22/03/2016
ڕۆژى جیهانى ئاو چییە و بۆچى گرنگە؟
ڕۆژى جیهانى ئاو ڕۆژێکى نێودەوڵەتییە تا هەمووان هەلێکى باشیان هەبێت بۆ زانینى ئەو کێشانەى پەیوەندیان بە ئاوەوە هەیە.
مێژووى ڕۆژى جیهانى ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٩٢ لە کۆنفرانسى نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە ژینگە و پێشکەوتن کاتێک پێشنیارکرا کە کێشەکانى ئاو لەبەرچاو بگیرێت.
ئەنجومەنى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانیش ٢٢ ى مارسى ١٩٩٣ ى وەک یەکەمین ڕۆژى جیهانى ئاو دیاریکرد، لەو کاتەوە ساڵانە یادى ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە.