Farhad archaeologist

Directions

Farhad archaeologist پەیجێکی بێلایەنە، بۆ خزمەتکردن بە بواری مێژوو و شوێنەوارەکانی کوردستان.

کۆمەڵێک وێنەی تازەی پاشماوەی بیناسازی ئەکبەتان یان هێمگاتانەی پایتەختی میدییەکان، لە شاری هەمەدانی ئێستا. بەداخەوە، ئێرا...
10/10/2026

کۆمەڵێک وێنەی تازەی پاشماوەی بیناسازی ئەکبەتان یان هێمگاتانەی پایتەختی میدییەکان، لە شاری هەمەدانی ئێستا.

بەداخەوە، ئێران ناهێڵێ هیچ لێکۆڵینەوە و هەڵکۆڵینێکی شوێنەواری تێدا بکرێت.

ئامانجیش لەو کارە ئەوەیە، هەڵکۆڵین لەم پایتەختە گرێ کوێرەی زۆر لەسەر مێژووی میدییەکان دەکاتەوە و چەندین ناسنامە کە بە فارس ناسێنراون ڕوون دەبێتەوە کە هی میدییەکانن.

مامۆستا کرێ.کار لە وەسفی شێخ سەعیدی پیراندا بەم شێوەیە دەڵێت: شێخ وەکوو پێشینانی خۆی هەڵسوکەوت و تەسەڕوفی دەکرد وەک بەدر...
09/10/2026

مامۆستا کرێ.کار لە وەسفی شێخ سەعیدی پیراندا بەم شێوەیە دەڵێت:

شێخ وەکوو پێشینانی خۆی هەڵسوکەوت و تەسەڕوفی دەکرد وەک بەدرخانی گەورە و شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و ئەوانی تر، لەناو ڕۆشنفکرانی کورددا، هەڵکەوتوویەکی نەتەوایەتی بوو، هەم هەڵکەوتوویەکی دینیش بوو، چونکە هەم شێخی تەریقەتی نەقشبەندی بوو هەم دەرسە عیلمییەکانی خوێندبوو وەک شێخ عوبەیدوڵڵا و قازی محەمەد وابوو.

ئەم وێنانە، بەشێکن لە بینای پەرستگای زەردەشتییەکان لە قەزای دەربەندیخان، بەداخەوە بە نیوەچڵی لەکاتی نۆژەنکردنەوەدا جێهێڵ...
07/10/2026

ئەم وێنانە، بەشێکن لە بینای پەرستگای زەردەشتییەکان لە قەزای دەربەندیخان، بەداخەوە بە نیوەچڵی لەکاتی نۆژەنکردنەوەدا جێهێڵراوە.

ئەم بینا شوێنەوارییە، بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە، دەبوو پارێزگاری لێ بکرێت نەک ئاوا بە سووک و ئاسانی لەناوبچێت.

نووسینە شوێنەوارییەکان، مێژووی هەزاران ساڵە دەگێڕنەوە، بەڵام سەیرکەن چەند بێنازن. وێنە: گشتیاری بیانی
04/10/2026

نووسینە شوێنەوارییەکان، مێژووی هەزاران ساڵە دەگێڕنەوە، بەڵام سەیرکەن چەند بێنازن.

وێنە: گشتیاری بیانی

لە دەستپێکی هەڵکۆڵینەکان لە شوێنەواری "گرێ مرازان" لە پارێزگای ڕوحا لە باکووری کوردستان، ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پرووسک و ک...
30/09/2026

لە دەستپێکی هەڵکۆڵینەکان لە شوێنەواری "گرێ مرازان" لە پارێزگای ڕوحا لە باکووری کوردستان، ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پرووسک و کەللەسەری مرۆڤ دۆزرانەوە، کە پێدەچێت بۆ ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە مردووەکان لەوێدا ئەنجامدرا بێت، لە چاخی بەردینی نوێدا.

وە دوو گۆڕی نوێ دوزراونەتەوە، کە زانیاری نوێ دەدەن بە دەستەوە لە بارەی ناشتنی مردوو لە لای خەڵکی ئەوکاتەی گرێ مرازان.

لە گۆڕی یەکەمدا لاشەی پیاوێکی بیست بۆ سی ساڵان و کچێکی هەرزەکار و ژنێکی بەساڵاچوو هەبووە، لە گۆڕی دووەمدا، ئێسک و پرووسکی ژنێکی لەنێوان بیست بۆ سی ساڵانی تێدا بووە و لە ژێر خانووییەکدا دۆزراونەتەوە.

ئەم دۆزینەوە نوێیەش، پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە، کە خاکی دێرینی کوردان، بێشکەی دەستپێکی ژیانی مرۆڤ بووە.

