کوردی ئێچ ئاڕ Kurdish HR

Call Directions Contact the business

کوردی ئێچ ئاڕ Kurdish HR Human Resources

Employee Turnover 😤 گۆڕینی کارمەند ئاماژەیە بۆ ئەو ڕێژەیەی کە کارمەندان ڕێکخراوێک بەجێدەهێڵن و ستافی نوێ جێگەیان دەگرێتە...
18/06/2026

Employee Turnover 😤

گۆڕینی کارمەند ئاماژەیە بۆ ئەو ڕێژەیەی کە کارمەندان ڕێکخراوێک بەجێدەهێڵن و ستافی نوێ جێگەیان دەگرێتەوە. لە چوارچێوەیەکی ئاسایی و تەندروستدا، گۆڕانکاری دەتوانێت بەهرەی تازە و بیرۆکەی داهێنەرانە و زەبری ئەرێنی بهێنێتە ناو ڕێکخراوەکەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، زیادەڕۆیی لە گۆڕینی کارمەندان هاوسەنگی ڕێکخراوەیی تێکدەدات، ڕێگای سەرکەوتن دەگۆڕێت، ڕێکخراوەکە لە ئامانجەکانی دوور دەخاتەوە و تێچووی کارکردن زیاد دەکات. جگە لەوەش، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەهرەمەندە ناوازەکان و مەترسییەکی بەرچاوی دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییە ڕێکخراوەییەکان دروست دەکات کە دەبێت بە توندی بە تایبەتی بمێنێتەوە.

ڕێکخراوەکەت چۆن ڕێژەی بەرزی گۆڕانکاری بەڕێوەدەبات و کەمی دەکاتەوە؟ با لە کۆمێنت باسی بکەین! 👇

Employee turnover refers to the rate at which employees leave an organization and are replaced by new staff. Within a normal and healthy range, turnover can bring fresh talent, innovative ideas, and positive momentum into your organization.

On the other hand, excessive employee turnover disrupts organizational balance, alters the path to success, distances the organization from its goals, and increases operational costs. Furthermore, it leads to the loss of exceptional talent and poses a significant risk of leaking confidential organizational information that must strictly remain private.

How does your organization manage and mitigate high turnover rates? Let’s discuss in the comments! 👇

hashtag hashtag hashtag hashtag hashtag hashtag hashtag

ئێمە گەڕاینەوە — ئەمجارەیان تەنیا بۆ بەهێزکردنی پسپۆڕانی سەرچاوە مرۆییەکان (HR)! چاوەڕوانی زانیاری بەپێز، ڕێنمایی بەسوود...
16/06/2026

ئێمە گەڕاینەوە — ئەمجارەیان تەنیا بۆ بەهێزکردنی پسپۆڕانی سەرچاوە مرۆییەکان (HR)! چاوەڕوانی زانیاری بەپێز، ڕێنمایی بەسوود و ستراتیژی نوێ بن هەفتانە، بۆ ئەوەی بە متمانەوە سەرکردایەتی بکەن. فۆڵۆوی Kurdish HR بکەن بۆ بینینی دیدگا و بیرۆکەی نوێ لە کارامەیی و سەرکەوتنی HR.

We’re back — and this time, it’s all about empowering HR professionals! Expect weekly insights, practical tips, and strategies to help you lead with confidence. Follow Kurdish HR for fresh perspectives on HR excellence.

19/05/2024

Internship job vacancy in Sulaymaniyah.

A well-known company looking to hire an intern - HR Assistant to join the team.

- Fresh graduate or student in the business administration department.
- Speaking Arabic language fluently.

The company will provide transportation and lunch allowances.

Please send your CV to this Email address:
[email protected]

گرێبەستی کار کردن.گرێبەستی کار بریتیە لەمافێکی ڕەوای کارمەند و خاوەن کار کە پیویستە لە نێوان هەردوو لایەندا ببەسترێت و ن...
26/01/2024

گرێبەستی کار کردن.

