19/09/2026
ڕاگه‌یانراوێک له بانکی ناوەندی سەبارەت به به‌شیبوونی یه‌ده‌گی بیانی
لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ده‌نگۆیانه‌ی کە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ده‌رباره‌ی بەرزبوونەوەی نرخەکان و خاوبوونەوەی چالاکییەکانی جوڵه‌ی بازاڕ بڵاویده‌که‌نه‌وه، بانکی ناوەندی عێراقی ڕایدەگەیەنێت کە یەدەگی بیانی پێویستی هەیە بۆ جێبه‌جێکردن ودابینکردنی هەموو داواکارییەک بۆ دراوی بیانی پەیوەست بە پاره‌دارکردنی بازرگانی دەرەکی و پاکتاوکردن و یەکلاکردنەوەی کارتی بانکی، داواکاری و داخوازی گەشتیاران بۆ دۆلاری کاش بەپێی نرخی ئالوگۆڕی پەسەندکراوی فەرمی.
بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سه‌فته‌بازانی (المضاربات) بازاڕ پێشبینیەکان و خراپ بەکارهێنانی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە بۆ سه‌رلێشێواندن و تێکدانی بارودۆخی ئابووری و دارایی لەلایەن بەشێک لە سودمەندانی ئەم دۆخە.
ئه‌مه‌و بانکی ناوەندی عێراقی پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ دابینکردن و پاره‌دارکردنی بازرگانی دەرەکی بە پێی ئامانج و کەناڵە پەسەندکراوەکان و دڵنیابوون لە ڕەوتی هاوردەکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی دووپاتدەکاتەوە.
هاوکات بانکی ناوەندی عێراقی داوا لە هەموو هاووڵاتیانی ئازیز دەکات، تەنیا پشت بە زانیاری و داتا فەرمییەکان ببەستن کە لە لایەن بانکی ناوه‌ندییه‌وه دەرده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی به‌رێز نه‌که‌ونه داوی ئه‌و هه‌وڵ و زانیاریانه‌وه که له سه‌رچاوه‌ی نادیار و باوه‌ڕپێنکراو بڵاوده‌کرێنه‌وه، هاوکات لەکاتی هەر سەرپێچییەک یان پرسیار و روونکردنه‌وه‌یه‌ک، هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ئه‌م ماڵپەڕه فەرمیه‌ی بانکی ناوەندی عێراقەوە سکاڵا و ئاگادارکردنه‌وه و ڕاپۆرت پێشکەش بکەن:
https://complaint.app.cbi.iq/
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانکی ناوه‌ندی عێراقی
19 ئه‌یلول 2026