Bazrgan Business

Bazrgan Business بازرگان بزنس، سیستەمی بەرێوەبردنی کۆمپانیا، کۆگا، مارکێت، رێستۆرانت، گارگە...هتد.

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر سیستمی بازرگان بزنس هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە

+964 750 398 4535

19/07/2021
دەتەوێ ئیش و بازرگانییەکەت بەشێوەیەکی زانستی بەرێوە ببەی؟ئایا خۆت ئامادەکردووە بۆ داهاتوو؟پلانت چییە بۆ بەرەوپێش بردن و ...
25/03/2021

دەتەوێ ئیش و بازرگانییەکەت بەشێوەیەکی زانستی بەرێوە ببەی؟
ئایا خۆت ئامادەکردووە بۆ داهاتوو؟
پلانت چییە بۆ بەرەوپێش بردن و گەورەکردنی بازرگانییەکەت؟

ئەم سەدەیە سەدەی گۆرانکاری خێرا و بەردەوامە. گەر ئامادە نەبین دوادەکەوین، گەر دواکەوتین لەوانەیە بکەوین!

ئێمە بەکۆبەرنامەکانی بازرگان لەوانەیە بتوانین یارمەتی کار و بازرگانییەکەت بدەین ❤

پەیوەندیمان پێوە بکە، یان داوابکە سەردانت بکەین 😊

07503984535

02/03/2021

Job Brief

Dwrandaz is a software company with a global product strategy and design firm. With a team of 25 people and growing, Dwrandaz is now looking for a Senior .NET Developer (C #/XAML) to join our development team and build applications and websites.

The ideal candidate should be able to participate in the entire software development life cycle, debugging applications and configuring existing systems. If you are equally happy to roll up your sleeves to write code and review other team members’ work, we would like to meet you.

Ultimately, you will use your expertise in the .NET framework to help us deploy high-quality applications.

Responsibilities

- Analyze system requirements and prioritize tasks
- Write clean, testable code using .NET programming language C #
- Develop technical specifications and architecture
- Test and debug various .NET applications
- Review and refactor code
-Deploy fully functional applications
- Upgrade existing programs
- Support junior developers’ work
- Document development and operational procedures

Requirements

- Work experience as a .NET Developer
- In-depth knowledge of C # and XAML
- Experience with WPF, UWP (or other XAML based frameworks), and MVVM
- Familiarity with agile environments
- Troubleshooting abilities
- Good communication skills

5 خاڵی گرینگ لە هەڵبژاردنی شەریکێکی باش بۆ کار و کاسبیئەگەر خەریکی وەڕێخستنی کار و کاسبییەکی نوێن و هەست دەکەن پێویستیتا...
07/01/2017