گرێبەستی کار بریتیە لەمافێکی ڕەوای کارمەند و خاوەن کار کە پیویستە لە نێوان هەردوو لایەندا ببەسترێت و ناوەڕۆکی گرێبەست پێویستە ڕەنگدانەوەی یاسایی کاری عێراقی بیت و ماف و شایستەکانی هەردوو لایەن کە کارمەند و خاوەن کار بپارێزێت.

بۆچی گرێبەستی کار گرنگە؟؟

گرێبەستی کار کردن لە نێوان کارمەن و خاەن کار بە تاکە ڕیگا دا دەنرێت بۆ پاراستی مافەکانی کارمەند و لە هەمان کاتدا خاوەن کار، وە هەروەها سەرچاوەی یەک لاکردنەوەی کیشەکانی کارمەن و خاوەن کارە ئەگەر هەر کێشەیک رووبدا لە نیوانیاندا و هەروا پاراستنی دامەزراوەکەت لە هەر کیشەیەکی یاسایی و یان کێشەیەکی نەخوازراو.

گرێبەستی کار کردن چۆن دەنوسرێت؟

ڕێگەی سەرەکی نوسینەوەی گرێبەستی کار کردن بریتیە لە گەڕانەوە بۆ یاسایی کاری عێراقی و پێویستە سەرجەم خاڵ و ئەحکامەکانی گرێبەستی لەسەر بنەمایی ناوەڕۆکی یاسای کار بێت، بە بێ گوێدانە لایەنگیری هیچ لایەنێک و ئەم خاڵە یاساییانە بە پێی یاسا و ڕێنمایەکانی دامەزراوەکەت دا دەڕێژرێت و دەنوسرێنەوە.

گرێبەستی کار کردن لە چەن بەش پێک دێت؟

بە پێی یاسای کار کە لە بەشی شەشەم لقی یەکدا ئاماژەی پێداوە پیویستە گرێبەستی کار کردن ئەم بەشانەی وەکوو یاسا تێدا بنوسرێتەوە:

یەکەم/

پێویستە گرێبەستی کار کردن بە نوسراو بێت و هەردوولا بە وردی سەرجەم بەند و خاڵەکانی گرێبەستەکە بە وردی بخوێنددرێتەوە و لێی تێبگەن، پاشان هەردوولا واژۆی لەسەر بکەن لەسەر نوسخەی ڕاستی، نوسخەیەک بۆ کارمەند و نوسخەیەک بۆ خاوەن کار دەبێت، دەکرێت هەندێک جار بە شێوەی زارەکی ڕێکەوتنێک لە نیوان لایەنی کارمەند و خاوەن کار ئەنجام بدرێت بۆ حاڵەتێک کە کار کردنێکی کاتی بێتە ئاراوە.

گرێبەستی کار کردن بە لایەنی کەم پیویستە ئەم زانیاریانە لە خۆ بگرێت:

١- ناوی خاوەن کار و جۆری پڕۆژەکە و ناونیشان.
٢- ناوی کرێکار، ڕۆژی لە دایک بوون، لێهاتووی، پیشە، شوێنی نیشەتەجێبوون، ڕەگەزنامە.
٣- سروشت و جۆری کار، ماوە و ڕیکەوتی دەستپێک.
٤- کرێ، یان جۆرە شایستەیکی تری دارای.
٥- کاتژمێرەکانی کار کردن.

دووەم/

گرێبەستی کار کردن دەکرێت بە ماوەی تاقیکردنەوە دەستپێبکات و پێویستە هەردوو لایەن بە نوسراو لەسەری ڕێک کەوتبن، نابێت ماوەی تاقیکردنەوە لە مانگ زیاتر بیت و کارمەند زیاتر لە جارێک لە ژێر تاقیکردنەوە دابنرێت.

