بۆم بفرۆشە

بۆم بفرۆشە .

21/06/2019

فَإِن هَاجَمَكَ اليَأس، فَاسْجُد

ئەگەر بێ ئومێدی ڕووی تێڪردی
سوجدە بەرە

هە‌م چوونە‌ پێش ھە‌م چوونە‌ پاشهە‌م مانە‌وە‌ش ئازارە‌  #فەنا  #بوون
07/06/2019

هە‌م چوونە‌ پێش
ھە‌م چوونە‌ پاش
هە‌م مانە‌وە‌ش
ئازارە‌

#فەنا #بوون

10/10/2017

هه‌ندێ خاڵى گرنگ بۆ ژيان و خۆشه‌ويستى .....

1-خوشم ده‌وییت نه‌ك له‌به‌ر كه‌سایه‌تی تۆ،به‌لكو له‌به‌رئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه‌له‌گه‌ل تۆ په‌یدام كرد.
2-هیچ كه‌س لێوه‌شاوه‌ی فرمیسكه‌كانی تۆ نیه‌،ئه‌گه‌ر كه‌سیكیش به‌های ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه‌فرمێسكی بۆ برێژیت،نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌فرمێسكت پێ برێژێت.
3-ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌و شێوه‌ی كه‌تۆ ده‌ته‌وێ خۆشی نه‌ویستی ،به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌به‌ته‌واوی مانا تۆی خۆش ناوێ،به‌لكو له‌خالێكدا هه‌ر خۆشی ده‌وێیت.
4-خۆشه‌ویستی واقیعی كه‌سێكه‌ كه‌ده‌ستی گرتی،هه‌ست به‌ترپه‌كانی دلت بكا.
5-گێل ترین كه‌س ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌له‌گه‌ل كه‌سێك بێت و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ل بكات،له‌هه‌مانكاتدا بزانێت پێ ی ناگات.
6-هیچ كات پێكه‌نین له‌رووخسارت لامه‌ده‌،ته‌نانه‌ت له‌كاتی دل ته‌نگیش،چونكه‌ هه‌موو كات له‌وانه‌یه‌ كه‌سێك هه‌بێت كه‌ئاشقی پێكه‌نینی تۆ بێت.
7-له‌وانه‌یه‌ تۆ له‌هه‌موو دنیادا یه‌ك كه‌س بیت،به‌لام هه‌ندێك كات بۆ كه‌سانێك هه‌موو دونیایت.
8-هیچ كات كاته‌كانی خۆت به‌كه‌سانێك كه‌نایانه‌وێت كاتی خۆیانت بۆ ته‌رخان بكه‌ن به‌سه‌رمه‌به‌.
9-له‌وانه‌یه‌ خودا ویستبیتی كه‌له‌سه‌ره‌تادا كه‌سانێكی باشت ناسی بی ئه‌گه‌ریش له‌ده‌ستت چون رازیبه‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێكی باشتر له‌وان بناسیته‌وه‌.
10-هیچ كات خه‌م له‌رابردوو مه‌خۆ،هه‌میشه‌ به‌ده‌م داهاتوو پێبكه‌نه‌.
11-هه‌میشه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ تۆ ئازار ده‌ده‌ن،له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌كه‌سانی تر بروا بكه‌و به‌رامبه‌ر به‌هیچ كه‌س بێ بروا مه‌به‌،به‌لام ئاگاداربه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئازاری داوی دووباره‌ باوه‌ری پێ مه‌كه‌.
2-هه‌میشه‌ كه‌سایه‌تی خۆت به‌ره‌و باشتر ببه‌،دلنیابه‌ كه‌خۆت باش ده‌ناسی،به‌شێوه‌یه‌ك خۆت ده‌ربخه‌ كه‌پێش ئه‌وه‌ی خۆت بناسێنیت ،ئه‌و بتناسێت و له‌كه‌سایه‌تی تۆ دلنیا بیت.
13-خۆت به‌راده‌یه‌كهی زور مه‌خه‌ ژێر گوشاره‌وه‌،باشترین شت كاتێك به‌ده‌ستت دێت كه‌چاوه‌روانیت نه‌ده‌كرد........

سەردەمێكی ترمن دەبوایەلە سەردەمێكی كە بهاتمایەتە دونیاوەسەردەمێكمرۆڤەكانی ئەشكەوت نشین بونایەیان لە ناو جەنگەڵێكی بێدەنگ...
27/09/2017

سەردەمێكی تر

من دەبوایە
لە سەردەمێكی كە بهاتمایەتە دونیاوە
سەردەمێك
مرۆڤەكانی ئەشكەوت نشین بونایە
یان لە ناو جەنگەڵێكی بێدەنگی چڕدا
شوێنێك كە دوری تیا نەبوایە!
دڵتەنگی و حەسرەتی تیا نەبوایە!

كوخێكم دەوێت لەوسەری جەنگەڵ
درەختێك باران شوشتبێتیەوە
گۆشەیەك تێیدا دانیشم
تا بە چاوی پڕلە خۆشەویستیی جارانم
تەماشای بكەم.

**
من
دەبوایە لە سەردەمێكی تر بهاتمایەتە دونیاوە
بۆ نمونە:
سەردەمی مرۆڤی ئەشكەوت نشین
هەر ئەو سەردەمەی
دوری لەلایان بێ‌ مانابوو!

