Zanko kurd

Zanko kurd بەبازاڕکردن ماڵێك بۆ خزمه‌ت كردن به‌ قوتابيانى كورد

قوتابيانى بةيمانكاى تةكنيكى دوكان‏٢٩ أكتوبر‏، الساعة ‏٧:٤١ ص‏ · بریاریكی گرینگی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی سلیمانی تایبه‌ت به‌...
01/11/2018

قوتابيانى بةيمانكاى تةكنيكى دوكان
‏٢٩ أكتوبر‏، الساعة ‏٧:٤١ ص‏ ·
بریاریكی گرینگی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی سلیمانی
تایبه‌ت به‌ خویندكارانی ئیواران و پارالیل

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوكاری خوێندكاران و كه‌سوكاریان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرتنی كرێ ی خوێندن زیاد ده‌كات.
ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی زانكۆیی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ژماره‌ 1949ن له‌ 2018/10/22 كه‌ واژۆی (پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی له‌سه‌ره‌ بڕیاردراوه‌ كه‌ كرێ ی خوێندنی ( ئێواران و پارالێڵ) له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ قیسه‌كانی زیاد ده‌كات به‌مه‌رجێك تا كۆتایی ساڵ كۆی كرێ ی خوێندنه‌كه‌ بدرێت ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
*بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له‌ كۆلیجه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به‌ سێ قیست كرێی خوێندنه‌كه‌ بده‌ن به‌م جۆره‌:
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندن بڕی 50% ی پاره‌كه‌ بدرێت
له‌ سه‌ره‌تای مانگی 2 مانگی شوبات بڕی 25% ی پاره‌كه‌ بدرێت
له‌سه‌ره‌تای مانگی 4 مانگی نیسان بڕی 25% ی پاره‌كه‌ بدرێت.
*بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له‌ په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌توانن به‌ دوو قیست كرێی خوێندنه‌كه‌ بده‌ن به‌م جۆره‌:
له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی خوێندن 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه‌ بدرێت
له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆرسی دووه‌م 50% ی كرێ ی خوێندنه‌كه‌ بدرێت

لە چەند ڕۆژى داهاتودا دەرەنجامەکانى دیاریکردنى توانستى زمان ڕادەگەیەنرێتدواى ئەوەى تێستى دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگ...
01/11/2018

لە چەند ڕۆژى داهاتودا دەرەنجامەکانى دیاریکردنى توانستى زمان ڕادەگەیەنرێت

دواى ئەوەى تێستى دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەرو دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى بەڕێوەچوو، لە ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بەهاریکارى ڕێکخراوى ئیمیدیست و سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکان سەرقاڵى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و ڕێکخستنى کۆرسەکانن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لەماوەى ڕابردودا وەزارەتەکەمان چەند کۆبونەوەیەکى هاوبەشى لەگەڵ ستافى سێنتەرەکانى زمان و ڕێکخراوى ئیمیدیست ئەنجامداوەو تەواوى ئامادەکارییەکان کارى لەسەر کراوە بۆ ئەوەى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و رێکخستنى کۆرسەکان لە کاتى دیاریکراودا بەڕێوەبچێت.



هەروەک وتیشى وابڕیارە لەسەرەتاى هەفتەى یەکەمى مانگى نۆڤێمبەر دەرەنجامەکانى دیاریکردنى ئاستەکان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕابگەیەنرێت، لەهەمان کاتیشدا لە سەرەتاى مانگى دێسێمبەر کۆرسەکانى زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.