سێیەم/

خاوەن کار دەتوانێت گرێبەست لە کاتی ماوەیی تاقی کردنەوە کۆتایی پێبهێنیت ئەگەر زانی کارمەند لە توانایدا نییە ئەرکەکان جێبەجێ بکات یاخود بۆ ئەم کارە گونجاو نییە، بە مەرجێک پێش رۆژ کارمەند ئاگادار بکرێتەوە.

چوارەم/

ئەو کارانەی کە بۆ ماوەیەکی کاتی پیویستە لە گرێبەستی کار کردنی نێوان کارمەند و خاوەن کاردا ئاماژە بە کاتی تەواو کردنی کارەکە و کۆتایی هاتنی گرێبەستی کار کردن بە ڕوونی درابێت.

پێنجەم/

ئەو کارانەی بە شیوەیەکی سروشتی بەردەوام دەبن و پیویستە بەردەوام کارمەند هەبیت بۆ ئەم پیویستە، نابیت ماوە دیاری بکرێت لە گرێبەستی کار کردن لە نێوان کارمەند و خاوەن کاردا.

شەشەم/

کارمەندی گرێبەستی کاتی هەموو مافەکانی کارمەندی گرێبەستی هەمیشەیی هەیە.

حەوتەم/

گرێبەستی کار ماوەی نادیار دەبێت ئەگەر زیاتر لە جارێک نوێ کرایەوە.

ماف و پابەندیەکانی خاوەن کار چین؟

مافەکانی خاوەن کار:

١- چاودیری کردنی کار کردنی کارمەند.
٢- تۆمارکردنی کەم تەرخەمیەکانی کارمەند.
٣- پێدانی ئاگادار کردنەوەی زارەکی و نوسراو، سزادان بە پێی یاساکنی دامەزراوەکە.
٤- هاتنە سەرکاری کارمەند لە کاتی خۆیدا و بی دواکەوتن.

پابەندیەکانی خاوەن کار:

١- پابەند بوون بە سەرجەم دەق و یاساکانی گریبەست.
٢- دابین کردنی ئامڕازەکانی جێبەجێکردنی ئەرکی ڕۆژانەی کارمەند.
٣- پێدانی کرێی کارمەند لە کاتی خۆیدا.
٤- دابین کردنی کەشێکی ئارام و تەندروست بۆ کار کردن.
٥- دابین کردنی دەرفەت بۆ بەرەوپێش چوونی ئاستی کارمەند لە کارەکەیدا.
٦- پێدانەوەی ئەو بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتانەی کارمەند کە لە کاتی دەستبەکار بوون پیشکەشی خاوەن کاری کرددوە لە کاتێکدا گەڕانەوەی بەڵگەنامەکان نەبنە هۆی زیان مەترسی بۆ خاوەن کار.
٧- پێدانی بڕوانامەی ئەستۆپاکی بە کارمەند، ئەگەر سەرجەم یاسا و ڕێساکانی دامەزراوەکەی وەکوو خۆی جێبەجێ کردبوو، وە هیچ کێسەیەکی یاسایی لەگەل خاوەن کاردا نەبێت.
٨- ڕوونکردنەوەی مەترسیەکانی کار کردنەکە بۆ کارمەند پێس دەست بەکار بوونی لە لایەن خاوەن کارەوە.

ماف و پابەندیەکانی کارمەند چین؟

مافەکانی کارمەند؛

١- پێدانی کریێ کارکردن.
٢- فەراهەم کردنی ماوەیی حەسانەوەی ڕۆژانە و هەفتانە.
٣- پێدانی مۆڵەتی سالانە، کەمتر نەبێت لە ٢١ ڕۆژ لە ساڵیکدا.
٤- ناونووس کردنی کارمەند لە بیمەی کۆمەلایەتی.
٥- یەکسانی هەبێت لە دەرفەت و مامەڵەدا.
٦- ئەنجام نەدانی جیاکاری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە لایەن خاوەن کارەوە.
٧- فەراهەمکردنی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ بەرەوپێش چوونی ئاستی کارمەند.
٨- بەژداری پێکردن لە کۆبوونەوکان و ڕاوێژ کردن پێی لە چوارچیوەی ئەرک و کارەکانیدا.

