01/03/2023
عوسمان كانى كوردەیی لە فراکسیونی کومەل دەرکرا
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕایگشتیی
دوای ئەوەی چەندینجار وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هۆشداریمان دابە (مامۆستا عوسمان علی کانی کوردەیی) کە پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بێت و، بۆی نیە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، بەڵام ناوبراو گوێی پێ نەدا و سور بوو لەسەر بەشداریکردن .
بۆیە وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە .
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