كه له شاخ گرتن له سۆران

كه له شاخ گرتن له سۆران Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from كه له شاخ گرتن له سۆران, سۆران, Irbil.

18/09/2026

چارەسەری دەوالی قاچ بە زێرووی پزیشکی (Hirudotherapy)

گەورەبوونی دەمارە خوێنهێنەرەکانی قاچ و تێکچوونی زمانەی ناو دەمارەکانە، ئەم حاڵەتە دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لەناو دەمارەکان کۆبێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ئەستووربوونی قاچ.

هۆکارەکانی دروست بوونی نەخۆشی دەوالی قاچ كه‌ بریتین لە:
١_ هۆکاری بۆ بۆماوەیی
٢_ بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی کیمیاویی
٣_ زۆر لەسەر پێ ڕاوەستان و کارکردنی زۆر.
٥_ جەڵتەی دەمارەکان و خوێن مەیین، خەستبوونەوەی خوێن.
٦_ قەڵەوی کە دەبێتە هۆی فشارێکی زیاتر لەسەر دەمارەکان
٧_ تەمەن، لەگەڵ تەمەن مەترسی تووشبوون بە دەوالی زیاتر دەبێت
٨_ دووگیانی دەبێتە هۆی ئەوەی دەمارەکان زیاتر گەورە بن

تێبینی: دەوالی قاچ زیاتر لە خانمان زۆرترە و ئەوان زیاتر تووشی دەبن وەک لە پیاوان.
​
​میکانیزمی زانستی و بایلۆجی چارەسەری بە زێرووی پزیشکی

لەکاتی گەستندا، زێرووی پزیشکی ماددەیەکی زۆر لە ڕێگەی لیکەکەیەوە بۆ ناو خوێن دەردەدات لەوانە :

١_ ​هیرودین (Hirudin)، دژەمەیینی خوێنە (Anti-coagulants)، بەرگری لە دروستبوونی مەینینی خوێن دەکات و خوێنەکە ڕوون دەکاتەوە.

٢_ ​هیرومێنتین و کالین (Calin) ڕێگری لە پێکەوەنووسانی پەڕەکانی خوێن (Platelets) دەکەن، بەمەش سووڕی خوێن لەناو بۆرییە خوێنە زۆر وردەکاندا ئاسانتر دەکەن.

٣_ ​هیالۆرۆنیدەیز (Hyaluronidase) گەیشتنی ماددە سوودبەخشەکان بۆ ناو شانەکان ئاسانتر دەکات.

٤_ ​ماددەی دژەهەوکردن (Anti-inflammatory) هەوکردن و ئازار لە دەوروبەری دەمارە ئاوساوەکان کەمدەکاتەوە.

​سوودە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی زێرووی پزیشکی بۆ دەوالی قاچ

١_ ​باشترکردنی سووڕی خوێن (Microcirculation) لە قاچەکاندا.

٢_ ​کەمکردنەوەی پەستانی ناو دەمارەکان و سووککردنی هەستی قورسبوونی قاچ.

٣_ ​کەمکردنەوەی ئاوسان (Edema) و ڕەقبوونی شانەکان.

٤_ ​یارمەتیدان لە پاراستنی پێست لە دروستبوونی برینی دەوالی (Varicose Ulcers).

​تێبینی: ​زێرووی پزیشکی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕەگی سەرەکیی ئاوساوەکان دانانرێت، بەڵکو لە دەوروبەر و ناوچەی بۆرییە خوێنە وردەکان دادەنرێت بۆ ڕێگریکردن لە خوێنبەربوونی زۆر.
وە ​پێویستە ئەم کارە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا ئەنجامی بدەن و زێرووی پزیشکی یەکجاربەکارهاتوو بەکاربێنن.

نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

29/08/2026

کەڵەشاخ چارەسەر و بەسوودە بۆ دەوالی لە قاچەکاندا

پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ پشت بە هاوسەنگییەکی وردی بایۆلۆجی دەبەستێت، کە تێیدا زانست و بنەما سروشتییەکان تەواوکەری یەکترن. کەڵەشاخ وەک یەکێک لە ڕێکارە کۆنەکانی پزیشکیی ڕەسەن، لە سەردەمی مۆدێرندا لە ڕوانگەیەکی فیزیۆلۆجیی وردەوە شیکاری بۆ دەکرێت، بەتایبەت لە بواری ڕێکخستنەوەی سووڕی خوێن، چالاککردنەوەی کۆئەندامی لیمفایی، و پاککردنەوەی شانەکان لە پاشماوەکان. تێکەڵکردنی ئەزموونی مێژوویی لەگەڵ بنەما زانستییە سەردەمییەکاندا، دەبێتە پردێکی متمانەپێکراو بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و تەندروستی بۆ جەستە.

