28/08/2026
مرۆڤ لەو بونەوەرانەیە دیل و ئەسیری ئەو شتەیە کە نییەتی؛ لە سەردەمی سەڵتیدا چاوی لە ماڵ و لانەی ئەوانی ترە و پێی وایە بەختەوەری تەنها لە هەبوونی هاوسەردایە، کاتێکیش هاوسەرگیری دەکات، ئازادیی و بێ بەرپرسیاری ژیانی سینگڵەکان سەرنجی ڕادەکێشێت. ئەمە گەورەترین تەڵەی دەروونییە کە هەموو مرۆڤێک تێی دەکەوێت،
ئێمەی مرۆڤ هەمیشە بەختەوەرییەکەمان وەک بارمتە لە قۆناغێکدا ڕادەگرین کە هێشتا پێی نەگەیشتووین، یان چاوەڕێی داهاتوویەک دەکەین کە نازانین چی لە هەگبەدایە بۆمان، بەداخەوە ناتوانین لە ئێستادا بژین
ناتوانین خۆشی و کامەرانی ژیان ببەستینەوە بەم چرکەساتەی ئێستا.
لەڕاستیدا دڵخۆشی شتێک نییە لە دەرەوەی ئێستا بێت یان بە وەرگرتنی ناسنامەیەکی نوێ بێتە دەست؛ بەڵکو هونەری ژیانکردن لەوەدایە فێر ببیت کاتێک لەهەر وێستگەیەکی ژیانیت، چرای ڕووناکی لە ناو دەروونی خۆتدا هەڵکەیت. ژیان چاوڕوانی ئێمە ناکات، کورتترە لەوەی ئەمڕۆی بکەینە قوربانیی خەیاڵکردنی سبەی؛ بۆیە هەتا مێشک و زهنت با لە ئێستادا بژین، لە هەر قۆناغیکی ژیان و تەمەندا دەژیت، باوەش بەو ساتەدا بکە، چونکە بەختەوەری ڕێک ئەم تەمەن و کاتەیە نەک وێستگەیەکی تر، نوک قۆناغێکی تر، نەک داهاتوو.