08/11/2022
پرۆژەی نەخوێنەواران بۆ وەزارەتی پەروەردەی ئاخر زەمان
ئەم فایەق سەعیدە ئەوەندە نەخوێندەوارە لەم سێ چارەکە لاپەڕەیەی کتێبی دیداکتیک Didaktik (هونەری فێرکردن) چەند هەڵەیەکی کردووە کە هەقە کتێبەکەی بکاتە هونەری قسەکردن لە گیرفان.
١-ئەڵێت لە تەورات ئاواو لە Septuagint ئاوا. نەخوێندەوارێک باسی فێرکردن ئەکات!Septuagint هەر تەوراتە بەڵام وەرگێڕانی یۆنانییە.
٢-ئەوەی پێی ئەڵێت وانەوتنەوەی مەسیح ئامۆژگاری و بانگەوازە Teachings . ئەو دڵی خۆشە لە ئینجیل ٦٠ جار وشەی وانەوتنەوە هاتووە (لەوانەشە وا نەبێت)و وا ئەزانێت وشەکە خۆی حسابەو بێئاگایە کە لە قورئان و فەرموودە teachings لەڕادەبەدەر هاتووە.
٣-ئەوەندە گێژە وائەزانێت توانای وانەوتنەوەی ئاینی و ئەخلاقیی پێغەمبەران پێویستی بە توانای خوێندن و نووسینە (ئەبوایە ئەوەی بەسەر خۆی بچەسپاندایە کە نەخوێندەوارە بەواتای سلبیی وشەکە بەڵام ئەیەوێت وانەوتنەوە فێری مامۆستایان بکات).
٤-لەوەش گێژترە کە بیری لەوە نەکردۆتەوە کە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەر بریتی بوو لە قورئان کە هەمووی لەبەر بوو ئیتر چ پێویستی بە توانای خوێندنەوە هەبوو؟
٥-لەوەش زیاتر کە زانیویەتی فەرموودە هەیە کەچی بیری لەوە نەکردۆتەوە خودی فەرموودەکان وانەوتنەوەن. دیارە بە ژیانی خۆی یەک فەرموودەی نەبینیبێت.
٦-نەخوێندەوارێکی تەواویشە کە ئەڵێت پێغەمبەر هەموو ژیانی بۆ جەنگ و توندوتیژی تەرخان کردووە. نەخوێندەوار نازانێت لە ٢٣ ساڵ پێغەمبەرایەتی ١٣ ساڵ لە مەککە شەڕ لەسەر موسڵمانان قەدەغە بوو لەگەڵ یەک دوو ساڵی تر لە مەدینە. باقیی هەشت یان نۆ ساڵەکەش شەڕی پچڕپچڕ بوون. کە کۆیئەکەیتەوە هەشت یان نۆ ساڵ لە کۆی ٦٣ ساڵ. ئیتر کامەتا «هەموو ژیانی»؟
٧-نەخوێندەوار ئەڵێت بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن مووساوە بەشێوەیەکی سووکتر پیادە کراوە. تۆیەک نەزانی Septuagint هەر تەورات خۆیەتی چی لەبارەی تەوراتەوە ئەزانی؟ ئەو توندوتیژییەی لە تەورات هاتووە لە هیچ کتێبێک نەهاتووە. لە تەورات فەرمان هەیە بە کوشتنی ئەو گەلانەی نزیکن لە ئیسرائیلییەکان، پیاوان و ژنان و مناڵان وتەنانەت ئاژەڵانیش. پ نەخوێنەواریش ئەڵێت «بەشێوەیەکی سووکتر».
٨-قورئان بەردەوام باسی خەڵکی زانا ئەکات: العالمون، لقوم یعلمون، العلماء… تاد هەروەها: یعلمهم الکتاب والحکمة، بما کنتم تعلمون الکتاب… نەخوێنەواریش ئەڵێت مامۆستا و وانەوتنەوە هیچ جارێک لە قورئان نەهاتووە. ئەمە وەکو ئەوە وایە بڵێ فایەق ناوێکی عەرەبی نییە چونکە لە قورئان نەهاتووە.
ئەمە حەوت هەڵە لە ٣/٤ لاپەڕەیک و چارەکەکەی ترم لێ دیار نییە.
ئەو فایقە لە رۆژنامە شتی ئەنووسی و کە وێنەکەیم ئەبینی وەکو ئەبلەهـ پێئەکەنی نەئەچووە عەقڵم. ئێستا دەرکەوت شتی گیرفان ئەنووسێت.
ئینجا گوایە ئەم دیداکتیکە پرۆژەی ستراتیجیی وەزارەتی پەروەردەیە (وێنەکە).
دیداکتیک! تڕحێو.
وەرگیراوە لەئەکاونتی: فازل قەرەداغیەوە