5 خاڵی گرینگ لە هەڵبژاردنی شەریکێکی باش بۆ کار و کاسبی
ئەگەر خەریکی وەڕێخستنی کار و کاسبییەکی نوێن و هەست دەکەن پێویستیتان بە شتێکە و نازانن ئەو شتە چییە، ئەمن بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم ئێوە بەدووی کەسێکدا دەگەڕێن کە هەم شەریکتان بێ، هەم وەک کەسێک تا سەر لەگەڵتان بمێنێتەوە.
ئەگەرچی قەرار نییە یەکەم شەریکتان تا سەر لەگەڵتان بێ، بەڵام دەبێ لە جێیەک‌ڕا دەست پێبکەن و، لەوانەیە یەکەم هەڵبژاردنتان تەنیا بەربژێرتان بێ.
شەریکایەتی لەکار و بیزنسدا دەتوانێ وەک پێوەندییەکی سۆزداری ئاڵۆز بێ و لە ڕووی داتا و حیسابی کارییەوە بە ئەگەری زۆر هەرەس بێنێ، بەڵام بەو حاڵەش شەریکایەتییەکی باش و پشتبەستوو بە یاسا و رێسای ئەو کارە دەتوانێ ببێتە هۆی سەرکەوتنی زیاتر و خێراتری هەردوو لا، سەرکەوتنێک کە ڕەنگبێ بە تەنیایی نەتوانن ئاوا بە ئاسانی بیبڕن.
بەڵام چۆن شەریکێک هەڵبژێرین کە لە قۆناغ و بڕگە سەختەکانی کاردا بتوانین پشتی پێ ببەستین و لێی ئارخەیان بین؟ ئێمە لە 5 خاڵدا باسی دەکەین:
.
1. هەبوونی خوو و خدە و عادەتی کاریی وەک یەک
گرینگە لە شەریکایەتیدا پشکەکان بە قەد یەک بن، بە تایبەت کاتێک باس لە عادەتە کارییەکان دەکەین.
ئەگەر ئێوە لە کاتژمێر 6ی بەیانییەوە هەتا 9ی شەو کار دەکەن و شەریکەکەتان سەعات 1ی نیوەڕۆ بە فیکە و پۆزەوە بێتە سەر کار و کاتژمێر 5ی ئێوارەش بیهەوێ بڕوا، ئیدی وردە وردە کێشەکان دەست پێدەکەن.
وەک یەک شان وەبەردان لە هاتنەسەرکار و ڕاپەڕاندنی کارەکان دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ لایەک هەست بەوە نەکا مەغدوورە و هەرچی بارە لە سەر شانی ئەوە.
.
2. سەقامگیریی دارایی و دەروونی
زۆر سروشتییە کە ئێوە بەر لەوەی لەگەڵ کەسێک شەریکایەتی بکەن، بە بڕی سەرمایە و باری دارایی ئەو بزانن.
دەبێ بزانن چەندەی لە جانتا دایە و ئایا لە ڕۆژە سەختەکان و لەکاتی بێ‌بازاڕی و وەستاندا دەتوانێ بەرگە بگرێ؟ کەسێک باری ئابووریی لاوازی هەبێ ڕەنگبێ نەتوانێ تا سەر لەگەڵتان بێ و پڕۆژەکەش لە نیوەی ڕێگەدا لەبار ببرێ.
شەریکەکەتان هەروەها پێویستە لەباری هەست و سۆز و دەروونیشەوە کەسێکی خۆڕاگر و سەقامگیر بێ. ئێوە لەگەڵ ئەو کاتێکی زۆر پێکەوە دەبن و ئەگەر پێکەوەبوونتان جێی دڵخۆشی و چێژی هەمیشەییش نەبێ، خۆ دەبێ بتوانن لە تەنیشت یەکتری درێژە بەکارەکەتان بدەن. هەروەها ئەو کەسە لە داهاتوودا بەشێک لە پڕۆژە و کۆمپانیاکەی ئێوە دەبێ، بۆیە دەبێ بەرگەی چرژییەکان و ڕۆژە ئەستەمەکانی بازاڕ بگرێ.
.
3. توانای و بەهرەی تەواوکەر
قەد کەسێک بە شەریک هەڵمەبژێرن کە هەموو توانا و بەهرەکان رێک وەکوو خۆتان وابێ. توانا و لێوەشاوەیی ئەو دەبێ تەواوکەری تواناکانی ئێوە بێ نەک ئەوەی وەک ئەوان بێ.
مەبەست ئەوەیە کە کەسێک بدۆزنەوە کە لەگەڵ ئەو وەک تێمێک کار بکەن و پشت بە تواناییەکانی یەکتر ببەستن.
.
4. ئامانج و دوورەدیمەنی هاوبەش
ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان ئاسانە، بەڵام ئاخۆ بیرتان لە ئامانجی درێژخایەن لە بازاڕی کاردا کردۆتەوە؟
لەوە دڵنیا بن ئەو داهاتووەی لە دڵ و مێشکتاندا هەیە لەگەڵ ئامانج و خولیاکانی شەریکەکەتان بۆ یەک پێناو بێ.
.
5. متمانە و دڵنیابوون
هەموو پێوەندییە باشەکان لەسەر بنەمای متمانە و باوەڕ بیچم دەگرن، بەڵام کاتێک حیسابی گیرفان و پارە دێتە گۆرێ هەندێ شتەکان دەگۆڕدرێن!
ئەگەر ناتوانن ئەوەندەتان متمانە بە شەریکەکەتان هەبێ کە منداڵەکەتانی پێ بسپێرن یان کلیلی ماڵەکەتانی پێبدەن، واباشە لە ئێستاوە لێی بکشێنەوە.
بۆ سەرکەوتن لە کاردا واباشە زیاتر لە هەموو شتێک لەبارەی سەرمایە، ئامانج و چاوەڕوانییەکانتان بە سەداقەت و ڕاستوێژییەوە لەگەڵ شەریکەکەتان قسە بکەن و بەر لەوەی دەست پێبکەن، دڵنیا بن کە بۆ هەموو شتێک ئامادەن.

5 هەڵە کە بازاڕییەکان دەبێ خۆی لێ بەدوور بگرنئامارەکان هەمیشە لە گۆراندان، بەڵام ناڕاست نییە کە بڵێین هەوڵی نیوە زیاتری ...
04/01/2017

