Sami Sabah

Sami Sabah Marketing & Sales Consultant
Creative Director 🫶
Author ✍️ Filmmaker 🎞️

16/04/2026

٢١- هێزی جێگیرکردن
جێگیرکردن بریتییە لەوەی کە بینەرەکانت چۆن هەستت پێدەکەن بە بەراورد لەگەڵ ڕکابەرەکانت. ئایا بەرهەمەکانی تۆ گرانبەهان یان نرخیان گونجاوە؟ هەست و سۆزیان دەجولێنێت یان پڕاکتیکین؟ هەڵوێستی خۆت یەکلایی بکەرەوە و لەسەری بمێنەوە و خاوەندارێتی بکە. ماڕکێتینگ پەیوەندی بە تێگەیشتنەوە هەیە نەک کامڵبوون.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

زۆربــەی بــزنــسـەکــانشکستدەهێنن، چونکە لەمـاڕکـێـتـیـنـگ و فـرۆشـتـنســەریــان لــێــشـێـواوەڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فر...
15/04/2026

زۆربــەی بــزنــسـەکــان
شکستدەهێنن، چونکە لە
مـاڕکـێـتـیـنـگ و فـرۆشـتـن
ســەریــان لــێــشـێـواوە

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: A BRAND Agency |

13/04/2026

٢٠- نەخشەی گەشتی کڕیار
هەموو کڕیارێک بەم قۆناغانەدا تێدەپەڕێت: هۆشیاری ← بیرکردنەوە ← بڕیاردان ← دوای کڕین. نەخشەی گەشتی کڕیار یارمەتیت دەدات پەیامی دروست لە کاتی گونجاودا بگەیەنیت. بەم شێوەیە کە کڕیارێک یەکجار بەرهەمەکەت دەکڕێت دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ کڕیارێکی هەمیشەیی دڵسۆز. کە بۆ هەمیشە کڕیاری بەرهەمەکانت بێت.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

12/04/2026

١٩- ڕۆڵی دیزاین لە ماڕکێتینگدا
دیزاینێکی باش متمانە و کوالێتی و ڕوونی لە یەک کاتدا دەگەیەنێت. لە کەمپینەکانی ماڕکێتینگدا دیزاینەکەت پێش بڕاندەکەت قسە دەکات. هەرگیز ڕەنگ و شێواز و تایپۆگرافی دیزاینەکان بە کەم مەزانە، لە ماڕکێتینگدا باشترین دیزاینەکان، باشترین ئامانج دەپێکن.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

09/04/2026

١٨- گرینگی هەست و سۆز لە ڕێکلامدا
ئەگەر ڕێکلام پڕبێت لە هەست و سۆز باس لە تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە ناکات، بەڵکو ساتەکان دروست دەکات. وەکو پێکەنین، دڵخۆشی، هەیەجان، نۆستالژیا، یان هاوسۆزی. ئەم هەستانە هاندەری خەڵکن بۆ کڕینی بەرهەمەکان. ئەگەر ماڕکێتینگ دڵەکان بکاتەوە جزدانەکانیش دەکاتەوە.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

08/04/2026

١٧- ناوەڕۆک ماڕکێتینگی نوێیە
ماڕکێتینگی مۆدێرن بریتییە لە ماڕکێتینگی ناوەڕۆک. لە ناوەڕۆکەکانتان خەڵک فێربکەن، بیرۆکە ببەخشن یان دڵخۆشیان بکەن، بەم شێوەیە بینەری ڕاستەقینە دروست دەکەیت و دەبن بە کڕیاری ڕاستەقینە. ڕێکلامەکان کاڵ دەبنەوە. بەڵام ناوەڕۆکەکان ئاوێتە دەبن. هەر ناوەڕۆکێک کە بڵاوی دەکەیتەوە دەبێتە تۆوێکی بڕاندەکەت و بەردەوام گەشە دەکات.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

07/04/2026

١٦- دیجیتاڵ ماڕکێتینگ و ماڕکێتینگی تەقلیدی
ماڕکێتینگی تەقلیدی هۆشیاری دروست دەکات، بەڵام دیجیتاڵ ماڕکێتینگ پەیوەندی دروست دەکات. ئینتەرنێت ڕێگەت پێدەدات هەموو شتێک بپێویت و بکەیتە ئامانج و بە کەسی بکەیت. ماڕکێتەر زیرەکەکان هەردوو شێوازەکە تێکەڵ دەکەن — ماڕکێتینگی تەقلیدی بۆ دروستکردنی متمانە، دیجیتاڵ ماڕکێتینگ بۆ گەشەکردن.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

