كــــۆشك

كــــۆشك بەخێر بێن بۆ پەیجی زانیاری گشتی نوێترین هەواڵ لێرەوە بڵاو دەبێتەوە
(506)

20/04/2022

کاتێک ناوێری ڕاستەوخۆ ناڕەزایی دەربڕی

ئەمە بێستون سابوراواییە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دوای دەرکردنی لە لایەن بافل تالەبانییە

27/03/2022

ئێستا سووتانی بارەگای لقی پارتی لە بغداد و سووتانی رەسمی مەسعود بارزانی و کورەکەی

ئەمە کاندیدە پیاوەکانی( رەگەزی نێر) بازنەی ٢ ی سلێمانییە بەڕای ئێوە كامیان شایەنی ئەوەی كە دەنگی پێ بدرێت و لە ھەڵبژاردن...
12/08/2021

ئەمە کاندیدە پیاوەکانی( رەگەزی نێر) بازنەی ٢ ی سلێمانییە بەڕای ئێوە كامیان شایەنی ئەوەی كە دەنگی پێ بدرێت و لە ھەڵبژاردن دەرچێت

١- م عبدلقادر
٢- سەرکەوت شمس
٣- بریار رشید
٤- ئاسۆ فریدون
٥- کاروان محمود
٦- م کاوە
٧ - نەورۆزی مانگر

ئەمەش ئیشی کاندید
03/08/2021

ئەمەش ئیشی کاندید

01/08/2021

تۆ بڵێی کەس ھەبێت خۆی بێ ئەقڵ بکات و لەم ھەڵبژاردنە دەنگ بدات ؟

لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سێ ئەندامی خێزانێک لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه‌ كه‌ دایك و باوك كوڕێكیانن.
11/10/2020

لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سێ ئەندامی خێزانێک لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه‌ كه‌ دایك و باوك كوڕێكیانن.

⛔بەرێوبەری کارەکانی کۆمپانیا کۆریەکەی(دایو) بەندەری فاوی گــەورە  بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهەڵواسراوی لە شوێنی مانەوەی خۆی دۆز...
09/10/2020

⛔بەرێوبەری کارەکانی کۆمپانیا کۆریەکەی(دایو) بەندەری فاوی گــەورە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهەڵواسراوی لە شوێنی مانەوەی خۆی دۆزرایەوە(لەشێوەی خۆکوشتن).

دەوترێت ئەو فشارانەی لەسەری بووە شاخ هەڵی نەدەگرت.

٭بەندەری فاوی گەورە بەدووهەمین گەورەترین بەندەر دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و دەهەمین لە جیهان.

٭پڕۆژەکـە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی عێراق زیاتر لە ۱۰ ساڵە بڕیاری لەسەردراوە دروست بکرێت.

٭تێچووی پڕۆژەکە زیاترە لە ٥ملیار یۆرۆ.

٭بەندەرەکە توانای هەڵگرتنی ساڵانەی بۆ شتومەک ۹۹ملیۆن تۆنە.

٭ ئێران و کوەیت و بەشێک لەوڵاتانی کـەنداو هەموو هەوڵێکیان دا بۆ ئەوەی عێراق نەبێت بەخاوەنی ئەم بەندەرە.

٭بەبونی ئەو بەندەرە عێراق دەبێتە گەورەترین ناوەنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕۆژئاوا.

٭پرۆژە ئاڵوگۆر وهاتوچۆی ئاوی جیهان بەتەواوەتی دەگۆڕێت.

٭هەر لەگەڵ تەواو بونی بەندەرەکە پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری فــاو-ئیبراهیم خەلیل دروست دەکرێت.

٭سێ ڕۆژ بەرلەئێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەکـە درا.

ڕوداوە کە هێشتا گوماناویە و ڕەنگـە پلانی گەورەتریش بێت.