میکانیزمی زانستیی کاریگەریی کەڵەشاخ لەسەر دەوالی لە قاچەکاندا :

١_ ​باشترکردن و چالاککردنی سووڕی خوێنی (Microcirculation) ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە ناوچەی ڕێگەپێدراو بەپێی زانستی ئەناتۆمی جەستەی مرۆڤ ئەگەر لە دەوروبەری دەوالی کەڵەشاخ ئەنجام بدرێت، یارمەتیی فراوانکردن و چالاککردنی موولولە وردەکانی خوێن (Capillaries) دەدات. ئەمەش پەستانی دواوە (Back-pressure) لەسەر خوێنبەرە تووشبووەکان کەمدەکاتەوە و یارمەتیی گەڕانەوەی خوێن دەدات بەرەو دڵ.

٢_ ​دەردانی ئۆکسایدی نایتریک (Nitric Oxide - NO): دروستکردنی پەستانی نەرێنی (مژین) لەسەر پێست، هانی خانەکانی ناوپۆشی بۆڕییەکانی خوێن (Endothelium) دەدات بۆ دەردانی ماددەی ئۆکسایدی نایتریک. ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی خاوبوونەوە و کرانەوەی دیواری بۆڕییەکانی خوێن، کە ئاسانکاری بۆ ڕۆیشتنی خوێن دەکات.

٣_ ​کەمکردنەوەی خەستی خوێن (Blood Rheology) لە ڕێگەی کەڵەشاخی خوێناوی (Wet Cupping) لە خاڵە سەرەکییەکان (وەک خوارووی پشت یان بەشی سەرەوەی قاچ)، کۆئەندامی سووڕی خوێن لەو خوێنە خەست و کەمئۆکسجینە پاک دەبێتەوە کە لە خوارەوەی لەشدا سست بووە، ئەمەش خەستی خوێن (Viscosity) کەمدەکاتەوە و مەترسیی مەیین (Thrombosis) دوور دەخاتەوە.

٤_ ​ڕاکێشانی شلەی لیمف و کەمکردنەوەی ئاوسان (Lymphatic Drainage) کێشەی دەوالی زۆرجار دەبێتە هۆی دزەکردنی پلازما و کۆبوونەوەی شلە لە نێوان شانەکاندا (Edema). کەڵەشاخ یارمەتیی کردنەوەی بۆڕییە لیمفاوییەکان و ڕاکێشانی ئەو شلە کەڵەکەبووانە دەدات، بەمەش ئاوسان و قورسایی قاچەکان کەم دەبێتەوە.

٥_ ​پاککردنەوەی شانەکان لە پاشماوەکان (Metabolic Waste Clearance) بەهۆی وەستانی خوێن لە ڕەگەکانی دەوالیدا، ماددە ترشەڵۆکەکان و پاشماوەی خانەکان (وەک ترشی لاکتیک) لە قاچەکاندا کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی ئازار و گرژبوونی ماسولکە. کەڵەشاخ خوێنی تازە و ئۆکسجیندار بۆ ناوچەکە ڕادەکێشێت و پاشماوەکان فڕێدەداتە دەرەوە.

تێبینی: ​ ڕێسای زانستی بۆ سەلامەتی و ئەنجامدانی کەڵەشاخ (Contraindications) ​قەدەغەیە ڕاستەوخۆ و بە هیچ شێوەیەک نابێت کوپەکانی کەڵەشاخ بخرێنە سەر خودی ڕەگە ئاوساو و دەرپەڕیوەکانی دەوالی. دیواری خوێنبەرەکانی دەوالی زۆر لاواز و تەنکن، و کڵاوەکانیان (Valves) لەکار کەوتوون. دروستکردنی پەستان لەسەریان، لێدانی کوپ، یان بریندارکردنیان دەبێتە هۆی تەقینی خوێنبەرەکە، خوێنبەربوونی ژێرپێستیی توند، یان دروستبوونی لۆچە خوێنی مەترسیدار کە ڕەنگە بگوێزرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش (DVT).

