Rebaz Jwameer Abdulkareem

Rebaz Jwameer Abdulkareem Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rebaz Jwameer Abdulkareem, Consulting Agency, Irbil.

داهێنەرانی کوردستان بەرەو جیهان٣٥ گەنجی بەهرەمەند لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە، بیرۆکە داهێنەرەکانیان لە بواری بازرگا...
27/05/2025

داهێنەرانی کوردستان بەرەو جیهان

٣٥ گەنجی بەهرەمەند لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە، بیرۆکە داهێنەرەکانیان لە بواری بازرگانی خستە ڕوو، هەر یەکەیان چیرۆکێکی سەرکەوتن لە خۆیدا.
🏆 ٣ داهێنەر بەرەو بەرلین - ئەڵمانیا
لە نێوان هەموو ئەو دەنگە داهێنەرانەدا، ٣ بیرۆکەی درەوشاوە خەڵاتیان بەدەست هێنا - دەرفەتێکی زێڕین بۆ سەفەرکردن بەرەو بەرلین، پایتەختی داهێنان و تەکنەلۆجیا لە ئەوروپا. لەوێ، لەسەر شانۆیەکی جیهانی، ئەم گەنجە کوردانە نوێنەرایەتی نەتەوەکەیان دەکەن و بیرۆکەکانیان دەخەنە بەردەم جیهانێکی چاوەڕوان.

ئەمە تەنها سەرەتایەکە بۆ گەشتێکی درێژ. بۆ یەکەم جار، ئەو دیوارانەی کە داهێنەرە گەنجەکانی کوردستانیان سنووردار کردبوو، دەڕووخێن. ئەم براوانە پێشەنگی ڕێگایەکن کە گەنجانی تر بەدوایاندا دێن و ڕێگایەک کە لە ناوخۆوە دەست پێدەکات و تا ئاستی جیهانی درێژ دەبێتەوە.

ئەو چیرۆکە بازرگانیانەی کە لەم پێشبڕکێیەدا خرانە ڕوو، هەموویان لە دڵی کێشە و پێداویستییەکانی کۆمەڵگای کوردەواری سەرچاوەیان گرتبوو. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە نەوەی نوێی کوردستان نەک تەنها داهێنەرن، بەڵکو خەمخۆری کۆمەڵگاکەشیانن و تێدەکۆشن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگاکەیان دەبنەوە.
🌱 دروستکردنی ئایندەیەکی گەشتر
ئەم چالاکیانە تەنها پێشبڕکێ نین، بەڵکو پلاتفۆرمێکن بۆ دروستکردنی نەوەیەکی نوێ لە داهێنەران، بیرمەندان و کارگێڕانی ئایندە کە دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر ببینن لە پێشخستنی کوردستاندا. کاتێک دەرفەت بۆ گەنجان دەڕەخسێنین بۆ نمایشکردنی بیرۆکەکانیان، لە ڕاستیدا تۆوی داهاتوویەکی درەوشاوەتر دەچێنین.
💫 با پێکەوە هاوکاریان بین
با هەموومان پشتگیری لەم گەنجە داهێنەرانە بکەین و دەستیان بگرین بۆ ئەوەی بگەنە لوتکە. هەر بیرۆکەیەک دەتوانێت سەرەتای شۆڕشێکی گەورە بێت لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، و هەر هەنگاوێک بەرەو پێش، هەنگاوێکە بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و پێشکەوتووتر.
چونکە ئەوان شانازی ئەمڕۆ و هیوای دواڕۆژی کوردستانن…

بۆمبی ڕوەکی 🌲🌳 جێگرەوەی بۆمبی لەناوبردن!ئەوەی تاکو ئێستا وڵاتانی سەرقاڵکردووە بریتی بووە لە چۆنەیتی بەهێزکردنی بۆمبی ئەت...
13/11/2020

بۆمبی ڕوەکی 🌲🌳 جێگرەوەی بۆمبی لەناوبردن!

