بۆردی چالاکییەکان_بورد النشاطات_Activities Board

بۆردی چالاکییەکان_بورد النشاطات_Activities Board پەیجی فەرمی بۆردی چالاکییەکان

14/01/2026

سوپاس بۆ سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک بۆ برەودان بە ئەدەب و ڕەسانەیەتی و زیندوو هێشتنەوەی شیعری کوردی و ڕێکخستنی ئەم کەشە ئارامە
سبەی پێنج شەممە هەمووان کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ لە خزمەتی مامۆستای ئازیز دەبین لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک

بۆ خزمەتکردنی زیاتری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان,بۆردی چالاکییەکان و گرووپی خۆبەخشی سمارت بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆش...
18/09/2025

بۆ خزمەتکردنی زیاتری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان,
بۆردی چالاکییەکان و گرووپی خۆبەخشی سمارت بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک دوو سیمینار لە دوو بەرواری جیاواز پێشکەش دەکەن

سیمیناری یەکەم ( هونەری ئامادەکردنی ئەزموونی کەسی (سی ڤی) ) لە بەرواری ٢٣\٩\٢٠٢٥
سیمیناری دووەم ( - هونەری چاوپێکەوتن لە هەلی کاردا)
لە بەرواری ٢٧ \ ٩\٢٠٢٥

لەلایەن ڕاهێنەری ئەکادیمی و بە ئەزموون ( د.هێمن جباری)ەوە پێشکەش دەکرێت.

ژمارەی کورسییەکان دیاری کراوە بۆیە لەڕێگای ئەم لینکەوە دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن وە بەژداربوو پێویستە لەهەردوو سیمینارەکە بەژداربێت.

https://docs.google.com/forms/d/1LqbrRtL4B53u0KsPMPrjE-QlrghTayhAz1b8_EZX5Qk/edit

بۆردی چالاکییەکان بۆردێکی قازانج نەویستەو کاردەکات بۆ خزمەتکردنی کەسانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە، تاوەکو بتوانن لە ڕێگای بۆر...
11/09/2025

بۆردی چالاکییەکان بۆردێکی قازانج نەویستەو کاردەکات بۆ خزمەتکردنی کەسانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە، تاوەکو بتوانن لە ڕێگای بۆردی چالاکییەکانەوە بیرۆکە و پڕۆژەکانیان بە
ئەنجام بگەیەنن.
کارەکان هەماهەنگ دەبێت و مافی خاوەن پڕۆژە پاریزراو دەبێت

بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکانتان نامە بۆ پەیج بنێرن بە زووترین کات وەڵامتان دەدرێتەوە

کوردی / عەرەبیلەیادی لەدایكبوونی سەروەر و پێغەمبەرمان محمد دروودی خوای لەسەربێت گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو مسوڵما...
04/09/2025

کوردی / عەرەبی

لەیادی لەدایكبوونی سەروەر و پێغەمبەرمان محمد دروودی خوای لەسەربێت گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو مسوڵمانانی جیهان و مسوڵمانانی کەرکوك بەتایبەتی دەکەین. هیوادارین ئەم ڕۆژە پیرۆزە بیرخستنەوەیەك بێت بۆ هەموان تاکو پابەندی نەریتە پیرۆزەکانی پێغەمبەرمان بین کە ئەویش پەیامی هەمیشەیی ئیسلام: پەیامی ئاشتی و برایەتی و تەباییە، چونکە سەروەرمان ئەو ڕووناکییەیە کە ڕێنماییمان دەکات و هانی پێشکەوتنمان دەدات..

في ذكرى مولد الحبيب محمد صلى الله عليه وسلم، تتهادى أطيب التهاني وأعذب التبريكات إلى قلوب المسلمين أجمعين، وإلى أبناء كركوك الأبية خاصة. ليكون هذا اليوم العطر تذكرةً لنا جميعاً بالتمسك بسنته النبوية الشريفة، والعمل برسالة الإسلام الخالدة: رسالة السلام والأخوة والإنسانية، فهي النور الذي يهدينا وسبب رقينا

ڕاگەیاندنی بۆردی چالاکییەکان

لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوکدابەناوی ستافی بۆردی چالاکییەکانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی ...
03/09/2025

لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوکدا
بەناوی ستافی بۆردی چالاکییەکانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوك دەکەین کە لەماوەی ڕابردوودا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەوە خزمەتێکی گەورەیان بە کوردستان بە گشتی و کەرکوک بەتایبەتی کردووە.
کەناڵی کەرکوک هەمیشە بێ چەواشەکاری و بەوپەڕی ڕاستگۆیی و مۆڕاڵیەوە دەنگ و ڕەنگی هاوڵاتیانی کەرکوکی بە کوردستان و ناوچەکە گەیاندووە.
هیوادارم هەروەك چۆن لە ڕابردوودا پێشەنگ بوون لە ساڵی نوێشدا لە ترۆپکی سەرکەوتندا بن و لە داهێنانی نوێی میدیاییدا بەردەوامبن

دەستی یەک بەیەکی کارمەندان دەگوشین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

ڕاگەیاندنی بۆردی چالاکییەکان

بسم الله الرحمن الرحيموَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَئەمڕۆ ٢\٩\٢٠٢٥ کۆبوونەوە...
02/09/2025

بسم الله الرحمن الرحيم
وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ

ئەمڕۆ ٢\٩\٢٠٢٥ کۆبوونەوەی هەڤاڵانم لە بۆردی چالاکییەکان و بەڕێز خاڵە ئومێد و کاک پێشەنگ بورهان چوارداخی لێپرسراوی پێشووی بۆردی چالاکییەکان و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی ئەنجامدرا وە لە کۆبونەوەکەدا بە بڕیای هەڤاڵی بەڕێز کاک ئاسۆ
بەندە( محمد ئەبوبەکر بەرزنجی) وەکو لێپرسراوی نوێی بۆردی چالاکییەکان دەستنیشانکرا..

لێرەوە سوپاسی بێ پایانم بۆ براو هەڤاڵی خۆشەویستم کاک پێشەنگ هەیە کە هەمیشە بێ ووچان پاڵپشت و هاوکاری ئێمە و سەرجەم چین و توێژەکان بووە بۆ برەودان بە بزاوتی ڕۆشنبیری و فیکری لە شارەکەدا.
وە سوپاسی بێ پایانم بۆ براو هاوڕێی ئازیزم کاک ڕێبین سەبور هەیە کە هەمیشە ماندوو نەناسانە خزمەتی ئێمەو شاری کەرکوکی خۆشەویستی کردووە.

سوپاسی بێ سنورم بۆ هەموو ئەندامانی بۆردی چالاکییەکان هەیە کە لە ڕابردوودا خۆنەویستانە و بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەوە خزمەتیان کردووە.

لێرەوە ئەرکی بەندە دەست پێدەکات بۆ خزمەتکردن نەك نمایشکردن
سوپاسی هەر گرووپ و ڕێکخراو و لایەنێك دەکەم کە هاوکارمان دەبن بۆ سەرخستنی ئەو ئەرکە پیرۆزەی کە لەسەر شانی هەموومانە ئەویش خزمەتکردنە بە هەموو چین و توێژەکانی شاری کەرکوکی خۆشەویست..

لێرەوە داوا دەکەم لە هەر گرووپ و ڕێکخراوو و لایەنێك گەر پڕۆژەی ( بچووك ، ناوەند ، گەورە)ەیان هەیە، گەورەمان دەکەن بە پێشکەشکردنی تاوەکو بتوانین وەکو بۆردی چالاکییەکان بەوپەڕی توانای خۆمان پاڵپشتی بین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی...

براتان محمد ئەبوبەکر بەرزنجی
لێپرسراوی بۆردی چالاکییەکان

پرسە نامەبە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بە ناوی سەرجەم هەڤاڵانی بۆردی چالاکییەکانەوە  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵی ...
27/08/2025

پرسە نامە
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە
بە ناوی سەرجەم هەڤاڵانی بۆردی چالاکییەکانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵی ئازیزمان لە بۆردی چالاکییەکان کاک ئەیوب و خانەوادەکەیان دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان کاک (احمد عثمان). داواكارین له‌ خوای گەورە دوا ناخۆشی خانەوادەکەیان بێت خوای گەورە بەبەھەشتی بەرینی شادبکات.
انالله واناالیه راجعون

ڕاگەیاندنی بۆردی چالاکییەکان

Address

Kirkuk Governorate

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆردی چالاکییەکان_بورد النشاطات_Activities Board posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share