16/06/2026
📢 داوای کار – ژمێریار (Accountant)
کۆمپانیای ئاڕت گرافیک (Art Graphic) لە شاری سلێمانی، پێویستی بە ژمێریارێکی مامناوەند و شارەزا هەیە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کارە دارایی و ژمێریارییەکان.
✅ تایبەتمەندی و مەرجە پێویستەکان:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ژمێریاری، دارایی یان بەڕێوەبردنی بازرگانی.
- ئەزموونی کار لە بواری ژمێریاری بۆ ماوەی لانیکەم (٢–٣) ساڵ.
- توانای کارکردن لەسەر بەرنامەکانی ژمێریاری و Microsoft Excel.
- شارەزایی لە بەڕێوەبردنی هاتووچۆی پارە، سندووق و حسابات.
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دارایی مانگانە.
- بەدواداچوون بۆ قەرز، پارەدان و پارەوەرگرتن.
- ڕێکخستنی فاکتۆر، بەڵگەنامە و ئەرشیفکردنی دۆکیومێنتەکان.
- وردبینی، متمانەپێکراوی و بەرپرسیارێتی بەرز.
- توانای کارکردن لەژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات.
📍 شوێنی کار: شاری سلێمانی
📩 ئەوانەی خۆیان بە گونجاو دەزانن لە رەگەزی نێر یاخود مێ، تکایە CV ی خۆیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی [email protected].