ئەمە وێنەی هەدیە خانم تاقە کچی قارەمانی کورد سمکۆی شکاکە، کە لە ساڵی 2024 لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە باکووری کوردستان ژیانئ...
27/09/2026

ئەمە وێنەی هەدیە خانم تاقە کچی قارەمانی کورد سمکۆی شکاکە، کە لە ساڵی 2024 لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە باکووری کوردستان ژیانئاوایی کردووە.

ئەو ژنە کوردەی سوپای ڕووسی تێکشکاند. شێرەژنی کورد فاتمە خان ناسراو بە فاتمەڕەشی گەڵواخی ئەو ژنەی کە 112 ساڵ لەمەوبەر بوو...
27/09/2026

ئەو ژنە کوردەی سوپای ڕووسی تێکشکاند.

شێرەژنی کورد فاتمە خان ناسراو بە فاتمەڕەشی گەڵواخی ئەو ژنەی کە 112 ساڵ لەمەوبەر بوو بە فەرماندەی هۆزی گەڵواخی لە شەڕ دژ بە ڕووسەکان و بوو بە نموونەیەکی مێژوویی لە ئازایەتی ژنانی کورد.

بە پێی بەڵگە مێژووییەکانی هۆزی گەڵواخی، سوپای هۆزی گەڵخواخی بە فەرماندەی فاتمە خان، بە هاوکاری هۆزی مەنمی لە سنووری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە توندی بەرپەرچی سوپای داگیرکەری ڕووسیان دایەوە.

لە شەڕێکدا لە نزیک پردی "نسارە" لە سنووری دیواندەرە فاتمە خان بریندار دەبێت، دواتر دێتەوە گۆڕەپانەکە و پاش چەند مانگ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕووسی داگیرکەر، دواجار لە ساڵی 1915ز فاتمە خان و چەند هاوڕێیەکی لەناو زستانێکی سەخت و کڕێوەی بەفردا، ڕێگەیان لێ هەڵە دەبێت و ڕەقهەدێن.

بەهۆی ئەو داخە زۆرەی فاتمەڕەش، خستبوویە دڵی ڕووسەکانەوەو پاش مردنی ڕووسەکان هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەکەیی و دوو مامی و دوو خاڵی گوللەباران دەکەن.

یاد و ناویان هەرمان بێت.

26/09/2026

محمد کوشمان، ئەو کوردە باکووری کوردستانە، کە نووسین و زمانی بزماری ئۆرارتۆ دەزانێت.

کوشمان، پیتەکانی زمانی ئۆرارتۆی دیاری کردووە و ڕۆژانە خوێندکارانی زانکۆکان سەردانی دەکەن.

ئەو لە شوێنی کارەکەی فێرگەیەکی بچووکی کردۆتەوە، ئامانجی ئاشناکردنی خەڵکە بەو نووسینە بزمارییە

برارۆ لەو شەرمەزارییە. ئەوە شورای 3000 ساڵەی قەڵای کەرکووکە، ببینن دیوار بە بلۆکی چیمەنتۆ لە کوێ دروستکراوە.
25/09/2026

برارۆ لەو شەرمەزارییە.

ئەوە شورای 3000 ساڵەی قەڵای کەرکووکە، ببینن دیوار بە بلۆکی چیمەنتۆ لە کوێ دروستکراوە.

دۆزینەوەی کۆنترین پەیماننامەی ئاشتی، هی باپیرانی کوردە.لە ئەنجامی هەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکانی ئەم دواییانە، لە هاتوشا hatt...
25/09/2026

دۆزینەوەی کۆنترین پەیماننامەی ئاشتی، هی باپیرانی کوردە.

لە ئەنجامی هەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکانی ئەم دواییانە، لە هاتوشا hattuŝa پایتەختی هیتیتییەکان، لە ئەنادۆڵی کۆن و bogazkale ئێستا، دەقێکی بزماری دۆزایەوە و مێژووەکەی بۆ 3300 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

تابلێتە بزمارییەکە دەقێکی سیاسییه و باس لە پەیماننامەی کادێش دەکات کە لە نێوان یەک لە فیرعەونەکان و پاشای هیتیتی دا مۆر کراوە، ناوەرۆکەکەی باس لە بڕیاردانی ئاشتی و وەستاندنی هێرش بۆ سەر یەکتری و یارمەتیدانی یەکتری دژی هەڕەشەکانی دەوروبەر.

وە یەکێکە لەکۆنترین بەڵگەنامە مێژووییە تۆمارکراوەکان و تا ئێستاش ماوەتەوە.

Address

Zharawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Farhad archaeologist posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share