حاتمە ئیبراهیم زادە

ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان گیراوه‌ ... ئافره‌تێك توشی شێرپه‌نجه‌ بوه‌  جا نتایه‌كی پڕ له‌پاره‌ی بردوه‌ له...
10/09/2017

ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان گیراوه‌ ... ئافره‌تێك توشی شێرپه‌نجه‌ بوه‌ جا نتایه‌كی پڕ له‌پاره‌ی بردوه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و داوای له‌ پزیشكه‌كه‌ كردوه‌ تا چاره‌سه‌ری بكات و ژیانی ڕزگار بكات ..
به‌ڵام پزیشكه‌كه‌ پێی ئه‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ من ناتوانم هیچت بۆبكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌كه‌ت گه‌یشتوه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی .... بۆیه‌ ژنه‌ نه‌خۆشه‌كه‌یش توڕه‌ئه‌بێت و هه‌رچی پاره‌ی ناو جانتاكه‌ی هه‌یه‌ هه‌موی به‌ناو هۆڵ و صاڵۆنی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا فڕێ ئه‌دات و په‌رش و بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌ و هاوار ئه‌كات و ئه‌ڵێت : پێم بڵێن پاره‌ ئیتر بۆچی باشه‌ ده‌ی خه‌ڵكینه‌ پێم بڵێن ئیتر پاره‌ بۆچی باشه‌ .. پاره‌ و سامان ناتوانێت ته‌ندروستیت بۆ بكڕێت ... پاره‌ ناتوانێت كات و ژیانت بۆ بكڕێت ...!!
بۆیه‌ به‌ڕێزه‌كانم پێویسته‌ سوپاسی خوای گه‌وره‌ بكه‌ین كه‌ خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باشین
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ زۆره‌ی پێ به‌خشیوین ...!!

08/09/2017

قیمەی ئازار ئەوەیە ،
لە ناخەوە پەرێشان و وێران بیت ، کەچی
هەمووان وا هەست بکەن
دڵخۆش ترین و شادترین "مرۆڤ" بەس تۆیت.. !

06/09/2017

ناتوانین بمرین ...ناتوانین بژین
ناتوانین یەکتر ببینین
ناتوانین واز لەیەکتری بهێنین
سەیرکە..بەچ ناڕەحەتیەکی گەورەوە گیرۆدە بووین ...!!!

دانش

وتارە ئاگرینەکە...."براین دایسون" سەرۆکی جێبەجیکاری کۆمپانیای کۆکاکولالە ماوەی "30" چرکەدا وتارەکەی تەواو کردئەمەش دەقی ...
06/09/2017

وتارە ئاگرینەکە....

"براین دایسون" سەرۆکی جێبەجیکاری کۆمپانیای کۆکاکولا
لە ماوەی "30" چرکەدا وتارەکەی تەواو کرد
ئەمەش دەقی وتارەکەیە

-بیربکەرەوە ژیان یارییەکە بە پێنج توپ کە لە هەوادا یاری پی دەکەیت،دەبێت هەوڵ بدەیت هیچیشیان نەکەونە سەرزەوی, ئەو پینج توپە بریتین لە (کار و خیزان
و تە ندروستی و روح و هاورییان) راستیەکەش ئەوەیە (کار) بریتیە لە تۆپیکی لاستیکی چەند جار بکەوئیتە سەر زەوی جاریکی تر بەرز ئەبیتەوە بۆ سەرەوە لە کاتێکدا توپەکانیتر لە شوشە دروستکراون
ئەگەر هەر یەکێک لە چوار تۆپەکەی تر بکەونە خوارەوە هەرگیز ناگەرێتەوە بارودۆخی پێشوو، یان ئەروشێن یان پارچەیان لێ ئەبیتەوەو دەرز ئەبەن، یانش وردو خاش ئەبن....

بۆیە زۆر پێوستە مرۆڤ ئەمە لەبەر چاو بگرێت و لە پێناویدا تیبکۆشێ....

تیبینی/ لای من ئەو تۆپانەی "بران دایسون"
شەش تۆپەو تۆپی شەشەمیش بریتیە لە (کەرامەت)کە ئەویش شوشەیەو مرۆڤ دەبێت وەکو تۆپەکانیتر ئاگاداری بێت و بە وریایی مامەڵەی لەگەڵا بکات

01/09/2017

"ئەگەر پارە لە گیرفانتدا نەبێت،
تەنانەت قەسابی سەری كۆڵانەكەش دڵت ناداتێ
چ بگات بە خۆشەویستەكەت !

یادى پەنجاو شەش ساڵەى 56 له‌دايكبوونى فەرهاد پیرباڵ پیرۆزبێتنووسه‌رێكى ته‌واو جياواز و تايبه‌ت.
28/08/2017

یادى پەنجاو شەش ساڵەى 56 له‌دايكبوونى فەرهاد پیرباڵ پیرۆزبێت
نووسه‌رێكى ته‌واو جياواز و تايبه‌ت.

٤ هێما کە دەری دەخات ئەو پەیوەندیەی تۆی تێدایت ژانە نەک ژیان ....
28/08/2017

٤ هێما کە دەری دەخات ئەو پەیوەندیەی تۆی تێدایت ژانە نەک ژیان ....

هیماکان چین؟

Address

Irbil
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆم بفرۆشە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share