پابەندیەکانی کارمەند:

١- ڕێزگرتن و جێبەجێ کردنی سەرجەم خالەکانی گرێبەستی نێوان هەردوولا.
٢- جێبەجێ کردنی سەرجەم ڕینمایەکانی خاوەن کار.
٣- ئەنجامدانی کارەکانی بە دلسۆزی و ڕاستگۆییەوە.
٤- پارێزگاری کردن لە موڵکی خاوەن کار، ئەوانەی ڕادەستی کردون.
٥- ئاشکرا نەکردنی نهێنیەکانی کار کردن و پاراستنیان.
٦- ئەنجام نەدانی کارێک کە زیان بە خاوەن کار بگەیەنیت.
٧- پابەند بوون بە کاتەکانی ئامادە بوون و ڕۆشتن و حەسانەوە، بە پێی یاسای دامەزراوەکە.
٨- چەک هەڵنەگرتن لە کاتی یاسایی کار کردندا، مەگەر سروشتی کارەکە پیویستی بەوە بیت.
٩- خۆ نە خۆش نەخستن بۆ خۆ دزینەوە لە جێبەجێ کردنی کارەکانی رۆژانە.
١٠- ئەنجام نەدانی هیچ کارێکی دیکە بۆ کەسێکی تر لە ماوەی کار کردنی بۆ خاوەن کار.
١١- پیشوازی نەکردن لە هیچ کەسێک بۆ شوێنی کار کردن، مەگەر بە مۆڵەتی خاوەن کار نەبێت.

چی کاتێک گرێبەستی کار کۆتایی پێدێت یان کۆتای پێدەهێنرێت؟

یەکەم/ گرێبەستی کار لە یەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوە کۆتایی پێدێت:

١- کۆچی دوای دوای کارمەند، پیویستە خاوەن کار کرێی ٢ مانگ بە موچەی تەواو بدات بە خێزانی کارمەند.
٢- سزادانی کارمەند بە بەند کردن بۆ ماوەی ساڵێک، بەڵام ئەگەر لە ساڵێک کەمتر بوو دەگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی بە بێ قەرەبووکردنەوەی ئەو چەند ماوەی لە کاردا نەبووە.
٣- لەکاتی پاکتاوکردنی دەمزراوە(تصفیە) کردن بە هۆی هۆکارێکی یاسایی شەرعی.
٤- ڕێکەوتنی هەردوولا بە نوسراو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست.
٥- کۆتایی هاتنی ماوەیی گریبەست، ئەگەر گرێبەستەکە ماوەکەی کاتی بوو.
٦- بە جیبەجێکردنی ئەرکەکە، ئەگەر گرێبەستەکە بۆ ئەرکێکی دیاری کراو بوو.
٧- بە دەست لە کار کیشانەوەی کارەمەند، لە کاتێکدا کارمەند ماوەی ٣٠ ڕۆژ کات بدات بە خاوەن کار بەڵام ئەگەر هاتوو کارمەند بە بێ پیدانی ماوەیی دیاری کراو کارەکەی بەجێهێشتن خاوەن کار دەتوانێت داوای قەرەبوو بکاتەوە بە بڕی موچەی ئەو ماوەیی هۆشدارییە کە ٣٠ ڕۆژ دەکات، نابێت قەرەبووەکە لەوە زیاتر بێت.
٨- لە ئەگەری هاتنە پێشی هێزی لە دەسەڵات نەبوو.