ڕاسـتــگــۆيى مــرۆڤـــــه‌كــــــان بــــه‌هــێـــزتـــر ده‌كــــا ت .ژيان دوو رێگاى هه‌يه‌ ئه‌ويش راستگۆيى و درۆ يه‌ م...
08/10/2017

ڕاسـتــگــۆيى مــرۆڤـــــه‌كــــــان بــــه‌هــێـــزتـــر ده‌كــــا ت .
ژيان دوو رێگاى هه‌يه‌ ئه‌ويش راستگۆيى و درۆ يه‌
مرۆڤ پێويسته‌ له‌ ژيانيدا ڕاستگۆ بێت چونكه‌ به‌ ڕاستگۆيى به‌هێز تر ده‌بيت زياتر گوێي بۆ ده‌گيرێت خۆشه‌ويست تر ئه‌بيت لاي خواى گه‌وره‌ و له‌ ناو كۆمه‌ڵگا شدا .
درۆ ئه‌و رێگايه‌ يه‌ كه‌ هه‌ميشه‌ ژيان قورستر ده‌كات ، درۆزن ماڵى خۆى و كۆمه‌ڵگا وێران ده‌كات هه‌ميشه‌ له‌لاى خه‌ڵك قێزه‌ونن ، سه‌رشۆرن لاى خواى گه‌وره‌و له‌ كۆمه‌ڵگاشدا
عبداللە ی کوڕی مسعود لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێڕێتەوە کە
فەرمویەتی::((إنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى البِرِّ، وَإِنَّ البِرَّ يَهْدِي إِلَى الجَنَّةِ، وإِنَّ الرَّجُلَ لَيَصْدُقُ حَتَّى يَكُونَ صِدِّيقًا. وَإِنَّ الكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الفُجُورِ، وَإِنَّ الفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَكْذِبُ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ الله كَذَّابًا))ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.
واتە: بێگومان ڕاستگۆيی ڕێنمویي مرۆڤ دەکات بۆ چاکە کاری ، چاکەکاریش ڕێنمويی مرۆڤ دەکات بۆ بەھەشت, مرۆڤی واھەیە بەردەوام قسەی ڕاست دەکات ھەتا لای پەروەردگاری بەڕاستگۆ دادەنرێت,
بێگومان درۆکردن مرۆڤ بەرەو خراپەکاری دەبات, خراپەکاریش مرۆڤ بەرەو دۆزەخ دەبات, بەڕاستی مرۆڤی واھەیە ئەوەندە درۆ دەکات ھەتا لای پەروەردگاری بەدرۆزن دەنوسرێت.
خوای گه‌وره‌ هه‌موومان له‌ درۆ كردن و سیفه‌تی خراپ بپارێزێت.

ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ساڵانی رابردووی په‌یمانگاكان ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی( هونه ره جوانه کان ـ مه ڵبه ندی مام...
24/08/2016

ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ساڵانی رابردووی په‌یمانگاكان
ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی( هونه ره جوانه کان ـ مه ڵبه ندی مامۆستایان ـ پێگه یاندنی مامۆستایان) له مه ودوا ده‌هوانن خوێندنی به کالۆریۆس ته واو بکه ن له به شی ته کنیکی میدیای کۆلێجی ته کنیکی کارگێڕی ـ زانکۆی پۆلیته کنیکی سلێمانی به سیسته می خوێندنی ئێواران.

17/08/2016

# ئێستا ئەم پەرتوكە دەستدەكەوێت لە هەولێر : كتێبخانەی رۆشەنبیر # كتێبخانەی حاجی قادری كۆیی سلێمانی : ناوەندی سایه ناوی كتێب : چۆن گونجاوترین بواری خوێندن لە زانكۆ دیارى دەكەیت نوسەر : كاروان خلیل كریم بابەت : گەشەپێدانی مرۆیی قەبارە : 17 *24 ژمارەی لاپەڕ : 144 نرخ : 5000 -----------------------...

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ کەمپینی ئازادکردنی کادیرانمان،بەردەم نوسینگەی هەولیری ڕیکخراوی قوتابیان، هەولێری پایتەخت.8/8/2016
09/08/2016

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ کەمپینی ئازادکردنی کادیرانمان،بەردەم نوسینگەی هەولیری ڕیکخراوی قوتابیان، هەولێری پایتەخت.
8/8/2016

07/08/2016
20/07/2016

Address

Sulaimania
46000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zanko kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Zanko kurd:

Share

Category