08/03/2022
سیستەمی خۆراک پێدانی ڕۆژانەی کەروێشک:
کەروێشک ئاژەڵێکی شەوانەیە واتا بەشەوان حەزی لە جوڵە و یاری و خواردنە جیاواز لەگەڵ ڕۆژ کە حەزدەکا ڕۆژانە بخەوێ... ، ئەگەر بیکەیتە ناو قەفەزیش جوڵەی خۆی دەکا جیاوازیشە لەگەڵ ڕۆژ 🐰.
بەشە خۆراکی پێویست و بێ کەم وکوڕی لەوەی کە کەروێشک پێویستیەتی لەماوەی شەو وڕۆژدا بریتیە لە:
پڕۆتینەکان ، خوێیەکان ، ڕیشاڵیەكان ، ئاسن .
+دەست پێکردنی بەشە خۆراکی کەروێشکێکی گەنج لە تەمەنی 35 ڕۆژی دەست پێ دەکەین:
•کەروێشکی تەمەن 35ڕۆژ 30گرام خۆراک
•کەروێشکی تەمەن 40ڕۆژ 45گرام خۆراک
•کەروێشکی تەمەن 45ڕۆژ 55گرام خۆراک
•کەروێشکی تەمەن 50ڕۆژ 70گرام خۆراک
•کەروێشکی تەمەن 55ڕۆژ100گرام خۆراک
•کەروێشکی تەمەن60ڕۆژ بەرەوسەر 150گرام خۆراک
•کەروێشکی مێیەی ئاوس200گرام خۆراک
•کەروێشکی مێیەی ئاوس نەبو 150 گرام خۆراک
•کەروێشکی دایک شیردەر کە بێچوەکەی تەمەنی لە 15ڕۆژ کەمترە لەحەفتەی یەکەم 250گرام خۆراک وە لە حەفتەی دووەم 300 گرام خۆراک
•کەروێشکی دایک کە بێچوەکانی تەمەنیان لە 15 ڕۆژ زیاترە بەشی دایکەکە 200گرام خۆراکە ، بۆ ھەر یەکە لە بێچوەکانیش 25 گرام خۆراکە
•نێرەی کەروێشک 150 گرام خۆراک
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
+ئەوە سیستەمێکی زۆر سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر کاری پێ بکەی👍
پرسیارێکی گرنگ:👀
ئەگەر پێش دووکاتژمێر لە خۆراک پێدان بینیت کەروێشکەکەت زۆر ماندوو بوە لەبرسان ،چی بکەیباشە؟؟
*لەپاش ئەوەی ژەمێک خۆراکت پێدا لەسەر ئەو سیستەمەی باسمان کرد دوای 12 کاتژمێر ژەمێک خۆراکی تری پێ بدە بەڵام نیوەی ئەوەی کە لەیەکەمجار پێت دا .
+ بەھیوای سودگەیاندن بح ھەموولایەک.....