19/03/2014
ئینته‌رنێت بۆ هه‌موو جیهان به‌خۆڕایی دابین ده‌كرێت!
!
!
!
!
كۆمپانیاكانی دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت توشی قه‌یران ده‌بنه‌وه
له ساڵی داهاتوه‌وه كۆمپانیاكانی دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت توشی قه‌یران ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر هات و ئینته‌رنێتی خۆرِایی بۆ هه‌موو جیهان دابین بكرێت ته‌نانه‌ت له‌ناوچه دورده‌سته‌كان كه‌له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئه‌مریكی كاری له سه‌ر ده‌كرێت.
رێكخراوی سندوقی وه‌به‌رهێنان بۆ گه‌شه‌پێدانی راگه‌یاندن كه‌باره‌گاكه‌ی له شاری نیۆرك-ه،پرِۆژه‌یه‌كی نوێی به‌ناوی (ئۆترنت) ئاماده‌كردوه‌و له‌ناوه‌رِاستی ساڵی داهاتوه‌وه پرِۆژه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاقیده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م پرِۆژه‌یه تۆرِێك دروست ده‌كات كه له‌سه‌ده‌ها مانگی ده‌ستكردی بچوك پێك دێت و ره‌وانه‌ی چوارده‌وری ئاسمانی زه‌وی ده‌كرێت و ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه زانیاری له سه‌ده‌ها وێستگه له‌سه‌ر زه‌وی وه‌رده‌گرێت پاشان بڵاوی ده‌كاته‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئدمينى نوى https://www.facebook.com/Sana.Harshame