نوسین و ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە و ئەزموونی ١٧ ساڵ لەبواری چارەسەری بە کەڵەشاخ بەشێوازێکی تیۆری و پراکتیکی

ڕازەکانی سیستەمی خۆراکی دکتۆر زیا؛ چۆن ژیانێکی تەندروست و پڕ لە وزە بەدەست بهێنین؟​لە دونیای ئۆنلاین و خێرای ئەمڕۆدا، دۆ...
24/08/2026

ڕازەکانی سیستەمی خۆراکی دکتۆر زیا؛ چۆن ژیانێکی تەندروست و پڕ لە وزە بەدەست بهێنین؟

​لە دونیای ئۆنلاین و خێرای ئەمڕۆدا، دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دروست بۆ پاراستنی تەندروستی و بەدەستهێنانی کێشێکی نموونەیی بووەتە یەکێک لە گەورەترین ئاڵۆزییەکانی ژیانی ئەمڕۆدا. زۆربەی ئێمە بەدەست ڕێجیمە سەختەکان و دابەزینی خێرای وزەی جەستە دەناڵێنین، بەبێ ئەوەی ئاگاداربین کە کلیلی ڕاستەقینە لە ڕێکخستنی میتابۆلیزم و تێگەیشتنە لە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی جەستە.

​ سیستەمی خۆراکی دکتۆر زیا (Dr. Zia Diet) تەنها ڕێجیمێکی کاتی نییە، بەڵکو نەخشەرێگایەکی زانستی و هاوچەرخە بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان. ئەم سیستەمە زیاتر لەسەر بەکارهێنانی خۆراکی تەندروست، کەمکردنەوەی شەکر و ئاردی سپی، و لەسەرخۆ ڕێکخستنی میتابۆلیزمی جەستە سادە کراوەتەوە.

​ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای دوورکەوتنەوە لە خۆراکە زیانبەخشەکان، هاوسەنگکردنی ئینسۆلین، و بەکارهێنانی سەرچاوەی خۆراکی بەهێز داڕێژراوە تا جەستەت بکاتە ناوەندێکی سروشتی بۆ سوتاندنی چەوری و بەدەستهێنانی وزەیەکی بەردەوام.

​بنەما سەرەکییەکانی سیستەمەکە چیین ؟

١_ ​کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات، دوورکەوتنەوە لە شەکر، شیرینی، خواردنەوە گازییەکان، و ئاردی سپی (وەک نان و سەموونی سپی).

٢_ ​پشتبەستن بە پرۆتین و سەوزەوات، گرنگیدان بە هێلکە، گوشتی کەم چەوری، ماسی، و سەوزەواتە ڕیشاڵییەکان (Fiber).

٣_​بەکارهێنانی چەوری تەندروست، بەکارهێنانی زەیتی زەیتون، زەیتی گولەبەڕۆژە، گوێز، و چەرەسات بە بڕی پێویست و بەبێ زێدەڕۆیی کردن لەخواردنیدا.

٤_ ​تێرکردنی جەستە بە ئاو، خواردنەوەی ئاوی پێویست ڕۆژانە بۆ چالاککردنی میتابۆلیزم و پاککردنەوەی جەستە. واتا خێراکردنی سوتاندنی کالۆری و پاککردنەوەی جەستە و ڕزگاربوون لە ژەهر و پاشەڕۆکان.

٥_​ ڕێکخستنی کاتەکانی خواردن، دوورکەوتنەوە لە خواردنی بەردەوام (Snacking) لە نێوان ژەمەکاندا بۆ دابەزاندنی ئاستی ئینسۆلین.

​قازانجە تەندروستییەکان سیستەمی خۆراکی تەندروست بۆ جەستە:

١_ ​دابەزینی کێش یان «کەمکردنەوەی کێش» یاریدەدەری جەستەیە بۆ سوتاندنی چەوری کۆکراوە لەبری بەکارهێنانی شەکری خێرا.

٢_ ​کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن، بەرگری ئینسۆلین کەم دەکاتەوە و هاوکارێکی باشە بۆ کەسانی تووشبوو بە شەکرەی جۆری دووەم.