خاوەن کار دەتوانێت کۆتایی بە گرێبەست بهیێنێت لەم حاڵەتانەی خوارەوە:

١- ئەگەر کارمەند تووشی نە خۆشیەک بوو و بۆ ماوەی ٦ مانگ نەتوانێت کارەکانی ئەنجام بدات، ئەمەش بە بەڵگەی پزیشکی سەلمێندراو.
٢- ئەگەر کارمەند توشیی پەکوەتەیی بوو و ڕیژەی پەکوەتنی لە ٪٧٥ زیاتر بێت.
٣- کەم کردنەوەی قەبارەی دامەزراوە و بچوک کردنەوەی.
٤- سەلماندنی ڕەوشتێکی پێشێلکاری کارمەند لە چوارچێوەی خاڵەکانی گرێبەستی کار کردن.
٥- نواندنی کەسایەتی درۆینە بۆ خاوەن کار یان ساختە کردنی بەڵگەنامە کەسیەکانی بۆ نمونە ساختەکردن لە بڕوانامەدا.
٦- تەواوکردنی کاتی تاقیکردنەوە و نیشان نەدانی کارامەییەکی شایستەدا لە کارەکەیدا.
٧- ئەنجام دانی هەڵەیەکی گەروە لە لایەن کارمەند و وەشاندنی گقرزێکی گەورە و زیان گەیاندن بە خاوەن کار.
٨- ئاشکراکردنی نهێنیەکانی دامەزراوە و بەکارهێنانی بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆی.
٩- کەم تەرخەمی کردن لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا.
١٠ - بەکارهێنانی ئامرازەکانی دامەزراوەکە بۆ بەرژەوندیە کەسیەکان و زیان گەیاندن بە خاوەن کار.

کارمەند دەتوانێت کۆتایی بە گریبەستی کار بهێنێت لەم حاڵەتانەی خوارەوە:

١- کۆتایی هێنان بە گرێبەست بە شێوەی تاک لایەنانە بە مەررجی پیدانی ماوەیی دیاریکراوە کە نابێت لە ٣٠ ڕۆژ کەمتر بێت.
٢- پیسێل کردنی مافەکانی کارمەند لە لایەن خاەن کارەوە، ئەمەش بە هەبوونی بەڵگەی باورەپێکرا و سەلمێنراو.
٣- سزادانێکی نایاسایی کارمەند لە لایەن خاوەن کارەوە لەبەر هۆکاری تۆمەتێکی نە سەلمێندراوە.
٤- ئەنجام دانی چینایەتی یان کەتنێک دەر حەق پێی.

لە داواکاریە سەراتاییەکانت خۆش مەبە..هەموو کارمەندێک لە بەرامبەر هەوڵ و ماندوو بوون و کارکردن بۆ دامازراوەیەک بڕێک پارە ...
05/11/2021

لە داواکاریە سەراتاییەکانت خۆش مەبە..

هەموو کارمەندێک لە بەرامبەر هەوڵ و ماندوو بوون و کارکردن بۆ دامازراوەیەک بڕێک پارە وەردەگرێت، هەر بۆیە موچە مافێکی تەواو و ڕەوایی کارمەندە و دامەزراوە بە چاکە پێی نادات کارمەند لەبەرامبەر ئەو شتانەی باسم کرد موچە بە کارمەند دەدات، لەگەڵ موچەدا کە مافێکی ڕەوای کارمەندە پیویستە کارمەند لەم مافانەی تری خۆش نەبێت لە هەر دامەزراوەیەک کار بکات کە ئەمانەی لای خوارەوە بەشێکن لە مافەکانی کارمەند لە هەر دامەزراوەیەکدا چ گەورە بێت یان بچوک یان لە هەر جۆرە ئیندەستریەکدا کار بکات:

١- بیمەی کۆمەلایەتی:

پیویستە دامازراوە هەر کارمەندێکی لە بیمەی کۆمەڵایەتی ناونوس بکات ئەگەر موچەکەی هەرچەندێک بێت، وە پیویستە دامەزراوە بڕی لە ٪١٢ موچە بنەڕەتیەکەی بدات وە کارمەندیش لە ٪٥ کە بە هەردولا لە ٪١٧ دەدەن.