ئەوەی تاکو ئێستا وڵاتانی سەرقاڵکردووە بریتی بووە لە چۆنەیتی بەهێزکردنی بۆمبی ئەتۆمی (بکوژ) و لە دژی نەیارەکانیان بەکاریان هێناوە.
لە هەمان کاتدا وڵاتە ئاشتی خوازەکان پەرە بە بۆمبێک ئەدەن بۆ مەبەستی خزمەت کردن بە سروشت و چاندنی سەوزایی و دارستان بە کاربێت.
وەکو لە وێنەکەدا دیارە بەشی خوارەوەی ئەم بۆمبە پێک دێت لە چینێکی خۆڵ کە لە ناویدا تۆی داری جیاواز ئەتوانرێت هەڵبگیرێت و لە کاتی کەوتنە خوارەوەی بچێتە ناو زەوی و ڕوەکەکەی تێدا بڕوێت.
بە پێی زانیاری بلاوکراوەی ڕاپۆرتەکە ئەتوانرێت لە تەنها یەک ساڵدا یەک ملیار درەخت بچێنرێت کە ببێتە ناوچەیەکی تەواو سەوزایی و دارستان.

هێشتا ئاشق و دێوانەتم❤️
26/01/2020

هێشتا ئاشق و دێوانەتم❤️

24/01/2020

لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا بێژەرێك پرسیارێكی لە میوانەكەی كرد كە ملیۆنێرێکی ناسراو بوو ، چ شتێك لە ژیانتدا لە هەموو شتێكی تر زیاتر دڵخۆشی کردووی ؟؟؟
ملیۆنێرەكە ووتی " من لە ژیانمدا بە چوار قۆناغی بەختەوەریدا تێپەڕیووم ، بەڵام بەختەوەری ڕاستەقینەم لە قۆناغی چوارەمدا دۆزییەوە .

لە قۆناغی یەکەم : هەوڵمدا هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنم كە حەزم لێ بوو ، دوای ئەوەی بەدەستم هێنان ئەو بەختەوەریەم نەدۆزیەوە كە من عەوداڵی بووم .
لە قۆناغی دووەم : هەوڵمدا ئاستی حەزو خولیاكانم فراوانتر بكەم ، بۆ ئەو مەبەستەش شتی گرانبەها ترو پڕ سەرمایە ترم كڕی ، بەڵام دیقەتم دا كاریگەری خۆشیەكانی كاتی بوو ، ڕەنگ و بۆی لەزەتەكانی بە خێرایی لە نێوچوون .
لە قۆناغی سێیەم : بڕیارمدا پرۆژەی زەبەلاخ و گرینگ بەدەست بهێنم ، وەك کڕینی یانەی تۆپی پێ و کۆمەڵگەی گەشتیاری و هۆتێلی پێنج ئەستێرەو دەیان شتی تر ، بەڵام ئەمجارەش ئەم بەختەوەرییەی خەونم پێوەدەبینی نەهاتە دی .
لە قۆناغی چوارەم : هاوڕێیەكم داوای لێ كردم بەژداری بكەم لە كڕینی چەند کورسیەكی جوڵاو بۆ كۆمەڵێك منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت .
چیرۆكەكە لێرەوە دەستی پێكرد
منیش بەدەم داواكاری هاوڕێکەوە چووم ، بە پەلە چەند کورسیەكم كڕی ، بەڵام هاوڕێكەم مكوڕ بوو لەسەر ئەوەی دەبێ بەدەستی خۆم ئەو کورسیانە بدەم بە منداڵەكان ، بۆیە منیش بە ناچاری ڕۆیشتم ، كاتێك کورسیەكانم پێدان بە چاوەكانی خۆم بینیم خەندو خۆشی لە چاوەكانیان دەباری ، بە کورسیەوە لەملا بۆ ئەملا دەڕۆیشتن ، پڕ بە دڵ پێدەكەنین ، هەر دەتەگوت ئەوە قاچە ڕاسەقینەكەیان بۆ گەڕاوەتەوە .
بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر خۆشی و ئاسوودەیی خستەدڵمەوە ، ئەوەبوو كاتێك خەریك بوو دەڕۆیشتم منداڵێكیان تووند قاچی گرتم ، هەوڵمدا بە نەرمی قاچم لە ژێر دەستی دەربهێنم ، بەڵام ئەو تووندتر قاچی گرتم و هەردوو چاوەكانی بڕیبووە چاوەكانم .
منیش خۆم چەماندەوەو گوتم " كوڕی خۆم ئایا شتێكی ترت لە من دەوێت تاوەكو پێتی بدەم پێش ئەوەی بڕۆم ؟؟؟
بەڵام ئەو وەڵامێكی دامەوە مووچڕک بە هەموو لەشمدا هات ، بۆ یەكەم جار لە ژیانمدا تامی بەختەوەری ڕاستەقینەم كرد .....
پێی گوتم " نا هیچی ترم ناوێت ، دەمەوێ تێر تەماشات بکەم ، بۆ ئەوەی كاتێک لە بەهەشت بە خودای گەورە گەیشتم بەباشی بتناسمەوەو جارێكی تر سوپاست بكەم لەبەردەم خودای گەورە " .
لە خۆشیا دەستم كرد بە گریان هەرگیز لە ژیاندا ئەوەندە نەگریام . لەبەرئەوە هەر كاتێك ویستت دڵخۆش بێت ، ئەوا دڵی كەسێكی تر خۆش بكە .