٣_ ​باشتربوونی کرداری هەرس، بەهۆی کەمبوونەوەی خۆراکی پرۆسێسکراو و زیادبوونی ڕیشاڵ، تەندروستی کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت.

٤_ ​زیادبوونی وزەی ڕۆژانە، ڕێگری لە دابەزینی لەناکاوی ئاستی وزەی جەستە دەکات.

ئامادەکردن و ڕێکخستنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەرو شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری

 ئامانجە سەرەکییەکانی گروپی( خوێن بەخشانی سۆران ):  ١_ ​ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆش و برینداران، دابینکردنی خوێن لە کاتی فریا...
21/08/2026



ئامانجە سەرەکییەکانی گروپی( خوێن بەخشانی سۆران ):

١_ ​ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆش و برینداران، دابینکردنی خوێن لە کاتی فریاگوزاری و پێویستیی بەپەلەدا.

٢_ ​پشتگیریی لە نەخۆشانی بەردەوام، هاوکاریکردنی نەخۆشانی تالاسیمیا، شێرپەنجە و ئەو کەسانەی پێویستیان بە خوێنی بەردەوامە.

٤_ ​بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەخشینی خوێن بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بەردەوام.

٥_​دروستکردنی لیستێکی گەورە و ڕێکخراو لە ناوی سەدان بەخشەری خوێن بە زانیاری تەواوەوە وەک (ناونیشان، ژمارەی تلفۆن، و جۆری خوێن).

٦_ ​پەرەپێدانی گیانی خۆبەخشی، بەهێزکردنی کولتووری هاوکاری و بەدەنگەوەهاتن لەناو کۆمەڵگەدا.

سەرپەرشتی و ڕێکخەرانی گروپی خوێن بەخشانی سۆران
٢١_ ٨ _ ٢٠٢٦ ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی دامەزراندنی
گروپی خوێن بەخشانی سۆران

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە و داخلی گروپی خوێن بەخشانی سۆران بە

https://www.facebook.com/share/g/192AGreNWi/

02/07/2026

ئاگاداری، خ*لی (کایروپراکتیک – العلاج بتقويم العمود الفقري – Chiropractic)

خ*لێکی زانستی و فیرکاری و کرداریە بۆ چارەسەری چاککردنی جومگە و فەقەراتی پشت و ماسولکەکان، تەشەنوجات

سود و گرنگی بەژداری کردنی فێرخوازن لەم خ*لە چیە ؟

بەژداربووانی خ*ل، فێرخوازان" بەشێوازێکی زانستی و تەندروستی، فێرکاری، کرداری، فێری ڕێگاکانی چاککردن و چارەسەری ستوونی پشت و ڕێکخستنەوەی جومگە و ماسولکە و تەشەنوج دەکرێن

خ*لەکە" بۆ ماوەی سێ ڕۆژە و لەکۆتایی خ*لەکەدا بڕوانامەی خ*لی فێرکاری دەدرێت بە سەرجەم بەژداربووانی خ*ل.

بۆ زانیاری زایاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکە :

مامۆستا ئەرسەلان : 07501119475
کرێکار ڕوستایی : 07504137191

تێبینی: خ*لەکە لەشیمالی ئێرانە

خ*لی فێربوونی بنەما پزیشکی و تەندروستییەکانی کەڵەشاخ  بەشێوازێکی تیۆریی و پراکتیکی​ئایا دەتەوێت ببیتە کەسێکی شارەزا لە ی...
19/06/2026

خ*لی فێربوونی بنەما پزیشکی و تەندروستییەکانی کەڵەشاخ بەشێوازێکی تیۆریی و پراکتیکی

​ئایا دەتەوێت ببیتە کەسێکی شارەزا لە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکانی چارەسەری بە بەکەڵەشاخ؟ ئێستا دەرفەتت هەیە بە ڕێگایەکی زانستی و نوێترین تەکنیک، بنەماکانی کەڵەشاخی پزیشکی فێر دەبیت.

​ ئەوەی لەم خ*لەدا فێری دەبیت :
​بنەما زانستییەکانی تێگەیشتن لە چۆنیەتی میکانیزمی کارکردنی کەڵەشاخ لەسەر جەستە.