عەلی عومەر

ئاگادارییەک لە پۆلیسی سلێمانییەوەئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگا...
08/10/2020

ئاگادارییەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاولاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە هەركەسێك زانیاری لە سەر وێنەی بڵاوكراوە هەیە پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی كوردسات یان نەخۆشخانەی شار .

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕوداوێكدا هاوڵاتییەك بەسەختی بریندار بوو (ماتۆرسكیلێكی پێبووەو ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا كێشاوە )، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتیەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هاوڵاتییە هیچ پێناسێكی پێنییە نەناسراوەتەوە، لە ئێستاشدا هاوڵاتییە بریندارەكە باری تەندروستی ناجێگیرەو پێویستی بەنەشتەرگەری خێراهەیە .

بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هەركەسێك ئەو هاوڵاتییە دەناسێتەوە یان كەسوكارەكەی دەناسێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكات بەبنكەی پۆلیسی كوردسات یاحود نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی .

28 ملیارد دۆلار چی دەکات ؟هونەر تۆفیقئەو 28 ملیارد دۆلارەی حکومەتی هەرێم قەرزدارە دەکاتە :یەکەم :  سەد فڕۆکەی جەنگی هێرش...
05/10/2020

28 ملیارد دۆلار چی دەکات ؟
هونەر تۆفیق
ئەو 28 ملیارد دۆلارەی حکومەتی هەرێم قەرزدارە دەکاتە :
یەکەم : سەد فڕۆکەی جەنگی هێرشبەر لە جۆری f18 کەبەهای هەر سەدیان پێنج ملیارد دۆلارە .
دووەم : سیستەمێکی بەرگری پێشکەوتوو لەجۆری s400 کە بەهاکەی سێ ملیارد دۆلارە .
سێهەم : سەد فڕۆکەی su35 ی هێرشبەر کە پێکەوە نرخیان سێ ملیارد و نیو دۆلارە .
چوارەم : بنیاتنانی سێ کورەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی 4800 مێگاوات کارەبا و کاری زانستی تر بەبەهای سێ ملیارد دۆلار هاوشێوەی ئەو کورانەی سعودیە گرێبەستی بۆ کردووە .
پێنجەم : دروستکردنی 14 هەزار کیلۆمەتر ئۆتۆبان کە سەرتاری شارەکانی هەرێم بەیەکەوە دەبەستێتەوە تێچووەکەی دەکاتە پێنج ملیارد دۆلار .
شەشەم : بنیاتناتی چوارتۆڕی میترۆ لەچوارشاری سەرەکی هەرێم بە تێچوی چوارملیارد دۆلار .
حەوتەم : سەوزکردنی هەموو هەرێمی کوردستان بە تێچووی یەک ملیارد دۆلار .
هەشتەم : سێ ملیارد دۆلارەکەی دیکەی ماوەتەوە سێ بەنداوی ئاوی زەبەلاحی پێ دروست دەکرا هەم بۆ پاشەکەوتی ئاو و بۆ پیشەسازی کارەبا و هەم بۆ گەشتوگوزار .

ھونەر تۆفیق

جووڵەی کۆڕۆنا !یەکێک لە ترسناکترین هۆکاری کتوپڕ مردن بەهۆی نەخۆشی ( کۆڤید-19 ) جەڵتەی سییەکانە.جەڵتەی سییەکان ؛ کە هۆکار...
05/10/2020

جووڵەی کۆڕۆنا !

یەکێک لە ترسناکترین هۆکاری کتوپڕ مردن بەهۆی نەخۆشی ( کۆڤید-19 ) جەڵتەی سییەکانە.

جەڵتەی سییەکان ؛ کە هۆکارگەلێکی زۆری وەکو [ شێرپەنجە و قەڵەوی و نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و سییەکان و هەندێک هۆکاری بۆماوەیی ، گیرانی خوێنهێنەرەکانی قاچ ] دروستی دەکات ، بەتایبەتی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەبن، بەتایبەتتر لەو نەخۆشانەی کە ناجوڵێن ؛ یەکێکە لە نەخۆشییە زۆر بکوژەکان و تەنها لەماوەی کەمتر لە 2 خولەک مرۆڤ دەکوژێت ئەگەر هەردووک خوێنبەری سییەکان لەیەک کاتدا بگیرێن !!!

