Aso Company : کۆمپانیای ئاسۆ

Aso Company : کۆمپانیای ئاسۆ بۆ بازرگانی گشتی سنوردار
For General Trading Limited

ئاسۆ گروپ جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت دەکات🌙✨جەژنی سەرجەم هاوڕێیان و هاوکارانمان لە "ئاسۆ گروپ" پیرۆز بێت ،داواکارین لە خود...
26/05/2026

ئاسۆ گروپ جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت دەکات🌙✨

جەژنی سەرجەم هاوڕێیان و هاوکارانمان لە "ئاسۆ گروپ" پیرۆز بێت ،داواکارین لە خودا حەجی حاجیان قبوڵ بکات و هیوای جەژنێکی پڕ لە ئارامی، تەندروستییەکی باش و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ یەکە یەکەی کارمەندان و دۆستانی ئاسۆ گروپ دەخوازین.

تەمەنتان درێژ و کاتەکانتان پڕ لە شادی بێت.

زانکۆی ڕاپەڕین ڕێزلێنان پێشکەش بە کۆمپانیای ئاسۆ دەکات🟢سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی پ.ی.د....
25/05/2026

زانکۆی ڕاپەڕین ڕێزلێنان پێشکەش بە کۆمپانیای ئاسۆ دەکات

🟢سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان (سەرۆکی زانکۆ) و ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیار و (( ابوبکر عباس مولان - نوێنەری ئاسۆ گروپ )) بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو لایەن و کەسایەتییە خێرخوازانەی کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هاوکار و پاڵپشتی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی (ڕانیە و قەڵادزێ) بوون.

شانازی دەکەین کە ئێمە لە کۆمپانیای ئاسۆ، وەک ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی، بەشدار و سپۆنسەری ئەم هەڵمەتە خێرخوازییە بووین .

پاڵپشتیکردنی کەرتی خوێندن و لاوان، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی کۆمپانیاکەمان دەبێت. سوپاس بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ئەم هاوکاری و ڕێزلێنانە، و دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە هاوکار بوون لە سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەدا.

کارگەی ئالیکی ئاسۆ ڕێز لە خزمەت و دڵسۆزیی ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەگرێت...🟢لەپای دڵسۆزی و ماندووبوونی بەردەوامیان...
24/05/2026

کارگەی ئالیکی ئاسۆ ڕێز لە خزمەت و دڵسۆزیی ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەگرێت...

🟢لەپای دڵسۆزی و ماندووبوونی بەردەوامیان، بەڕێوبەرایەتی کارگەی ئالیکی ئاسۆ لە ئێوارەخوان و ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی (( بەڕێز ئاسۆ عباس مولان - خاوەندارێی ئاسۆ گروپ )) و ((ابوبکر عباس مولان، بەڕێوەبەری ئاسۆ فید)) سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ژمارەیەک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کرد.

ئەم دەستپێشخەرییە وەک ڕێزلێنانێک هات بۆ هەوڵە بێوچانەکانی ئەو شۆفێرە بەڕێزانە کە بە شێوازێکی زۆر ڕێک و پێک، متمانەپێکراو و پارێزراو، ئەرکی گواستنەوەی بەرهەمەکانی کارگەی ئاسۆ فیدیان گرتووەتە ئەستۆ و لە کاتی دیاریکراودا گەیاندوویانەتە جێگای مەبەست.

ئێمە لە ئاسۆ فید بیر و ڕامان وایە : «شۆفێرانی بارهەڵگر هاوبەشی ڕاستەقینەی سەرکەوتنەکانی ئێمەن؛ ماندووبوون و شەونخونی ئەوان لەسەر ڕێگاکان، کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە پرۆسەی گەیاندنی باشترین بەرهەم بە خاوەن کێڵگە پەلەوەیەکان و ئاژەڵداران»

#ئاسۆفید #ئاسۆ #جوجک

بەشی سامانی ئاژەڵ لە زانکۆی ڕاپەڕین گەشتێکی زانستییان بۆ کارگەی ئالیکی ئاسۆ ئەنجامدا. 🟢بە ئامانجی زیاتر ئاشنابوون بە پڕۆ...
23/04/2026

بەشی سامانی ئاژەڵ لە زانکۆی ڕاپەڕین گەشتێکی زانستییان بۆ کارگەی ئالیکی ئاسۆ ئەنجامدا.

🟢بە ئامانجی زیاتر ئاشنابوون بە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئالیکی ماسی و پێکهاتە زانستییەکانی دروستکردنی، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی سامانی ئاژەڵ لە زانکۆی ڕاپەڕین گەشتێکی زانستییان بۆ کارگەی ئالیکی ئاسۆ ئەنجامدا.
🟢 لە سەرەتای سەردانەکەدا (دکتۆر عەبدولکەریم مولود وەک بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ) بەشە جیاوازەکانی کارگەکەی بە خوێندکاران ناساند و هاوکات پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئالیکی ماسی بە شێوازێکی زانستی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
🟢مامۆستایان و خوێندکاران سوپاسگوزاری خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە کرد لە پای ئەوەی کە وێڕای لایەنی بەرهەمهێنان و بازرگانی گرنگییەکی تەواویان بە بەشی زانستی کارگەکە داوە و پڕۆسەکان لەژێر سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمیدا بەڕێوە دەچن کە ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ خوێندکاران تا زانیارییە تیۆرییەکانیان لە مەیدانی کاردا بە کردەیی ببینن..