​تەکنیکی پێشکەوتووی فێربوونی شێوازی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە وردترین و تەندروستترین ڕێگا.

​خاڵە پزیشکی و زانستییەکانی ناسینەوەی شوێنە گرنگەکانی جەستە بۆ هەر نەخۆشییەک.

​تەندروستی و سەلامەتی: ڕێکارەکانی پاکژکردنەوە و ڕێگری لە گواستنەوەی نەخۆشی.

​📋 تایبەتمەندییەکانی خ*لی فێربوونی کەڵەشاخ :
بە​شێوازی ئۆنلاین (لە هەر شوێنێک بیت دەتوانیت بەشدار بیت).
بە​ئاسانی وانەکان بە زمانێکی سادە و گونجاو بۆ هەموو ئاستەکان ئامادەکراون.

بڕوانامەی بەژداری کردن دەبەخشرێتە بەشداربووان لەدوای تاقیکردنەوە و فێربوون

​📞 بۆ ناونووسین و پەیوەندیکردن بەژمارە تەلەفۆن :
​07504137191

​تێبینی : بۆ هەر کەسێک ئارەزو و خ*لیایی فێربوونی ئەنجامدانی کەڵەشاخی هەیە دەتوانێت بەژداری بکات، وە نرخی خ*لەکە بەبڕوانامەوە تەنها (٤٠٠) هەزار دینارە. پەلە بکە و ناوی خۆت تۆمار بکە

02/06/2026

ئاگاداری، خ*لی مەساجی یومی هۆ (کایروپراکتیک – العلاج بتقويم العمود الفقري – Chiropractic)

خ*لێکی زانستی و فیرکاری و کرداریە بۆ چارەسەری چاککردنی جومگە و فەقەراتی پشت و ماسولکەکان، تەشەنوجات

سود و گرنگی بەژداری کردنی فێرخوازن لەم خ*لە چیە ؟

بەژداربووانی خ*ل، فێرخوازان" بەشێوازێکی زانستی و تەندروستی، فێرکاری، کرداری، فێری ڕێگاکانی چاککردن و چارەسەری ستوونی پشت و ڕێکخستنەوەی جومگە و ماسولکە و تەشەنوج دەکرێن

خ*لەکە" بۆ ماوەی سێ ڕۆژە و لەکۆتایی خ*لەکەدا بڕوانامەی خ*لی فێرکاری دەدرێت بە سەرجەم بەژداربووانی خ*ل.

بۆ پەیوەندی کردن ژمارە بەتەلەفۆنەکانی :

مامۆستا ئەرسەلان : 07501119475
کرێکار ڕوستایی : 07504137191
مامۆستا خوبین : 07515442184

خ*لی فێربوونی چارەسەری بە دەرزی ئاژنین ​ بۆ خوازیارانی فێربوونی چارەسەری نەخۆشی بە دەرزی ئاژنین  خ*لێکی تایبەت و چڕوپڕ ب...
21/03/2026

خ*لی فێربوونی چارەسەری بە دەرزی ئاژنین

​ بۆ خوازیارانی فێربوونی چارەسەری نەخۆشی بە دەرزی ئاژنین
خ*لێکی تایبەت و چڕوپڕ بۆ فێربوونی دەرزی ئاژنین بە هەردوو شێوازی بیردۆزی (تیۆری) و کرداری (پراکتیکی) لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.

​ دەربارەی ڕاهێنەری خ*ل :
​ئەم خ*لە لە لایەن (مامۆستا خوبین)، پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆی هەولێری پزیشکی لە بەشی چارەسەری سروشتی خ*لەکە دەوترێتەوە. ناوبراو خاوەنی ئەزموونی چەندین ساڵەیە لە بواری چارەسەرکردنی نەخۆش بە بەکارهێنانی تەکنیکی دەرزی ئاژنین.

​لەم خ*لەکەدا بە وردی تیشک دەخرێتە سەر ئەم بابەتە گرنگانە :

١_ باسکردن و زانین و فێربوونی خاڵە بنەڕەتییەکانی دەرزی ئاژنین بەشێوازێکی زانستی و تەندروستی

٢_ زانین و ناسینی خاڵە قەدەغەکراوەکانی دەرزی ئاژنین لەسەر جەستەی مرۆڤدا.

