21/09/2022
زراری لە زەمەنی زێڕینی دوێنێ و شکانەوەی ئەمڕۆیاندا
نوسینی :ڕێکان مرادخان زراری
ئەوەی کەدەنوسم هیچ بیرێکی تەسکی عەشیرەتگەری نیە بەڵکو خەمی خەڵکێکە کە مێژووی کۆن و نوێ سەلماندویەتی ئەوان لەمیرات و پاش ماوەی سەلاحەددینی ئەیوبینە،وەک لای هەمووتان ڕوونە ئەو زاتە نیوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە ژێر فەرمان ڕەوایەکەی، کەچی نەوەکانی تا ئێستا لەبەڕێوەبەری فەرمانگەیەک زیاترییان پێ ڕەوا نابیرێت،کێشەکە لەخودی خۆیانە لەخەڵکی تر نیە ، گەورەکانیان بچوک بیردەکەنەوە لێناگەڕێن گەنجەکانیان گەورە بیربکەنەوە، خۆیان کردیتە پێشەنگی ئەو عەشیرەتە کەچی لەقاڕەو کۆتایی هەموو عەشیرەتەکانی ترن،زرارەتی ڕۆژ بەڕۆژ گچکە دەکرێتەوە تاڕادەی تیرەیەکی گچکە لەچاو عەشیرەتەکانی تر، بەدڵنیاییەوە ئەوانەی تاکڕەوانە ڕێبەرایەتیان لەسەر خۆیان تاپۆکرد ئەوان پشکی شێرییان بەردەکەوێت لەبێ ئەرزش کردن و کەنار خستنی عەشیرەتەکە،پێموایە کاتی ئەوە هاتوە کۆمەڵێک کەسی ئازاو ڕۆشنبیر بێنە پێش بێ لایەنانە و ناتەرەفگیرانە خزمەتی هەموو خزمانی ئەو سنورە بکەن ،خەڵکانێک هەن لەسەر حیسابی دەڤەرەکە لەمۆلیدەوە ڕابگرە هەتا گازو ئەرزاق بەناوی سنورەکە وەردەگرن، کەچی سودی تورێکی قوڕاویان نیە لۆ دەڤەرەکە،کاتی گۆڕانکاری هاتووە لەلوتکەی وەجهەکاندا بکرێت چیتر ئەو عەشیرەتە مەزنە زەلیل نەکرێت بەدەست خەڵکانێک کەهەتا ئێستا یەک دینار لەگیرفانیان نەبەخشیتە نەخۆشێکی دەڤەرەکە،عەیبەو شەرمەزارییەکی گەورەیە گەنجەکانمان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی و حزبی دەرنەچن و بێ هیوابن کەچی خەڵکی تر بەدەنگی دەڤەرەکە نەخش دەربێنن،ئێمە ڕقمان لەوان نابێتە دیارە شتێکیان چاندوە ئەوڕۆ دەیدورنەوە،لەوەش نەنگی تر و شەرمەزاری تر بەرپرسی فەرمانگەکانی سنورەکەمان بەگەنج و ڕۆڵەی ئەو دەڤەرە ڕەوانابینرێت ،کاتێک گەنێکی شایستە پێشنیار دەکرێت بکرێت بەبرپرس هەرچی ڕدێن سپی و بەناو پیاو ماقولە دەست دەکەنە ڕاپۆڕت نوسین و لەدەرگادانی بەرپرسان دەڵێن قبولمان نیە ئەو کەسە بکرێتە بەرپرس، لەکاتێکدا کەسەکە ڕۆلەو کەسی خۆیانە،کاتێک یەکێکی بێگانە لەسەریان گەورەدەکرێت و دەکرێتە بەرپرس گەورەو گچکە سڕە دەگرن لۆ پیرۆزبایی کردن و دەست ماچ کردن، ئاخر ئەوە ڕووی دەوێت بەیانی بڵێین ئێمە یەکترمان خۆشدەوێت و پشتی یەک دەگرین !؟
دوێنێ زرارەتی دووا بزماری لەتابوتی خۆیدا پێش ئەوەی ئەو تابووتە بخرێتە ناو گۆڕو فاتیحامان لۆ بخوێنن هیوادارم خەڵکانێک بێنە پێش خزمەتکردن و دڵسۆزی لەپێشینەی هەموو شتێک بێت،بائەو کەلتورە خۆ پەرستی و بێ ویژدانیە ببەزێنین نانێک بێت لەسەر خۆمان و ماڵ و منداڵ و براو ئامۆزامان تاپۆ بکەین و خەڵکی هەژاری سنورەکەش تەماشامان بکەن،ئەگەر بتەوێیت گەورەیەکی جوان بیت دەبێت ئەو نانە بەش بکەین سەرەتا بەسەر موستەحەقەکان ئەوجا خۆت،لەکۆندا ئێمە خاوەنی (ئەسعەد شێخ حوسێن بووین کەیەکەم کەس بوو لە قەلای هەولێر ئاگری نەورۆزی کردەوە ، خاوەنی (حمد بگی زاری و شێخ حوسێن) بووین دژایەتی ئینگلیزی کرد ، خاوەنی (میرزا خدری قەرەقاجین) بووین گەردیەکانی لە کوشتاری بلباسان پاراست ، خاوەنی حەمەئاغا بووین کەلەزەمەنی خۆی ناوناوبانگی لەدەرەوەی دەڤەرەکە شانازی بەناوی دەکرا ،خاوەنی (سلیم ئاغۆک و مامل سلیم بووین ، خاوەنی (عەلائەدینی حمدبگ) بووین داوای دروستکردنی دادگایەکی بۆ کورد کردووە لەبغداد بەزمانی کوردی دروست بکات ، گەورەکانمان گەورە بوون گەور بیریان دەکردەوە بەرنامە و ستراتیژیان هەبوو ، ئیستاش کەسی گەورە و ریش سپی باشمان هەیە دەبیت هەول و بەرنامەی باش و سەردمیانەیان هەبیت بۆ کاری حزبی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی کار بۆ خۆشەویستی و خزمەتکرن نەوەکو بەرژەوەندی و قسەکردنی بێ کردار،هیوادارم بومەلەرزەکەی دوێنێ دڵی ڕیش سپیەکانی دەڤەرەکە بهەژێنێت.