەکرد و گوێت بۆ دەگری و بێدەنگ دادەنیشتیت و سەیری تەلەفزێونیش نەدەکرا دەیانگوت عەیبە کزیکە میوانمان ھەیە ، کەچی ئێستا کەس ئاگای لەمیوان نیە ، بەلکو میوانەکەش کەدێتەژوورەوە یەکسەر دەڵێت ئەرێ زەحمەت نەبێ « پاسۆردی ئەنتەرنێتەکەم بۆناکەنەوە » واتە ئێستا رێزگرتن لەمیوان ئەوەیە کە رەقەم سری ئەنتەرنێتەکەی بۆ بکەیەوە...
بە سوپاسەوە وەرگیراوە...