٣_ فێربوونی تەکنیکە دروستەکانی لێدانی دەرزی ئاژنین لەسەر جەستەی چارەخواز بەشێوازی زانستی و تەندروستی

​📞 بۆ پەیوەندی کردن و ناونووسین :
​هەر کەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە یان دەیەوێت زانیاری زیاتری دەست بکەوێت، دەتوانێت پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفۆنەوە : 07504137191

تێبینی : خ*لەکە دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە

ڕۆژانی خ*ل :
هەینی ڕۆژی یەکەم _ ٢٨ _ ٣ _ ٢٠٢٦
شەممە ڕۆژی دووەم _ ٢٩ _ ٣_ ٢٠٢٦
​شوێن: هەولێری پایتەخت

تێبینی : ڕێژەی بەژداربووان سنوردارە پەلەبکە و ناوی خۆتان تۆمار بکەن

وەڵامێکی زانستی و پزیشکی بۆ دکتۆر سانع بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی بانکی خوێن لەهەولێردکتۆر سانع ئەبابەکر دەڵێ، ئەو مادە شلە...
25/02/2026

وەڵامێکی زانستی و پزیشکی بۆ دکتۆر سانع بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی بانکی خوێن لەهەولێر

دکتۆر سانع ئەبابەکر دەڵێ، ئەو مادە شلەی لە کەڵەشاخدا دەردەچێت تەنیا ئاوی نێوان خانە و شانەکانی جەستەیە و باشترە خوێن ببەخشرێت.

وەڵامێکی زانستی و پزیشکی بۆ دکتۆر سانع :

ئەو شلەیەی کە لە کاتی خوێن گرتنی کەڵەشاخدا دەردەچێت، تەنها خوێنی ئاسایی نییە کە لە دەمارەکاندا دەگەڕێت، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە چەند پێکهاتەیەکی جیاواز. لێرەدا بە ڕوونی باسی دەکەین :

​١_ خوێنی نیشتوو (Stagnant Blood)​ ئەو خوێنەی دەردەچێت زۆربەی کات ڕەنگێکی تۆخی هەیە و خەستترە. ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە پڕە لە خڕۆکە سوورە پیرەکان و ئەو پاشماوە گەردیلانەی کە لە موولولەکانی خوێندا گیر بوون و نەیانتوانیوە بە باشی بگەڕێنەوە ناو سووڕی خوێن.

​٢_ شلەی لیمفاوی (Lymphatic Fluid)
​کەڵەشاخ تەنها کار لەسەر خوێن ناکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر کۆئەندامی لیمفە هەیە. ئەو شلە ڕوونەی کە هەندێکجار تێکەڵ بە خوێنەکە دەبێت، شلەی لیمفاوییە کە پاشماوەی زیندەپاڵ و ژەهرەکانی خانەکانی تێدایە.

​٣_ کەڵەشاخ ڕووی دەرەوەی جەستە پاک دەکاتەوە لە ژەهرەکان و پاشماوەی کیمیاییەکان، ​ئەو شلەیە بڕێکی زۆر لەم ماددانەی تێدایە:
​کریستاڵەکانی یۆریک ئەسید (Uric Acid): کە دەبنە هۆی ئازاری جومگەکان، وە​پاشماوەی دەرمان ئەو ماددە کیمیاییانەی لە لەشدا نیشتوون، ​چەورییە زیادەکان، هەندێکجار چەورییە نیشتووەکانی ژێر پێستیش تێکەڵ بەو شلەیە دەبن.

​جیاوازی نێوان خوێنی کەڵەشاخ (Cupping therapy) و خوێنی ناو دەمار (Venous blood) بە کورتی لەم چەند خاڵەدا ڕوونی دەکەینەوە :
​١_ سەرچاوەی خوێنەکە ​خوێنی دەمار: ڕاستەوخۆ لە ناو دەمارە سەرەکییەکانەوە (وەرید) دێت و بەشێکە لە خ*لی خوێنی گشتی جەستە.

​خوێنی کەڵەشاخ : خوێنێکی "کۆبووەوەیە" لە نێوان موولولەکانی خوێن و شانەکانی ژێر پێست، نەک ڕاستەوخۆ لە دەمارە گەورەکانەوە.