5 هەڵە کە بازاڕییەکان دەبێ خۆی لێ بەدوور بگرن
ئامارەکان هەمیشە لە گۆراندان، بەڵام ناڕاست نییە کە بڵێین هەوڵی نیوە زیاتری ئەو کەسانەی دێنە بازاڕی کارەوە بە ئاکام ناگا و لە نیوەی ڕێ مایەپووچ دێنەوە.
هۆکارەکان چین و چۆن دەتوانین ئەو ڕێگەیە بەسەرکەوتن ببڕین؟ ئێمە لێرەدا 5 خاڵتان لەگەڵ باس دەکەین:
.
1. ئاگاداربوون و پێزانین بە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خۆتان
هەبوونی بیرۆکەیەکی باش شتێکە و ئەوەی بتوانی ئەو بیرۆکەیە لە مەیدانی کردەوەدا وەدی بێنی شتێکی دی.
کەسێک کە قۆڵ لە کارێک هەڵدەماڵێ و لێی دێتە پێشێ، دەبێ خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خۆی باش بناسێ و بزانێ لەکوێ کورتی دێنێ و لەکوێ دەتوانێ بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ ببێ و بۆ ساتەوەختە ئاستەمەکان بەرنامە و پلانی گونجاوی هەبێ.
.
2. بایەخدان بە پارەی نەغد
زۆر جار کە دەست بە پڕۆژەیەک دەکەین لە خەرجکردن دەست ناپارێزین. پێمان وایە هەر کە کارەکەمان کەوتە ڕێ ئیدی دەسبەجێ لە خێر و بێری هەڵدەگرینەوە و قەربووی هەموو تێچووەکانمان دەکەینەوە. بەڵام ئەوە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. لەبەر ئەوەی هەتا پڕۆژەیەک دەگاتە ئەنجام و دێتە بەرهەمهێنان و قازانج هەموو ڕۆژێک دەبێ تێچووی بۆ دابنێی.
بۆیە دەبێ بزانن و وریا بن کە پارەکەتان چۆن و لەچیدا خەرجی دەکەن و نابێ لە خۆڕا و لە گۆترە بێرە و بەوێی دادەن. دەبێ هەموو هەنگاوەکانتان بە بەرنامە و لە ڕووی پلانەوە بێ.
.
3. پارە بۆ شتێک دانێن کە لە درێژخایەندا قازانجتان بۆ دەهێنێ
نابێ لە پەرەپێدان بەکار، دامەزراندنی کەسانێک وەک هێزی کار و شتی لەو بابەتە پەلە بکەن.
کارەکانتان بە کەسانی کارزان بسپێرن و وریابن بۆ کارێک ناچار نەبن چەند جار تێچووی بۆ دابنێن.
.
4. دەستە و تیمی کاریی باش و لێزان هەڵبژێرن
لەوانەیە هاورێ یان خزم و کەسێکتان بێکار بێ، یان خۆشتان بوێ و پێتان خۆش بێ لەگەڵتان بن، بەڵام لەوانەیە بۆ ئەو کارە گونجاو نەبن کە مەبەستتانە.
ئێوە لە کار و پڕۆژە ئابوورییەکاندا دەبێ گرینگی بە توانا و لێزانیی تیم و دەستەی کارییەکەتان بدەن، نەک سۆز و خۆشەویستیی بنەماڵەیی و خزمایەتی و هاوڕێیەتی.
.
5. کاتی گونجاو بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانتان لە بازاڕ
کاتی خستنەڕووی کاڵا و بەرهەمەکانتان بۆ بازاڕ گرینگ و هەستیارە.
ئەوانەی بە ئەزموونن هەتا لە کارتێکەری و شوێنکاری باشی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانیان لە بازاڕ دڵنیا نەبن، نایەن و خۆیان پیشان نادەن؛ ئەوانەش کە هێشتا کاڵن و تازە دەست پێدەکەن هەر کە بیرۆکەیەکی باشیان هەبوو بێ هەڵسەنگاندن دێن نموونەکەی دەخەنە بازاڕەوە و دوایەش دەبینن کە پەلەیان کردوە و مشتەری نایە بەلایاندا.
.
لە تەنیشت ئەوانەش کۆمەڵە هەڵەیەکی دیکە هەیە کە نابێ تخوونیان بکەون، وەک لوتبەرزی و متمانەو باوەڕبەخۆبوونی زیادە لە ڕادە، یان کەمیی زانیاری و زانستی پێویست لەسەر کارێک کە دەستمان پێکردوە؛ بوون و مانەوە لە بازاڕ بەر لە هەموو شتێک پێویستیی بە ئەزموون و پشوودرێژی هەیە.

ئەو میلیونێرانەی لە هەژاری و داماوییەوە پێگەیشتنهەموو میلیونێر و میلیاردێرەکان کە لە دایک بوون ئاوا دەوڵەمەند و پێبوو نە...
03/01/2017

