06/09/2020
وه‌زیفه سه‌ره‌كیه‌كانی پڕۆسه‌ی کارگێڕی.
به چاوپۆشین له بواره جیاوازه‌كانی ئیداره(کارگێڕی), ( كه‌رتی حكومی ، كه‌رتی تێكه‌ڵاو ، كه‌رتی تایبه‌ت )ى هه‌ر ئیداره‌یه‌ك له ڕێگەی چوار وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات ، ئه‌وانیش بریتین له وه‌زیفه‌كانی ( پلان دانان - ألتخطيط ، و ڕێكخستن - ألتنظيم , و ئاڕاسته‌كردن - ألتوجیه ، و چاودێریكردن - ألرقابة .) سةرجه‌مى ئه‌م وه‌زیفانه‌ش له شێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و پێكه‌وه گرێ دراو ده‌رده‌كه‌ون ، واته تا ئه‌و ساته‌ی پڕۆسه‌ی ئیداره له دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت ، ئه‌م وه‌زیفه سه‌ره‌كیانه‌ش له شێوه‌ی بازنه‌یه‌كی سوڕاوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن .
هه‌رچه‌نده وه‌زیفه ئیدارییه‌كان هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه ، له هه‌مان كاتدا مه‌حاڵه بتوانین موماره‌سه‌ی یه‌كێكیان بكه‌ین به‌دابڕاوی له وه‌زیفه‌كانی تر .
بۆ نمونه‌٫ كاتێك پلان داده‌ڕێژین هه‌ر له هه‌مان كاتدا پێوه‌ره‌كانی چاودێریش دیاری ده‌كه‌ین ، كه پڕۆسه‌ی چاودێری پشتێان پێ ده‌به‌ستین ، به هه‌مان شێوه گه‌ر ڕێكخستنێكی چالاك و تۆكمه‌ت نه‌بێت ، كه خۆی له به‌ش و فه‌رمانگه جیاوازه‌كاندا
ده‌بینێته‌وه نا‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه ئه‌و زانیارییانه كۆ بكه‌یته‌وه كه له پرۆسه‌ی پلاندانان پشتیان پێ ده‌به‌سترێت ، كه‌واته ئه‌م وه‌زیفه سه‌ره‌كیان په‌یوه‌ستن به یه‌كتره‌وه و به‌رده‌وام له شێوه‌ی تۆرێكی گرێدراودا یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن و دووباره ده‌ست به هه‌مان پرۆسه ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌زیفانه‌ی پرۆسه‌ی ئیداره ، لەهەمان کاتدا و پێكه‌وه‌ش پرۆسه‌ی ئیداره ته‌واو ده‌كه‌ن یان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، به‌ڵام كه دێنه سه‌ر دیراسه كردنیان ، ئه‌وا ناچارین په‌یڕه‌وی ڕیزبه‌ندی وه‌زیفه‌كان بكه‌ین هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی زۆری سه‌رچاوه‌كانیشدا په‌یڕه‌وی كراوه ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه
1- وه‌زیفه‌ی پلاندانان ( planning ).
2- ڕێكخستن ( strategy).
3- ئاڕاسته‌كردن ( directing, control ).
4- چاودێریكردن ( censorship ).
ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر وه‌زیفه‌یه‌ك وه‌ك پێشه‌كییه‌ك وایه بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆیی ، بۆ نمونه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك په‌یكه‌ری ڕێكخستن ( ألهيكل ألتنظيمي، Organizational Chart.) ی خۆی دابڕێژێت و به‌شه جیاجیاكانی دابمه‌زرێنێت و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش بكات ، پێویسته ئامانجێكی گشتی هه‌بێت كه هه‌وڵی به‌دیهێنانی بدات ، واته ده‌بێت پلانێكی پێش وه‌ختی هه‌بێت .