Islam-Kurdi

Islam-Kurdi Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Islam-Kurdi, Business service, hawler, Irbil.

18/02/2026

31/12/2025
13/12/2025

#القرآن #

28/11/2025

#غزة

31/03/2024

(٩)خاڵی گرنگ سەبارەت بە شەوانى قەدر
١. خوای گەورە فەزڵی مانگی ڕەمەزانى داوە بەسەر تەواوی مانگەكانی تردا و شەوانی كۆتاییش بەسەر شەوەكانی تردا و شەوی قەدریش بەسەر ئەم دە شەوەدا.
٢. بۆیە پێی دەوترێت قەدر لەبەر ڕێز و شكۆ و پلەبەرزی لای خوای میهرەبان و دابەزینی قورئان و فریشتەكان و خێرو بەرەكەت و ڕەحمەت و لێخۆشبوون لەو شەوەدا.
٣. پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتاییدا خۆى یەکلا دەکردەوە بۆ عیبادەت و خواپەرستى و هەوڵێكی زۆری دەدا و جیاواز لە شەوەكانی تر و خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا. .
٤. عیبادەت کردن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان بازرگانیەکی زۆر گەورەیە و پاداشتەکەشی لە هەزار مانگ چاکترە .
٥. ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت بەنیەتی خواپەرستی سوننەتێكی گەورەیە و خۆتی لێ بێبەش مەكە ئەگەر چی تەنها ڕۆژێکیش بووە.
٦. زیندووکردنەوەى شەوانى قەدر تاوانەکانى پێشووت دەسڕێتەوە و پێغەمبەرى خواش ﷺ مژدەمان دەداتێ و دەفەرموێ : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْر إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ " واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕىێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.

٧. خوای گەورە شەوی قەدری شاردۆتەوە لەم ئوممەتە ، بۆ ئەوەی موسڵمانان خۆیان ماندوو بكەن بە خواپەرستیەوە هەر دەشەوەکە زیندوو بکەنەوە ، هەڵەیە کە تەنها شەوی بیست وحەوت دابنیشی و وازبهێنی لە شەوەکانى تر ، لەكاتێكدا پێغەمبەرى خوا ﷺ هەر دەشەوەكەى زیندوو کردۆتەوە.
٨. سوننەتە لە شەوی قەدردا ئەم دوعایە زۆر بكرێت: ( اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ، تُحِبُّ الْعَفْوَ، فَاعْفُ عَنِّي).
٩. دروست و شەرعیە بۆ ئافرەتی حەیزدار و زەیسانی شەوانى قەدر زیندوو بكەنەوە بە خواپەرستی و دوعا و زیکر و قورئان خوێندن جگە لە نوێژ و تەواف و ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت.

اصحاب الارض .. 😍😍
23/10/2023

اصحاب الارض .. 😍😍

09/04/2023

ئەگەر زۆر ورد بینەوە لە دەرکردنی زەکات و بە پاکی و بێ فرت و فێڵ دەربکرێ یەک هەژار لە کوردستان نامێنێ "

ماڵی هەموومان بگەڕێ وەسیلەی زیادەی زۆر تێدایە ،، هەموو ماڵێک دوو تەلەفزیۆن ڕەنگە زیاتری تێدایە لە هەمان کاتدا خەتی ئەنتەر نێتیشی تێدایە خۆی دیقەت بدەن بەهۆی بەکارهێنانی ئەنتەر نێتەوە تەلەفزیۆن ئەو پێداویستیەی نەماوە ،، بۆچی دوو تیڤی ئەکڕی ؟ یەکێ قەینا بەڵام دوو بۆ ؟ ئەڵێ بۆ میوان لە کاتێکیشدا میوانیش دێ بایەخ بە تەلەفزیۆن نادەن ،، مەگەر کەسە بە تەمەنەکان نەبێ ،، ئەمە له لایەک ماڵەکەمان لە هیچی کەم نیە و هەوڵی گۆڕین ئەدەین ڕۆژ له دوای ڕۆژ سەیارەکەمان ٥٠ وەرەقەیە بیگۆڕە بۆ سەیارەیەکی دەفتەرێک له دەفتەرێک ئەیگۆڕێ بۆ ٢ دەفتەر دووای ئەوە دیسانەوە ئەگۆڕێ سەیری دەکەی له ماڵەکەی ئەوەندە پارە ناهێڵینەوە خەڵکی هەژاری پێ تێربکرێت ،، لەوە دڵنیا بن خوای گەورە لە دوو شتی زۆر به نرخ پرسیارمان لێ ئەکات یەکەم کات دووەم ئەو سەروەت و سامانەی پێمان ئەدا ،، فەرمودەیەک هەیە کابرایەک هەبووە زۆر ئیماندار بووە بەڵام خەڵک وای زانیوە دەوڵەمەند بووە چون بە پێی ئەو پێداویستیە زەرورانەی هەیبووە خۆی بە دەوڵەمەند زانیوە کاتی سەرەمەرگ هاتونەتە سەری سەیریان کردووە تەها بەڕەیەک و چەند قاپ و قاچاغێکی زۆر کەم لە ماڵەکەیدا هەبووە بەڵام لەسەر مەرگ دەستی بە گریان کردووە و زۆر ترساوە وتویانە بۆچی دەگری وتوێیەتی سوێند بەخوا زۆر ئەترسم خوای گەورە لێپرسینەوەم لەسەر بکات لەسەر ئەو ماڵەی کە هەمە "