ئەو میلیونێرانەی لە هەژاری و داماوییەوە پێگەیشتن
هەموو میلیونێر و میلیاردێرەکان کە لە دایک بوون ئاوا دەوڵەمەند و پێبوو نەبوون. چارەنووس وای نوسیبوو کە "مارک کوبان"، میلیاردێری بەناوبانگی ئەمریکا کە لە مۆڵێکی گەورەدا کاری دەکرد، ئاوا خۆی بێنێتە سەرێ.
" جی کی رولینگ" یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی ئێستای دنیاش هیچ پێی خۆش نەبوو سکرتێری بەڕێوەبەرایەتییەک بێ، بەڵام شکست و قەیرانەکان و گۆڕینی بەردەوامی کار وایکرد ئەو ڕێچکە و ڕێبازی سەرەکیی ژیانی خۆی ببینێتەوە و پێی دەوڵەمەند بێ.
زانین و ئاگاداربوون لە ئەزموونی کەسە سەرکەوتووەکان کە لە ژیانی خۆیاندا زۆر قەیرانی کارییان تێپەڕ کردوە پێویست و بە کەلکە، بەتایبەت ئەوانەی دوایە بوونەتە سەمبولی سەکەوتن و ئۆلگوو و سەرچەشن بۆ خەڵکانی دی.
ئەوەش چەند نموونەیەک:
.
1. جی کی رولینگ، لە سەفەرێکی 5 ساڵەی پڕ هەژاری و نەهامەتی بەرەو سامانێکی ئەفسانەیی
جی کی رولینگ کە ئێستا یەکێک لە خۆشەویستترین و بەناوبانگترین نووسەرانی دنیایە، سەردەمانێک ژیانێکی زۆر هەژارانەی هەبوو.
ئەو کە لە مێردەکەی جیا ببۆوە، ناچار بوو بە پارەی سۆسیال و یارمەتییەکانی حکومەت ژیانی هەژارانەی خۆی هەڵسووڕێنێ و منداڵەکەی گەورە بکا. ئەو ماوەیەک وەک سکرتێر لە نووسینگەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لێبوردن کاری دەکرد و بە دزی چیرۆکی دەنووسی، کەچی خاوەنکارەکەی پێی زانی و دەری کرد.
رولینگ چەند ساڵ دواتر بە نووسینی زنجیرە کتێبەکانی "هاری پاتێر" تەنیا لە ماوەی 5 ساڵدا بووە یەکێک لە نووسەرە میلیونێرەکانی دنیا.
.
2. والت دیزنی، لە دەرکران لە کارەکەی هەتا داگیرکردنی دنیای ئەنیمەیشن
ئەمڕۆکە کۆمپانیای والت دیزنی داهاتێکی خەیاڵیی لە فیلمە ئەنیمەیشێنەکان هەیە، بەڵام کێ بیری لەوە دەکردەوە کە ساڵی 1919 والتیڕ ئەلیاس دیزنی" کە لە ڕۆژنامەی "کانزاس سیتی ستار"دا دەینووسی، لە کارەکەی دەربکردرێ. ئەویش بەهۆی ئەوەی سەرنووسەر پێی وابوو کە ئەو هیچ ئیدە و بیرۆکەیەکی نوێی بۆ نووسین نییە.
والتیڕ دوای دەرکرانی ستۆدیۆیەکی بەرهەمهێنانی ئەنیمەیشێنی دروست کرد، بەڵام کارەکەی نەیگرت و هەرەسی هێنا، بەڵام کۆڵی نەدا و لەگەڵ براکەی چووە هالیوود و لەوێ ستۆدیۆیەکی بچووکی دیکەی دانایەوە کە دوایە بوو بە گەورەترین ستۆدیۆی مێژووی هالیوود.
.
3. ڕابێرت رێد فۆرد، کرێکارێکی کارنەزان کە بووە ئەستێرەی سینەمای هۆلیود
"ڕابێرت رێد فۆرد" لە سەردەمی لاوەتیدا کرێکارێکی سادە بوو کە لە کۆمپانیای نەوتیی " ئیستاندارد ئیویل"دا کاری دەکرد.
ئەو ڕۆژێکیان لە کاتێکدا لەسەر کارەکەی خەونووچکە دەیبردەوە، بەرپرسی بەشەکەی بۆ تەمبێکردنی ناردییە شوێنێک بە کاری سەخت و تاقەت‌پڕووکێن، بەڵام کارنەزانی و خراپکارییەکانی فۆرد یەک و دوو نەبوو؛ هەر بۆیەش لەسەر کار دەرکرا.
فۆرد دوای دەرکرانی وەدووی خەونەکانی خۆی، واتە نواندن کەوت. ئێستا ئەو بەهۆی شێلگیریی خۆی یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی دنیای هونەری سینەما لە بواری ئەکتەری و دەرهێنانە. فۆڕد لە ساڵی 1980دا خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنانی بردەوە.
.
4. ئۆپێرا وینفێری، بەختەورێک کە لە هەناوی ڕەشبەختی‌دا خۆی هەڵکێشا
هەموو ئێمە "ئۆپێرا وینفێری" بە یەکێک لە بەناوبانگترینی ڕوخسارە میدیاییەکانی دنیا دەناسین، بەڵام ئەو هەتا گەیشتە ئەو قۆناغە سەختیی زۆری دێ.
ئەو منداڵییەکی زۆر هەژارانەی هەبوو، دوای تەواوکردنی زانکۆش کە لە بەشی ڕادیۆ و تیڤییەکاندا دەستی بەکارکرد بەردەوام بێنەوبەرەی پێکر. ئەو دواتر شێوازی کارەکەی دیتەوە کە بەرنامەکانی وتووێژ لەگەڵ خەڵکی دیکە بوو. سەرکەوتنەکانی ئۆپێرا گەیشتە ئەو جێیەی کە وەک دەوڵەمەندترین ئەمریکایی بە ڕەچەڵەک ئەفریقایی سەدەی بیستەم ناوبانگ دەربکا.
.
5. سالی کراوچک، بەهێزترین ژن لە 'وال ئیستریت ژورنال' بۆ کاتی قەیرانەکان
"سالی کراوچک" کە پێشتر لە بەرزترین ئاستەکانی ڕاوێژکاری پیشە لە دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا، واتە "سیتی گرووپ" و "بێنک ئاو ئەمریکا"دا کاری دەکرد، بەهۆی ناکۆکیی لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەرکرا.
سەرکەوتنەکانی ئەو لەو کاتەدا هیندە بەرچاو بوو کە نازناوی" بەهێزترین ژن لە وال ئیستریت ژورنال"ی پێدرابوو، بۆیە دوای دەرکرانی لەکار خۆی نەشاردەوە و لە سەر ئەو ڕووداوانە قسەی بۆ خەڵک کرد.
ئەو دوای ئەم دوو قۆناغە شکستە هەستایەوە و کۆمپانیای "بۆردێر"ی کڕی و ناوەکەی گۆڕی بە " ئێلیوێت". ئامانجی ئەو کۆمپانیایە پەرەپێدان بە تۆڕ و رایەڵەکان بۆ ئەو ژنانەیە کە دەیانەوێ لە بازاڕی کاردا پێگە و جێگەی باشتریان هەبێ.

تابڵۆی دوکان ئەگەر باش بن 100 هیندە مشتەریی زیاتر ڕادەکێشنیەکێک لەو شتانەی ئێمە ڕۆژانە زۆرمان بەرچاو دەکەوێ، نووسراوە و ...
02/01/2017