#ئاسۆفید #ئاسۆ #جوجک #هەڵهێنەر *o *ocompany *oincobator *ofeed

ئەنفالهەوڵدان بۆ سڕینەوەی مێژووی نەتەوەیەک...یاد و ناوی ئەوانەی گیانیان بەرزەفڕ بوو بۆ ئاسمان لە یادماندا دەبێت...
14/04/2026

ئەنفال
هەوڵدان بۆ سڕینەوەی مێژووی نەتەوەیەک...
یاد و ناوی ئەوانەی گیانیان بەرزەفڕ بوو بۆ ئاسمان لە یادماندا دەبێت...

کۆبوونەوەی ستافی بەڕێوەبردن لەگەڵ کارمەندانی ئاسۆ فید بەڕێوەچوو !🟢لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ...
07/04/2026

کۆبوونەوەی ستافی بەڕێوەبردن لەگەڵ کارمەندانی ئاسۆ فید بەڕێوەچوو !

🟢لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کار و خزمەتگوزاری، کۆبوونەوەی ستافی ئاسۆ فید بە ئامادەبوونی ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندان بەڕێوەچوو، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕاسپاردە و پێشنیارەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئابووری ناوچەکە.

🟢لە دەستپێکدا، بەڕێز( ئاسۆ عباس مولان ـ خاوەندارێتی ئاسۆ گروپ) بە وشەیەکی پڕ لە پشتیوانی و هاندانی کارمەندان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ستاف پێشکەش کرد، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دەستکەوتانەی ئێستا بەدەست هاتوون، بەرهەمی ماندووبوون و کارکردنی بەردەوامی تیمی کارمەندانە.

🟢دواتر، بەڕێز (ئەبوبەکر عباس مولان ) بەڕێوەبەری ئاسۆ فید ـ باسی لە پلانی کار و ڕاسپاردە تازەکان کرد، کە ئامانجیان بریتییە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی کار، زیادکردنی کوالێتی بەرهەمەکان و گەشەپێدانی زیاتر بۆ کارگەکە.

لە کۆتاییدا، بەشداربووان دەرفەتیان هەبوو بۆ پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینیەکانیان، و گفتوگۆیەکی کراوە و بەرهەمدار لە نێوان هەموواندا ئەنجامدرا.

#ئاسۆفید #ئاسۆ #جوجک #هەڵهێنەر *o *ocompany *oincobator *ofeed

19/03/2026

🌙✨ جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز! ✨🌙
گروپی کۆمپانیاکانی ئاسۆ بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزدەکات لەسەرجم ستافی کارمەندانی و موسوڵمانانی جیهان.
ئێمە لە ئاسۆ گروپ ئەم جەژنە وەک خێزانێک پیرۆزدەکەین هیوا دەخوازین ، هەموو ساتێکتان جەژن بێت.

کۆمپانیای ئاسۆ یادی ڕاپەڕین بەرز ڕادەگرێت..ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرواری (٥-٣-٢٠٢٦)، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991، ستافێ...
05/03/2026

کۆمپانیای ئاسۆ یادی ڕاپەڕین بەرز ڕادەگرێت..
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرواری (٥-٣-٢٠٢٦)، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991، ستافێکی کۆمپانیای ئاسۆ بە بەشدارییەکی پڕ لە ڕێز و نیشتمانپەروەری ئامادەبوون.

بەڕێز ئەبوبەکر عەباس مولان وەک نوێنەری کۆمپانیا، تاجە گوڵینەی کۆمپانیای ئاسۆی لەسەر مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین دانا، وەک نیشانەیەک لە دڵسۆزی و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بەهای بەرزی ئازادی.

ئەم هەنگاوە نیشانەی پابەندی کۆمپانیای ئاسۆیە بە بەها نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکان، و پشتگیری لە بیرەوەری و مێژووی پڕ شانازیی گەلی کورد.

یادی شەهیدان هەمیشە زیندوو بێت، و ڕاپەڕین چرای ڕووناکی بێت بۆ نەوەکان.

04/03/2026

پیرۆزبێت ٣٥مین ساڵیادی ڕاپەڕین.
🟢شانازی دەکەین وەک گروپی کۆمپانیاکانی ئاسۆ بووین بە جوانیەکی ئەم دەڤەرە و بەشێکین لە ئاوەدانی کوردستان.

*o *ocompany #ئاسۆ *ocompany2026

Address

Ranya, The Main Road From Ranya To Sulaimani And Erbil, In Front Of Qamtaran
Ranya

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aso Company : کۆمپانیای ئاسۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share