06/04/2026

١٥- دیجیتاڵ ماڕکێتینگ
دیجیتاڵ ماڕکێتینگ کارامەترین سیستەمی گەشەکردنە لە بازرگانی مۆدێرن. جێگەی پێشبینیکردن دەگرێتەوە بە داتا، دیجیتاڵ ماڕکێتینگ دەتوانێت پەیام و ڕێکلامەکانت بگەیەنێتە ئەو کەسانەی پێویستیان بە بەرهەمەکەت هەیە. دەتوانێت بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکان بکەیت و دەستبەجێ باشتریان بکەیت. هەر کلیکێک، هەر بینەرێک، هەر جولەیەک دەبێتە زانیارییەک بۆ ئەوەی ستراتیژییەتەکەت پێ باشتر بکەیت. هەر بۆیە ئەو کۆمپانیایانەی کار بە دیجیتاڵ ماڕکێتینگ دەکەن خێراتر گەشە دەکەن و پەیوەندی بەهێزتر لەگەڵ کڕیارەکانیان دروست دەکەن.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

05/04/2026

١٤- ماڕکێتینگی مۆدێرن
ماڕکێتینگی مۆدێرن بە تەواوی گۆڕاوە. ئەمڕۆ، بڕاندەکان کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر ناکەن، بەڵکو کێبڕکێ لەگەڵ ئەزموونەکان دەکەن. کڕیار پێش ئەوەی بیر لە کڕین بکاتەوە چاوەڕوانی هەست و سۆز و بەهای تایبەت دەکات. ماڕکێتینگی مۆدێرن سەرنج دەخاتە سەر تەواوی پڕۆسەکە: وەک ئەو هەستەی کە بڕاندەکەت دروستی دەکات، ئەو چیڕۆکەی کە دەیگێڕیتەوە، ئەو ئەزموونەی کە لەگەڵ هەر بەریەک کەوتنیێک دروستی دەکات. کاتێک بڕاندێک ئەزموونێکی لەبیرنەکراو دروست دەکات، بەرهەمەکە بەخۆی خۆی دەفرۆشێت. ئەوەیە داهاتووی ماڕکێتینگ کە ماڕکێتینگی مۆدێرنە.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

04/04/2026

١٣- ٤ پی لە ماڕکێتینگ
بەرهەم، نرخ، شوێن و ڕێکلام کردن. ئەم چوار خاڵە زۆر بە سادەیی دەبینرێن، بەڵام کۆمپانیایەکی ملیار دۆلاری دروست دەکەن. بە قووڵی لە بەرهەمەکەت تێبگە، نرخێکی ستراتیژی بۆ دابنێ، شوێنی گونجاو بۆ فرۆشتن هەڵبژێرە، زۆر بە زیرەکی بانگەشە و ڕێکلامی بۆ بکە. لەگەڵ ئەوانەشدا هاوسەنگی لە نێوانیان ڕابگرە، ئەوەیە شارەزایی لە ماڕکێتینگ.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

02/04/2026

١٢- هێزی پشتگیری کۆمەڵایەتی
مرۆڤ کۆپی مرۆڤەکانی تر دەکات. بۆیە باسکردن و شایەتحاڵی و چیڕۆکی بەکارهێنەرەکان بەهێزن. خەڵک زیاتر متمانەیان بە خەڵک هەیە نەک بڕاندەکان. دەرئەنجامەکان، فیدباکەکان و ئەزموونی ڕاستەقینەی کڕیارەکان پیشان بدە، ئەوەیە ماڕکێتینگی مۆدێرن.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

01/04/2026

١١- بۆچی سەرنجڕاکێشان پارەی نوێیە
هەموو بڕاندێک شەڕ بۆ سەرنجڕاکێشان دەکات. تێکڕای ماوەی سەرنجی مرۆڤ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کەمترە لە ٨ چرکە. دێڕی یەکەم لە بارەی بڕاندەکەت، بینینی بڕاندەکەت، هەستکردن بە بڕاندەکەت، دەبێت وابکات خەڵک بوەستێنێت و سەرنجیان ڕابکێشێت. سەرنجڕاکێشان هۆشیاری دروست دەکات، هۆشیاری بازرگانی دروست دەکات.

ڕاوێژکاری ماڕکێتنیگ و فرۆشتن
سامی صباح
Sponsors: |

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 10:00 - 18:00
Tuesday 10:00 - 18:00
Wednesday 10:00 - 18:00
Thursday 10:00 - 18:00
Sunday 10:00 - 18:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sami Sabah posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Sami Sabah:

Share