تابڵۆی دوکان ئەگەر باش بن 100 هیندە مشتەریی زیاتر ڕادەکێشن
یەکێک لەو شتانەی ئێمە ڕۆژانە زۆرمان بەرچاو دەکەوێ، نووسراوە و تابڵۆ و سەردەرانەی دوکانەکانە. جۆری نوسین و شێوەی تابڵۆ و سەردەرانەی هەر دوکانێک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕاکێشانی مشتەری بۆ ئەوێ هەیە.
زۆر گرینگە تابڵۆی دوکانێک لە زەینی مشتەریدا بمێنێتەوە، یان تابڵۆیەک بتوانێ زۆرترین زانیاری لە خێراترین کاتدا بداتە مشتەری، یان سەردەرانە و تابڵۆیەک کە بە ڕەنگ و نێوەرۆک و دیزانەوە تەعبیرێکی جوان و واقعبینانە لە جۆری کار و پیشەی تایبەتیی ئەو دوکانە بکا.
جۆری تابڵۆکان دەبێ دەربڕی تەواو مانای ئەو کار و پێشەیە بێ کە پێی دەناسرێتەوە. تابڵۆی نووسینگەیەکی مامەڵەی زەوی و خانوو دەبێ جیاواز بێ لە تابڵۆی هۆڵێکی زەماوەند یان مۆڵێک کە پیشەسازییە دەستییەکان دەفرۆشێ.
لە دیزاینی تابلۆکاندا دەبێ سەرنج بدرێتە ئەوەی کە وێنە و عینوانی کارەکە دەبێ لەگەڵ یەکتر بێنەوە. ناکرێ وێنەی ئەکتەرێکی سینەما بکەیتە تابڵۆی خواردنگەیەک، یان وێنەی میکی ماوس بکەی بە تابڵۆی شیرنەمەنی.
بەکارهێنانی فۆنتی جوان کە بە ئاسانی بخوێندرێتەوە لە نووسینەکانی سەردەرانە و تابڵۆی دووکانەکان زۆر گرینگن. هەروەها ڕەچاوکردنی شێوەی دروستی نوسین، واتە ڕێنووس و ڕێزمان لە دیزاینی تابلۆکان و ڕاکێشانی سەرنجی مشتەریدا دەوری گرینگ دەبینن.
تابلۆی دوکان ناکرێ کاتالۆگ بێ و ئەوەی هەیە و نییە لەودا ڕەنگ بداتەوە، نووسراوەکان دەبێ پێویست و ناسێنەری جۆری چالاکییەکە بن، بێ ئەوەی هیچ ئاڵۆزییەک دروست بکەن.
قەبارە و ئەندازەی تابڵۆکانیش زۆر گرینگە، وانییە کە چەندی قەبارەی تابڵۆ گەورە بێ بەو ڕادەیە زیاتر سەرنجی مشتەری ڕادەکێشی، بۆیە ئەو قەبارەیە بەپێی گەورە و چووکەیی شوێنەکە دەبێ گونجاو بێ و لەگەڵی بێتەوە، بەکارهێنانی ڕەنگیش دەبێ بەپێی ئەو کاریگەرییە بێ کە دەتوانێ لەسەر چاو و زەینی مشتەری دایبنێ.
بیرکردنەوەیەک کە دەبێ لە پشتی ئەو تابڵۆیانە بێ نابێ هێمنی و ئاسوودەیی زەینی خەڵک و جوانیی شار تێکبدا، بۆ ئەوەش دەبێ ڕەچاوی ئەو ڕاسپاردانە بکرێ کە لەلایەن ناوەندە بەرپرسیارەکانی شارەوە دیاری کراوە.
قسەکە لەوە دایە کە ڕۆژانە لەوانەیە دەیان کەس بە تەنیشت دوکانەکەی ئێوەدا تێپەرببن، بەڵام هیچ شتێک ئەوان بۆ ژووڕێ ڕانەکێشێ، ئا لێرەدایە کە تابلۆ و جۆری سەردەرانەکەتان فریاتان دەکەون.
ئەوەی لەو نێوەدا گرینگە ئەوەیە کە تابڵۆی دوکانەکەتان هەستی دڵنیایی و هێمنی بە مشتەرییەکەتان بدا.
تابڵۆیەکی داهێنەرانە کە لە دڵی ئیدە و بیرۆکە جوانەکانەوە هاتبێتە دەرێ، بێگومان بڕی فرۆشی ئێوەش دەباتە سەرێ. هاوکات لە بیرتان نەچێ کە تابڵۆکان لە بازاڕ کێبرکێی یەکتری دەکەن و کێ قسە و پەیامی کورت و جوان و سەرنجڕاکێشی بۆ مشتەری پێبێ، مشتەری ڕوو لە ئەوێ دەکا.
جا هەر بەو هۆیە نووسین یان دیزان و دانانی تابلۆی دوکان و شوێنە بازرگانییەکەتان بە کەسانی خاوەن بەهرە و لێزانی ئەو بوارە بسپێرن.

هەناسەی بازاڕ مشتەرییە، هەناسەمان چۆن بەردەوام بێ؟خەڵکی بازرگان و چالاکانی ئابووری باش دەزانن کە ئۆکسیژێن و هەناسەی ژیان...
01/01/2017