٢- کاتی کارکردن:

کاتی ئاسایی کارکردنی کارمەند بە پێی یاسای کاری عێراقی ٨ کاتژمیرە لە ڕۆژێکدا لەم ٨ کاتژمێرە ١ کاتژمێر بۆ پشویی کارمەندە و ڕۆژی هەینی پشووی فەرمی و ڕەوای کارمەندە، ئەگەر دامەزراوەکە ٩ کاتژێر لە ڕۆژێکدا کار بکات پێویستە دامەزراوە ڕۆژانی شەمە لەگەڵ ڕۆژانی هەینی بۆ کارمەند بکات بە پشوو، واتا کارمەند دەبێت لە هەفتەیەکدا ٢ ڕۆژ پشوو وەربگرێت کە ڕۆژانی ‌هەینی و شەمە دەکات.

٣- مۆڵەتی ساڵانە:

هەر کارممەندێک لە هەر دامەزراوەیەک مافی رەوای خۆیەتی ٢١ ڕۆژ مۆڵەتی هەبێت لە ساڵێکدا، هیچ بۆنەیەک یان مۆڵەتێکی تر لەم مۆڵەتی ساڵانە کەم ناکاتەوە، ئەو مۆڵەتانەی مافی کارمەندن و لە مۆڵەتی ساڵانە کەم ناکەتەوە ئەمانەن کە بە پێی سیاسەت و یاسای دامەزراوە دەگۆڕێن بەڵام باشترینیان بۆ کارمەند بەم جۆرەیە:

آ- مۆڵەتی خەم:

* پرسەی پلە یەک: دایک، باوک، خوشک، برا.
لە موچەی ساڵانە کەم ناکاتەوە و پیویستە کارمەند ٣ رۆأ مۆڵەتی پێبدرێت ئەگەر پیویست بوو زیاتر.

** پرسەی پلە دوو: پور،مام،خاڵ،نەنک،باپیر.
لە موچەی ساڵانە کەم ناکاتەوە و پیویستە کارمەند ٢ ڕۆژ مۆڵەتی پیبدرێت.

*** پرسەی پلە سێ: ئامۆزا، خاڵۆزا، پورزا، خەسوو، غەزوور.
لە پوچەی ساڵانە کەم ناکاتەو و پیویستە کارمەدن ١ ڕؤژ مۆڵەتی پیبدرێت.

تێبینی/ ئەگەر کارمەند ٥ ساڵ زیاتر لە دامەزراوەیەک مایەوە مۆڵەتی ساڵانەی لە ٢١ ڕۆژەوە دەبێت بە ٢٤ ڕۆژ، وە سەروو ١٠ ساڵ لە هەمان دامەزراوە مایەوە مۆڵەتی ساڵانەی دەبێط بە ٢٨ ڕۆژ لە ساڵێکدا.

٤- مۆڵەتی بێ موچە:

پاش تەواو بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی موچە کارمەند دەتوانیت مۆڵەتی بی موچە وەربگێت بە مەرجێک لە (٧ڕۆژ) زیاتر نەبێت، بە مەرجێک هۆکاری کارمەند پەسەند کراو ە بێت و هۆکارێکی گرنگ بێت.

٥- نەخۆشی درێژ خایەن:

ئەگەر کارمەندی دامازروایەک توسی نەخۆشیەکی درێژ خایەن بوو (شێرپرنجە، نەخۆشی دڵ، شەکرە، پەستانی خوێن، هتد) ئەگەر نەخۆشیەکە هیچ مەترسی نەبێت بۆ سەر ژیانیان و تەندروستیان لە کاتی کارکردندا گونجاو بێت، مافێکی ڕەای کارمەندە دامازراوەکە پاڵپشتی بکات و پارێزگاری لە مانەوەی کارمەندی ناوبراو بکات.

٦- گرێبەستی کارکردن:

گریبەستی کارکردن مافێکی ڕەوای کارمەندە لە هەر دامازروایەکدا بۆ ئەوەی هەموو ئەم مافانەی کە باسی دەکەین پارێزراو بن، چونکە بە بێ هەبوونی گرێبەست هیچ مافێکی کارمەند پارێزاراو نیە.