ئەگەر دیقەت له ماڵەکان بدەین وەسیلەی ژیانی زۆر زیادە لە ئاستی پێداویستیە گرنگەکانی ژیان له ماڵەکەی هەموومان هەیه بەڵام هەر بێ باکیشین لێی ،، ئەمە هۆکارەکەیە کە قەت هەژار لە وڵات نابڕێ چوون بەردەوام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مرۆڤ هەوڵی گۆڕین ئەدا هەوڵی بە هەدەردانی سەروەت و سامان ئەدا بەڵام وریا بن ڕەنگە قەرزاری زەکات بین لەو وەسیله زیادانەی پێداویستیە گرنگەکانی ڕۆژانەمان "

لە ڕاستیدا ئەگەر خەڵک بەو جۆرە بژی کە خوایی گەورە ئەیەوێ یەک فەقیر له وڵاتانی عەرەب و کوردستان نامێنێ ئەبێ ساڵانە زەتەکانیان ڕەوانەی وڵاتانی سۆماڵ و هەندێ وڵاتی هەژار نیشن بکەن ،، بەڵام لە ڕاستیدا هەموومان ئەوەمان بیردەچێ کە تەنها بۆ تاقیکردنەوە لەسەر ئەم زەویەین ،، ئەگەر بۆ تاقیکردنەوە دروست نەبوین وانەبوو زەوی بۆ مرۆڤ دروست نە ئەکرا تێکڕای لە بەهەشت بوو .

16/09/2022

ئە م فەرموودانە ی پێغە مبەری صلى الله عليه وسلم هە موو لە ڕۆژگاری ئە مڕۆماندا بە دی دە كرێت خوای گەورە پە نامان بدات بە ڕاستی هەڕە شە ی جدی لە سە رمانە گەر بە خۆمان. دا نە چینە وە !!!!

15/09/2022

ساڵى نوێى خوێندن و ئامۆژگاری بۆ دایكان و باوكان

منداڵ یەکێکە لە نیعمەتە گەورە و جوانەکانى خوای پەروەردگار ، دەبێ دایک و باوک بزانن کە بەرپرسن سەبارەت بەم نیعمەتەیە ، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : «كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ » «هەمووتان چاودێر وبەرپرسن، هەموشتان بەرپرسیارن بەرامبەر بە ژێردەستەكانی خۆتان»
دایك و باوكی بەڕێز : پێش ئەوەی منداڵەكەت بچێتە قوتابخانە جارێ تۆ بەرپرسیاری لێی و ئاگادارى ئەم خاڵانە بە :
یەکەم: پێویستە لەماڵەوە بەشێوەیەك پەروەردەی بكەی كە سبەینێ ڕۆشتە قوتابخانە لەگەڵ پەروەردەی مامۆستاكەی ئەم قوتابیە ببێتە كەسێكی چاك ، ڕێز لە مامۆستاكەی بگرێت ، قوتابخانەی خۆش بوێ ، كتێب و دەفتەر و جەنتای بپارێزێ .
دووەم : دایك و باوك ئەبێت بزانێ كە كوڕەكەی یان كچكەی كە دەڕواتە دەرەوە ئایا بۆ قوتابخانە دەچێ یان ئەملا و ئەولای هەیە ؟
سێیەم : پێویستە سەردانی قوتابخانە بكەی نەك تەنها بۆ ئەوەی بزانی منداڵەکەت زیرەكە یان نا بەڵكو دەبێ پرسیاری ئەخلاق و ڕەوشت و هەڵسوكەوتیشی بكەی .
چوارەم : نابێ هەر بیرت لای ئەوە بێ منداڵەكەت دەرەجەی بەرز بێنێ بەڵكو ئەبێ جلو بەرگی منداڵەكەت بە شێوەیەك بێ كە خوا پێی ڕازی بێ ، چونكە ئەوە ئەمانەتە و لە ژێر دەستی تۆیە ئەگەر جلێكی كورتی تەسكی بۆ بكڕیت لە قیامەتدا خوای گەورە موحاسەبەت دەكات .
پێنجەم : پێویستە دایك و باوك ماڵەوەیان پاك بكەنەوە لەو شتانەی كە ئەخلاقی كوڕ و كچەكانیان تێك دەدەن ، لە خوێندن لاوازیان دەكەن بەتایبەت ئینتەرنێت و فەیسبوك و تیکتۆک كە بوە بە بەڵایەكی گەورە و تاوەكو نیوە شەو زۆربەی خەڵكی خەریكێتی.
شەشەم : نابێ دایك و باوك ڕێگە بدات منداڵی هاوڕێیەتی كەسی خراپ بكات چونكە بەرەو هەڵدێر و تاوان و خراپە دەیبات و لە وانەكانیشی تەمبەڵ دەبێت .
-------------------------------

Address

Hawler
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Islam-Kurdi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share