هەناسەی بازاڕ مشتەرییە، هەناسەمان چۆن بەردەوام بێ؟
خەڵکی بازرگان و چالاکانی ئابووری باش دەزانن کە ئۆکسیژێن و هەناسەی ژیانی بازار مشتەرییە، لە خۆڕا نییە کە زۆربەی پلان و بەرنامەی کاری بازاڕییەکان بۆ هێشتنەوەی مشتەری و ڕاکێشانی زیاتری ئەوان بۆ لای خۆیانە.
سەرکەوتن لەو بوارەش پێوەندی بەوەوە هەیە کە بزانین "مشتەری چیی دەوێ؟". هەر کەس وەڵامی باشتر و گونجاوتر بۆ ئەو پرسیارە بدۆزێتەوە، ئەو زیاتر توانیویەتی قازانج و بەهرەکانی مشتەری لای خۆی کەڵەکە بکا.
بە زمانێکی سادە و بێ پێچ‌وپەنا مشتەری ئەوانەی دەوێ:
.
1. سەرەتاییترین داوای مشتەری "ڕێز و حورمەتگرتن"ە.
مشتەری وەک کەسێک و وەک مرۆڤێک کەسایەتیی خۆی هەیە و هەمیشە دەیهەوێ ئەو شوناس و کەسایەتییەی پارێزراو بێ. بۆیە لە یەکەم بینیندا پێویستە بە حورمەتەوە وەربگیردرێ و دەبێ وا لەگەڵی بجووڵێینەوە کە ئەو هەست بە نامۆیی نەکا.
.
2. بۆ مشتەری ڕواڵەت و ڕێکوپێکیی شوێنەکان زۆر گرینگە
مشتەری لە یەکەم بینیندا ڕواڵەت و ڕێکوپێکیی شوێنەکەی ئێوە، خۆتان و کارمەندەکانتان هەڵدەسەنگێنێ. چەندی ئەو ڕواڵەتە جوان و سەرنجڕاکێش بێ، دڵەڕاوکێ و داڵغە دەروونییەکانی ئەو کەمتر دەبن و زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکا.
.
3. ئەوەی مشتەری بەدوویدا دەگەڕێ هەتانبێ
وەدەستهێنانی دڵنیایی مشتەری ئەو کاتە دەستەبەر دەبێ کە وەڵامی داوای مشتەریتان دابێتەوە و "پێداویستی"یەکانی ئەوتان دابین کردبێ.
کاتێک بەهۆی نەبوونی کاڵایەک مشتەرییەکمان لە خۆمان دوور خستەوە، بە دڵنیایەوە گەڕانەوەی ئەو بۆ لای خۆمان خستۆتە ئەگەری هات و نەهاتەوە.
هەوڵبدەن ئەوەندەی دەتوانن وەڵامی "بەڵێ هەمانە" بدەنە مشتەرییەکانتان.
.
4. کوالیتیی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانتان باش بن
لای مشتەری گرینگترین هۆکار بۆ سەردان و هاتنەوە "کوالیتیی بەرزی کالا و خزمەتگوزاری"یەکانە. ئەو بەڕێوەبەرانەی بتوانن گەرەنتیی ئەو "کوالیتی"یە بە مشتەرییەکانیان بدەن، دەتوانن لە داهاتووی بازاڕ و بوارەکەی خۆیان دڵنیا بن.
مشتەری لەوانەیە لە هەڵسوکەوتی ناشیرینی کارمەندێک بگوزەرێ، یان بەفیرۆدانی کاتەکەی زۆر بەلاوە گرینگ نەبێ؛ بەڵام بە دڵنیاییەوە لەوە تێناپەڕێ کە ئەوەی دەیکڕێ یان وەریدەگرێ کوالیتییەکی نزمی هەبێ.
.
5. بۆ مشتەری "نرخ" و "کات" گەلێ گرینگە
دڵنیا بن لەوەی ئەو نرخەی لەسەر کاڵا یان خزمەتگوزارییەکەتان دانەوە گونجاوە.
مشتەری بەر لەوەی ڕووتان تێبکا پێشتر یان پرسیویەتی یان سەردانی چەند شوێنی دیکەی کردوە و نرخی ئەوەی دەیهەوێ دەیزانێ. لە بیرتان بێ مشتەری ئەوندەی گرینگی بە کوالیتیی کاڵاکە دەدا ئەوەندەش پێی خۆشە کە هەرزانی دەست کەوێ.
ئەو هەروەها پێی خۆشە لە کەمترین کاتدا ئەوەی بۆی هاتووە دەستی کەوێ. بۆیە بەڕێوەبەرانی سەرکەوتوو دەزانن کە دەبێ "کات" بۆ مشتەرییەکانیان بگەڕێننەوە.
.
6. ڕەنگدانەوەی ڕا و سەرنجی مشتەری
گۆڕانکارییەک کە لەسەر بنەمای ڕا و سەرنجی مشتەری کرابێ، ئەوان لەلای ئێوە دێڵێتەوە. ئەو بەڕێوەبەرانە گوێ دەدەنە بۆچوونی مشتەرییەکانیان ( تەنانەت مشتەرییە ناڕازیییەکانیان)، لە ئەگەری گونجاندنی پێشنیار و داوای مشتەرییەکانیان لە بەرنامە و پلانە کارییەکانیاندا، دەتوانن هیوادار بە مانەوەی زیاتریان لە بازاڕدا بن.
.
7. لە تەنیشت ئەو شتانەدا چەند شتێکی دیکەش گرینگە کە بیزانن:
چەندی مشتەری بە ئاسانی بتوانێ چاوی بە بەرپرسانی سەرووی کۆمپانیا یان مۆڵەکەتان بکەوێ و قسەی خۆی بکا، ئەوەندە پێگەی ئێوە لەلای ئەو پارێزراو دەبێ. چەندی کارمەندەکانی ئێوە لە کارەکەیان و مووچەکەیان ڕازی بن و دڵخۆش بن، ئەوەندەش ئەو دڵخۆشی و دڵنیاییە بۆ مشتەرییەکان دەگوازنەوە. بە گشتی دروستکردنی " ڕوحی متمانە" و " ڕاستی و پاکی" لە شوێنی کار بنەمای ڕاکێشان و هێشتنەوەی مشتەرییە. دەبێ ئەوە بزانن و ئیمانتان پێی هەبێ: " ژیانی ئابووریی ئێمە گرێدراوە بە ڕەزامەندیی مشتەرییەکانمان و بێ مشتەری ئێمەش نامێنین."

