اعجازي زانستي له قران و سو نه تدا

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • اعجازي زانستي له قران و سو نه تدا

اعجازي  زانستي  له قران و سو نه تدا (سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين لهم أنه الحق أولم يكف بربك أنه على كل شيء شهيد ) فصلت:53

09/01/2025
22/09/2023
28/08/2023

سەرەنجام؛ فەتوای (تەحریمی)مامەڵەکردن بە (دراوە ئەلکترۆنیەکان )ڕاست دەرچوو

- لە چەند ساڵی رابردودا کە دراوە ئەلکترۆنیان یان راستتر بڵێین ئەم دراوە بێ دایک و باوکانە پەیدا بون بەشێکی زۆر لە زانایانی شەریعەت و لیژنەو کۆمکارە شەرعیەکان لە کۆمەڵگەی ئێمە و زۆربەی جیهان فەتوایاندا مامەڵە کردن بەم دراوانە حەرامە.

- بەڵام زۆر کەس کە بە سادەیی لە پێشکەوتنەکانی دنیا تێگەیشتون و تەنها کەفی سەر دەریاکە دەبینێن یان بەرژەوەندیەکیان لەم مامەڵانەدا هەبو ئەم فەتوایەیان وەک تێنەگەیشتن لە پێشکەوتن و گۆڕانکاریەکانی دنیا لێک دەدایەوەو ئەو مامۆستا و زانایانەیان بە تەسک بین و ئاگادار نەبون لە فقهی واقیع و زۆر شتی دی تۆمەتبار دەکرد و تەنانەت هەندێ ڕایان وا بو ئەو فەتوایانە موغریزانەیە و زانایان چونکە خۆیان دەستیان بەم دراوانە راناگات بۆیە فەتوای لەم شێوەیە دەدەن.

- ساڵ ڕۆشت و هات دراو بەرز بویەوەو دابەزی ،هەرزان بو گران بو وە زۆر رۆڵەی موسوڵمانیش سەرەڕای فەتوای تەحریم هەر بەردەوام بون لەم مامەڵەیە چونکە سروشتی مرۆڤ وایە ویستی هەرچی بکات رێگای شەرعیەتی هەر بۆ ئەدۆزێتەوە..

سەرەنجام ئەوا بینیمان قسەی ئەو زانایانە ڕاست دەرچو دراو یەک لە دوی یەک وەک مار بە بەشدار بوانەوە دەدەن و بە ملیۆنەها دۆلار زەرەر لە تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە کەوت بەڵام پاش چی (آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ )
لێرەدا دەبێ ئەو تێبینیە بخەینە ڕو کە فقهی زانایان و ڕاکانی شەریعەت هەر وا لە بۆشاییەوە نەهاتون و هەر فەتوایەک کە دەدرێ هۆکارو بنەمای خۆی هەیە.

بۆ نمونە رەتکردنەوەی ئەم دراوانە لای زانایانی شەرعناس بۆ دو بنەما دەگەڕێتەوە:١-(الغرر) واتە هەر مامەڵەیەک نا دڵنیایی و ناڕونی و مجازەفەی حساب بۆ نەکراوی تێدا بێت بەحەرام یا ڕێپێنەدراو لەروی شەرعیەوە دادەنرێت
٢-لێدانی دراو لە فقهی ئیسلامیدا تەنها لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە و دراو دەبێ لەلایەن دەوڵەتەوە بەرەسمی بناسرێ ئینجا دراوە..

بەهەر حاڵ گرنگە لەم جۆرە بابەتانە کە زیان و سودی گشتی لەسەر دامەزراوە هەر کەس شارەزایی زانستە شەرعیەکانی نەبێت و ئاگاداری تەواوی ئەو بوارە نەبێت کە فەتوای بۆ دەدرێ لە خۆوە و سەرپێیانەو بە خوێندنەوەی دو مقالە یان دو کتێبی نوێ بڕیار لە بابەتی چارەنوسساز نەدات هەر وەها راو بۆچونی زانایان بە تایبەت لیژنەو کۆمکارەکان بە گرنگی وەر بگیرێ. هیچ کەسیش مەعصوم نیە.

23/08/2023

ئەم پیاوە لەسەر فیتڕەتی مرۆڤ بونی ماوە ،دەڵێت:☟☟

👈 ئەگەر ١٠ پیاو لەگەڵ ١٠٠ ئافرەت لە دورگەیەکی دورە دەست دانرێن ، دوای "١٠٠ ساڵ" کومەڵگایەکی گەورەت لە ژن و پیاو و کچ و کوڕ دەستدەکەوێت..

👈🏽 ئەگەر ١٠ پیاو لەگەڵ ١٠٠ پیاوی ڕەگەزگۆڕاو بۆ ژن ، لە دورگەیەکی دورە دەست دانرێت ،ئەوا دوای "١٠٠" ساڵ ،دورگەیەکی چۆڵ و خامۆش دەستدەکەوێت ،کە ئێسکەپەیکەری "١١٠" مرۆڤی نێری لێکەوتووە ..

لێرەوە تێدەگەین ،بازاڕگەرمکارانی هاوڕەگەزبازی ،دەیانەوێت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەرەو تیاچون بەرن..

17/08/2023


#العلماء #اسلام #زانست #زانایان

Address

Kalar
KALAR,

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when اعجازي زانستي له قران و سو نه تدا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share