​٢_ پێکهاتەی خوێنەکە ​خوێنی دەمار: ڕێژەیەکی هاوسەنگی خڕۆکە سوورەکان، سپییەکان، و پێکهاتە خۆراکییەکانی تێدایە کە بۆ هەموو جەستە دەچێت.

​خوێنی کەڵەشاخ : ڕێژەیەکی زۆرتر لە خڕۆکە سوورە شێواوەکان، پاشماوەی زیندەپاڵ (Metabolic waste)، ماددە ژەهراوییەکان و ترشی یۆریکی تێدایە کە لە ژێر پێستدا نیشتوون.

​٣_ ئامانجی دەرهێنانی ​خوێنی دەمار : زیاتر بۆ پشکنینی پزیشکی یان بەخشینی خوێن بەکاردێت.

​خوێنی کەڵەشاخ : بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر، کەمکردنەوەی هەوکردنی ناوچەیی و چالاککردنی سوڕی خوێن بەکاردێت.

​پوختەی قسە : خوێنی ناو دەمار خوێنێکی "تەواو" و زیندووە، بەڵام خوێنی کەڵەشاخ خوێنێکی "نیشتوو" و پڕ لە پاشماوەیە کە جەستە پێویستی بە فڕێدانیەتی.

سوود و گرنگی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ تەندروستی مرۆڤ :

١_​کەڵەشاخ یارمەتی دەردانی ئەو خوێنە دەدات کە پڕە لە ماددەی ژەهراوی، ترشەڵۆک، و خڕۆکە سوورە پیرەکان کە ئیتر کاریگەرییان نەماوە لەناو جەستەدا.

٢_ کەڵەشاخ سووڕی خوێن چالاک دەکات بەهۆی نەمانی ئەو خوێنە زیادە و نیشتووە، پەستانی سەر دەمارەکان کەمدەکاتەوە و خوێنی نوێ و پڕ لە ئۆکسجین باشتر دەگاتە ئەندامەکانی لەش.

٣_ کەڵەشاخ ئازار لەجەستە کەم دەکاتەوە، زۆر کاریگەرە بۆ چارەسەری ئازاری پشت، مل، سەرئێشەی درێژخایەن (شقیقە) و ئازاری جومگەکان.

٤_ ​بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە کەڵەشاخ هانی لەش دەدات بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکان، ئەمەش بەرگری لەش لە بەرامبەر نەخۆشییەکان بەرز دەکاتەوە.

٥_کەڵەشاخ کاریگەر و بەسودە بۆ ​کەمکردنەوە نەمانی دڵەڕاوکێ و سترێس یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان و دەمارەکان دەدات، کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئارامی و باشتربوونی خەو.

نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری کەڵەشاخ دا ئەزموونی ١٦ ساڵ چارەسەری بەکەڵەشاخ

شوێنی ساوین بۆ چارەسەری نەخۆشی بە کەڵەشاخ و گیادەرمانی و زالو(زێرو) بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و وەرزی کەڵەشا...
18/02/2026

شوێنی ساوین
بۆ چارەسەری نەخۆشی بە کەڵەشاخ و گیادەرمانی و زالو(زێرو)

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و وەرزی کەڵەشاخگرتن، داشکاندمان کردووە لە کارەکانمان، کە لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، و خاوەن بروانامە لەبواری کەڵەشاخدا بە باشترین و جوانترین شێواز ئەنجامدەدرێت

کوپی کەڵەشاخ دانەی تەنها 4000 دینار
ئەم ئۆفەرە کاتییە و تایبەتە بە مانگی ڕەمەزان

تێبینی: لەدوای نوێژی عیشا و تەڕاویح، شوێنمان کراوە دەبێت و لەخزمەت چارەخوازان و ئارەزوومەندانی کەڵەشاخگرتندا دەبین.

کەڵەشاخگر؛ کرێکار قادر ڕوستایی - ٠٧٥٠٤١٣٧١٩١
کەڵەشاخگر؛ ئەیاد صاڵح ڕوستایی- ٠٧٥٠٢٩٨٠٠٩٨

ناونیشان: سۆران - معمەل قیڕ، نزیک بنکەی تەندروستی هەرێم، بەرامبەر قوتابخانەی سەهەندی بنەڕەتی

Address

سۆران
Irbil

Telephone

07504137191

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كه له شاخ گرتن له سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share