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی پاشکەوتی زیاترتان هەبێپاشکەوتکردن یەکێک لە خاڵە گرینگەکان لە ژیانی دارایی کەسەکانە کە دەبێ هەمیشە ...
31/12/2016

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی پاشکەوتی زیاترتان هەبێ
پاشکەوتکردن یەکێک لە خاڵە گرینگەکان لە ژیانی دارایی کەسەکانە کە دەبێ هەمیشە لەبەرچاو بگیردرێ.
بۆ پاشکەوتکردن دەبێ بەرنامەیەکی تایبەتتان هەبێ و پێویستە بەر بە کۆمەڵە هەڵەیەک بگرن کە ڕێگە لە ڕەوتی پاشکەوتکردنی ئێوە دەگرن.
وەک دەزانین ئینسان لەو کاتەوە فام دەکاتەوە پێی خۆشە زۆرتری هەبێ و ژیانێکی ئاسوودە و کاروبارێکی سەرکەوتووی هەبێ، هەموو خەڵک پێیان خۆشە لەڕووی داراییەوە لە دۆخێکی باشدا بن بەڵام بە داخەوە زۆر لە خەڵکی هەندێ هەڵە دەکەن یان تووشی هەندێ هەڵە دەبن کە نایەڵێ لە جێی خۆیان بجووڵێن، یان لەوانەشە بۆ دواوەیان بگێڕێتەوە.
لەوانەیە ئێوە پێتان وابێ کە کەسێک کە داهاتی کەمە ناتوانێ پاشکەوتی زۆری هەبێ، بەڵام من دەڵێم داهاتی ئێوە چەندی کەمیش بێ هێشتا ڕێگا بۆ پاشکەوتکردن هەیە؛ با ئاماژە بە چەند هەڵەیەک بکەین لەو پێوەندییەدا، چەند هەڵەیەک کە ڕێگری دەکا لەبەردەم پاشکەوتی زیاتری ئێوە:
.
1. کڕینی بەردەوامی شت و کەلوپەلی نوێ بەجێی کەرەستەی بەکارهاتوو
ڕاستە کڕینی شتی نوێ هەستێکی زۆر خۆشتر دەدا بە کەسەکان، بەڵام هەمیشە باشترین و گونجاوترین کار و بڕیار نییە. بۆ نموونە ئوتومبیلی نوێ دەسبەجێ دوای بەکارهێنان نرخەکەی بە برێکی زۆر دەشکێ، بۆیە کاتێک دەتوانن ئوتومبیلێک بکڕن کە تەنیا ساڵێک کاری کردبێ، لەبەرچی پارەیەکی زۆر دەدەن بۆ کڕینی ئوتومبیلێکی نوێ؟
.
2. خووگرتن بە کڕینی تێکنۆلۆژیی نوێ
کڕینی تێکنۆلۆژیی نوێ و کەرەستە ئەلەکترۆنییە پێشەنگەکان بەشێکی زۆری پارەکەتان بە فیڕۆ دەدا.
هەوڵ مەدەن یەکەم کەسەکان بن کە کەلوپەلی یاری و کاتبەسەربردن و خۆشگوزەرانیی گرانبایی دەکڕن.
لە کاتی ئاوادا ئەوەندە بەسە چەند مانگێک ڕاوەستن کە هەر ئەو شتانە بە نرخێکی زۆر کەمتر بڕژێتە بازاڕەکان، بێ گومان ئەو کات عەیب و نوقسانییەکانی پێشووشی چارەسەر کراوە.
.
3. کڕینی کاڵا و شمەکی مارکە
کاتێک دەتوانن کالایەک بە نرخێکی خوارتر و کەمتر بکڕن، چ پێویست دەکا حەتمەن بچن کاڵای مارکە و بەرهەمە گرانباییەکانی کۆمپانیا بەناوبانگەکان بکڕن.
کاڵا و شمەکێکی ئاسایی هەر هەمان تایبەتمەندیی کاڵایەکی مارکەی هەیە، بەڵام زۆرترین جیاوازییەکەی هەر تەنیا لەو پارەیە دایە کە ئێوە دەبێ بۆ کڕینی وەلای بنێن.
.
4. کڕینی کتێب
بۆ دەبێ پارەیەکی زۆر بدەین بۆ کڕینی ئەو کتێبانەی کە دەتوانین لە کتێبخانەکان بە قەرز وەریان بگرین و بیانخوێنینەوە؟
لەوانەیە پێتان وابێ ئەوە دابێکی کۆنە و لەگەڵ جۆری ژیانی ئێستاتان نایەتەوە، بەڵام بە دڵنیایی هەمیشە کتێبخانەیەک هەیە لە دەوروبەرتان. جیا لەوە ئێستا دەیان ماڵپەڕ هەن کە کتێب بە شێوەی pdf دادەنێن و ئێوە دەتوانن کتێبخانەیەکی دیجیتاڵتان هەبێ بێ ئەوەی پارەیەکی پێبدەن.
.
5. سەرمایەدانەنان بۆ بەرنامەکانی کاتی خانەنشینی
ئەگەر مووچە و داهاتێکی باشتان هەیە، ئیدی نابێ هیچ بیانوویەکتان هەبێ بۆ ئەوەی پاشکەوتی زیاتر بکەن.
ئەگەر لەو کارە بەردەوام بن هەم بۆ کاتی خانەنشینی پارەی پێویستتان دەبێ، هەم لە ڕووی دەروونی و ڕووحییەوە ئاسوودەترن.
.
6. پارە بۆ کڕینی ئاوی خواردنەوە
بەکارهێنانی بوتڵەکانی ئاوی خواردنەوە ئاسانە، بەڵام ئێوە دەبێ پارەیەکی زۆری پێبدەن. ئێوە دەتوانن قومقومەیەک بکڕن و لە ماڵەوە پڕی بکەن و لەگەڵ خۆتان بیگێڕن. بەو کارە نەک هەر خزمەتێکی ژینگەتان کردوە، بەڵکوو پارەیەکیشتان پاشکەوت کردوە.