٧- هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست:

پیویستە دامەزراوە لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کار کردن سەرجەم مافەکانی کارمەند بدات کە لایەتی، بە لایەنی کەمەوە ماوەی ١ مانگ کات بە کارمەند بدات بۆ دۆزینەوەی هەلی کاری نوێ وە ئەگەر ئەو ماوەی پی نەدرا پیویستە دامەزراوە ٢ موچە بدات بە کارمەندی ناوبراو، بە مەرجێک هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەک لەم هۆکارانە نەبێت (دزی، شەڕ و ئاژاوە، دەستدرێژی سێکسی، بردنە درەوەی زانیاریەکانی کۆمپانیا. هتد..).

٨- مۆڵەتی نە خۆشی:

کارمەند لە هەر دامازراوەیەک مافی خۆیەتی مۆڵەی نە خۆشی وەربگرێت کە لە ١٥ ڕۆژ کەمتر نەبێت، بە مەرجێک کارمەند ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی پێبێت بە مۆر و واژۆی دکتۆر و نەخۆشخانەوە.

٩- ئەستۆپاکی:

کارمەند مافی ڕەوای خۆیەتی ئەستۆپاکی پی بدرێت پاش وازهێنان لە کارەکەی ئەگەر هیچ یەک لەم کیسانەی نەبوو لەگەڵ کۆمپانیادا( دزی، شەر و ئاژاوە، دەستدرێژی سێکسی، بردنە دەرەوی زانیاریە گرنگ و هەستیارەکانی کۆمپانیا.

١٠- کاتی زیادە(ئۆڤەر تایم):

پیویستە دامەزراوە کاتی زیادەی کارکردن بە مافی رەوای کارمەند بزانێت لە کاتی کارکردنی کاتی زیاتر لر کاتە یاسایەکەی خۆی قەرەبووی ئەو کاتە بۆ کارمەند بکاتەوە و بڕی پارەی پیویستی بۆ سەرف بکات جگە موچەکەی هەمان ڕۆژی خۆی، پێویستە دامەزراوە هەر کاتکمێرێک کارکردن لە کاتی زیادە بڕی موچەی هەر کاتژمێری کارکردنی بۆ جارانی ١.٥(یەک پۆینت پێنج) بکات.

١١- سەلامەتی(سەیفتی):

پێویستە دامەزراوە هەموو کەل و پەلێکی سەلامەتی بۆ کارمەدن فەراهەم بکات و هەموو پێشهات و ئەنجامەکان بگرێتە ئەستۆ لە بواری سەلامەتی کارمەنددا بە تایبەتی لەو ژینگە کارکردنانەی کە بەرهمهێنن(انتاجی)ین.

ئەمانە چەن مافێکی کارمەندن کە دەبێت لە هەموو دامەزراوەیەک پارێزراوە بن و کارمەند لییان خۆش نەبێت, وە چەندین مافی تری کارمەند هەیە کە بەپێی جۆر و یاسای کۆمپانیا دەگۆرێن.

Underperforming employees need training not a termination letter.کارمەندەکان پێویستیان بە ڕاهێنانە، نەوەک نامەی کۆتای پێ...
30/10/2021

Underperforming employees need training not a termination letter.
کارمەندەکان پێویستیان بە ڕاهێنانە، نەوەک نامەی کۆتای پێهێنان.

بۆ ئەوەی ببیتە بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو دەبێت تیمێکی باش دابمەزرێنیت و دواتر ڕێگە بۆ کارکردنیان خۆش بکەیت.
24/02/2021

بۆ ئەوەی ببیتە بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو دەبێت تیمێکی باش دابمەزرێنیت و دواتر ڕێگە بۆ کارکردنیان خۆش بکەیت.

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647704865757

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کوردی ئێچ ئاڕ Kurdish HR posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کوردی ئێچ ئاڕ Kurdish HR:

Shortcuts

Share