وەرگێڕانی : قەهـار حەسەن كەپەنكی
وەرگیراوە

کلکی ڕێوی بوو بەژێر بەردێکەوە ..ناچار کلکی خۆی بڕی ڕێویەکی تری تووش بوو لێی پرسی بۆچی کلکت بڕیوە ؟ ووتی وای لەم خۆشیە ئا...
20/08/2018

کلکی ڕێوی بوو بەژێر بەردێکەوە ..ناچار کلکی خۆی بڕی ڕێویەکی تری تووش بوو لێی پرسی بۆچی کلکت بڕیوە ؟
ووتی وای لەم خۆشیە ئاسوودە بووم
هەر ئەڵێی مەلم و لە ئاسماندا دەفڕم

ڕێوی یەکەی تریش کلکی خۆی بڕی ...بەڵام هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد و ئەو خۆشیەی نەدی کە ڕێویە کلک بڕاوەکە باسی دەکرد .
لێی پرسی بۆچی درۆت لەگەڵ کردم ؟
ووتی تۆش وابکە گەر بزانن کلک بڕین ئازار بەخشە ..ئەوا تەنها گاڵتەمان پێدەکەن ...
دەنگۆکە لە ناو هەمووان بڵاو بووەوە و هەموو ڕێویەکان کلکی خۆیان بڕی ..
تاوای لێهات ..کاتێ ڕێویەکیان دەبینی بە کلکەوە پێی پێدەکەنین و گاڵتەیان پێ دەکرد ...!!!!

خراپەکار هەرگیز تاڵی ئازاری تاوانەکان باس ناکات ...بۆ ئەوەی زۆری تریش چاویان لێ بکەن ..،لە زۆربوونی تاوانباراندا ..كەسانی ساڵح و چاکەکار و ڕێنیشاندەر هەمیشە گاڵتەیان پێدەکرێت وتوانجیان لێدەگیرێت ...

خودا....هه‌ر خودای مرۆڤه‌ باشه‌كان نیه‌...خودای مرۆڤه‌ خراپه‌كانیشه‌....فیلمی ره‌زا مارمێلكه‌- یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین فی...
16/08/2018

خودا....هه‌ر خودای مرۆڤه‌ باشه‌كان نیه‌...
خودای مرۆڤه‌ خراپه‌كانیشه‌....
فیلمی ره‌زا مارمێلكه‌- یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین فیلمه‌كان
كێ دیویه‌تی؟؟؟

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647501005040

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rebaz Jwameer Abdulkareem posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Rebaz Jwameer Abdulkareem:

Share