خەڵکی خوداپێداو چۆن پێدەگەن و سامانەکەیان بە چی زیاتر دەکەن؟ڕەنگبێ ئەوە پرسیاری زۆر کەس بێ کە دەوڵەمەندەکان ئەو هەمووە پ...
29/12/2016

خەڵکی خوداپێداو چۆن پێدەگەن و سامانەکەیان بە چی زیاتر دەکەن؟
ڕەنگبێ ئەوە پرسیاری زۆر کەس بێ کە دەوڵەمەندەکان ئەو هەمووە پارەیە لە کوێ دێنن و چۆنە سامانەکەیان هەر دێ و زیاتر دەبێ؟
خۆ ئەگەر گەندەڵی و دزیکردن وەلانێین، دوو ڕێگای یاسایی و باو بۆ دەوڵەمەندبوون هەیە، یان بەجێمانی سەروەت و سامان وەک میرات لە باوکێکی دەوڵەمەند، یان ئەوەی خاوەنی بیرۆکەیەکی باش بی و شێلگیرانە وەدووی خەونەکانت کەوی.
ناپێلئون هیل کە کتێبی " بیربکەنەوە و دەوڵەمەند بن"ی نووسیوە، باس لەوە دەکا کە میلیۆنێرەکان هەموو تایبەتمەندیی تاکایەتیی خۆیان هەیە، بەڵام ئەدی ناکرێ لە نێو ئەواندا کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش بدۆزرێتەوە؟ یان بە گشتیی ئەو دەوڵەمەندانەی لە هیچەوە خۆیان پێگەیاندوە چۆن کەسێکن و تایبەتمەندییەکانیان چین؟
ناپێلئۆن هیل دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ژیانی 500 میلیۆنێر ئەو ئاکامانەی وەرگرتوە:
.
میلیونێرەکان زۆر باش گوێ بۆ قسەی خەڵکی شل دەکەن
یەکێک لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی میلیونێرەکان ئەوەیە ئەوان قسەبیسی زۆر چاکن.
ئەوان توانای ئەوەیان هەیە زۆر بە جوانی گوێ بدەنە قسەی دەوروبەریان و شتیان لێ هەڵێنجن، هەروەها چاویان بە جوانی دەکەنەوە و لە خۆڕا هیچ ناڵێن. ئەوان زیاتر لەوەی قسە بکەن بە کردەوە دێنە مەیدان و شان وەبەر ئەرکەکانیان دەدەن.
.
ئامانجە مادییەکانی خۆیان بە ڕوونی دەستنیشان دەکەن
هەر ئەوەی بمانەوێ دەوڵەمەند بین و خەونی پێوە ببینین کیفایەت ناکا.
دەبێ ئامانجمان هەبێ، ئامانج دەبێ رێگا و ڕێوشوێنەکان دیاری بکا و چەندی ئامانجەکە ڕوونتر بێ رێگا و ڕێوشوێنەکانیش ئاسانتر دەبڕدرێن.
.
هیچ شتێک بە خۆڕایی و بە بەلاش بە کەس نادەن
بۆ گەیشتن بە تروپکی سەرکەوتن دەبێ مایە لە خۆتان دابنێن. ئێوە دەبێ لای خۆتان ساغ ببنەوە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەتان ئامادەن چ بکەن و تا کوێ بڕۆن؟ بە واتایەکی دی ئامادەن لە چ شتێکی ژیانتان لێبدەن و بایەخ بە کامیان بدەن.
.
بۆ گەیشتن بە ئامانجی دیاریکراو کاتی دیاریکراویان هەیە
ئەوان دەزانن کە دەبێ لە کام کات و دەرفەتدا بگەن بەو شتەی مەبەستیانە.
دیارینەکردنی کات دەبێتە هۆی ئەوەی کاتی گەیشتن بە ئامانجەکەتان لێڵ و ناڕوون بێ و بە داهاتوویەکی نادیار بسپێردرێ، یان لەوانەیە هەر وەدی نەیە.
.
بەرنامە و پلانی ڕوونیان بۆ قۆناغە زەمەنییەکان هەیە
ئێستا کە ئامانج و کاتی دیاریکراوتان ڕوون و ئاشکرایە، دەبێ بەرنامەیەکی کاریی ڕوونیش بۆ ئەو قۆناغە دابرێژن.
گرینگتر لە هەموو شت ئەوەیە کە لەگەڵ دانانی بەرنامەی کارییەکە، بێ لە کیسدانی هەل و دەرفەت دەست پێبکەن. بەرنامەی کاری نابێ لە سەر کاغەز یان لە چەکمەجەی مێزەکەتان دابێ.
.
ڕۆژانە دوو جار پێداچوونەوە بە بەرنامەی کارییاندا دەکەن
بەیانییان دوای لەخەوهەستان و جارێکی دیکەش شەوانە پێش نووستن بەرنامەکانتان لە زەینی خۆتاندا بێنن و بەرن.
بەیانییان بۆ ئەوەی بزانن کە دەبێ ئەو ڕۆژە چ بکەن، شەوانەش بۆ ئەوەیە بزانن ئەم ڕۆژە چیتان کردوە و دەسکەوت و پێشکەوتنەکانتان چی بووە.
.
بەولاوەتر لە ڕاسپارەکانی ناپێلئۆن هیل چەند خاڵی هاوبەشی دیکەی بیرکردنەوە و ژیانی میلیۆنێرەکانە کە دەبێ بیانزانین:
ئەوان بەیانییان زوو لە خەو هەڵدەستن، بەردەوام وەرزش دەکەن، هەمیشە تینووی فێربوونی زیاترن و بۆ ئەوەش کات و بەرنامە دادەنێن.

Address

Erbil, MRF 4 TOWERS, First Floor, A1
Irbil
40001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bazrgan Business posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share