17/07/2026
پرسە و سەرەخۆشی لە کۆمپانیای زۆن سکیوریتی سیستەمەوە
بۆ بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کۆچکردوو (جعفر میركە ئازیز)،
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی کارمەندی دڵسۆزی کۆمپانیاکەمان، خوالێخۆشبوو (جعفر میركە ئازیز) مان پێگەیشت کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای زۆن سکیوریتی سیستەم (ZSS)، قووڵترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم هاوڕێ و هاوکارانی دەکەین.
له خوای گهوره داواكارین سهبووری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
«إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»
کۆمپانیای زۆن سکیوریتی سیستەم
١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