وەک ئاشکرایە نەخۆشەکانمان کە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن توشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبن هەروەها جوڵەیان زۆر کەمتر دەبێت ، بەتایبەتی ئەگەر لە نەخۆشخانەکان داخڵ بکرێن.

یان لە ماڵەوە بەردەوام ڕادەکشێن لەسەر پشت،
یان کاتێک دەخەون زیاتڕ لە 6 کاتژمێر لە جێگادا دەمێننەوە ؛ چونکه دەرکەوتووە ئەوانەی تووشی جەڵتەی سییەکان دەبن لەسەدا (٪ 20) یان ئەوانەن بەهۆکاری جیاواز تووش بوون بەڵام هەڵگری هیچ ڤایرۆسێک نین ، بەبەراورد بەوانەی تووشی ڤایرۆس بوون لەسەدا (٪ 60 ) یان تووشی جەڵتەی سییەکان بوون کە ئەمەش دەکاتە 3 هێندەی ئەوانەی ڤایرۆسیان نییە.

بۆیە لەم سەردەمی پەتای پاندێمیەدا بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە ترسناکە پێویستە؛

1.دەروونمان ئارام بێت و هەرگیز نەهێڵین ترس و دڵەڕاوکێ باڵ بکێشێ بەسەرماندا ...

2. تا دەتوانین جوڵەی ڕۆژانەمان ڕێک بخەین ، یان هەر لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا ڕۆژانە 30 خولەک بە هێواشی بەپێ بڕۆین لە سێ ڕۆژی سەرەتادا. یان هەموو کاتژمێرێک 2 بۆ 5 خولەک جوڵەیەک یان پیاسەیەک بکەین ئەگەر لەناو ژورەکانیشدا بێت.

3. شێوازەکانی پاڵکەوتن بگۆڕین ؛ بەتایبەتی ڕۆژانە 2 کاتژمێر لەسەر سنگ بمێنینەوە یان سوجدەکانمان درێژ بکەینەوە کە کەمتر نەبێت لە خولەکێک.

4. ئەگەر ئێواران زوو خەوتین شەوانە هەڵبستینەوە بۆ خولەکێکیش بێت ؛ سەر جێگا جێبهێڵین و بجوڵێین . ئەگەر بۆ شەونوێژ بێت بە دڵنیاییەوە بەڕێژەی لەسەدا 80 خوێن مەیینەکە کەم دەکاتەوە چونکە کاریگەرترین شێوازی جوڵەی تێدایە.

5. ئەگەر شەوانە درەنگتر خەوتین و کات گەیشته (6 کاتژمێر) مانەوە لەژێر جێگا ئەوە خوێن مەیین زیاتر دەکات ، لەبەرئەوەشە مردن لە بەرەبەیاندا زیاترە ، بۆیە پێویستە لە ژێر جێگادا هەڵبستین و جوڵەیەک بکەین ؛ ئەگەر جوڵەکان لە شێوەی نوێژ بێت ئەوە ڕێژەی مردن چەندین بەرامبەر کەمتر دەکاتەوە ...

د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی
دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن .

توانای دەمامکەکان بۆ پاراستنی تەندروستی
15/07/2020

توانای دەمامکەکان بۆ پاراستنی تەندروستی

Adresse

Irbil
Oslo

Telefon

+9647701333333

Nettsted

Varslinger

Vær den første som vet og la oss sende deg en e-post når كــــۆشك legger inn nyheter og kampanjer. Din e-postadresse vil ikke bli brukt til noe annet formål, og du kan når som helst melde deg av.

Del