01/09/2026
گێڕانەوەیەکی نوێ لەسەر دوا ساتەکانی ژیانی (عەلی حەسەن مەجید) ناسراو بە عەلی کیمیاوی دەخرێتە ڕوو. لیوا نازم مالیکی کە بەرێوەبەری زیندانی بەغدا بووە و یەکێک بوو لە ئامادەبووانی ڕۆژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکە وردەکارییەکان دەگێڕێتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە عەلی کیمیاوی تا دوا ساتەکانیش هیچ جۆرە پەشیمانییەکی لەسەر تاوانەکانی پێوە دیار نەبووە.
بەپێی گێڕانەوەکە، سەرەتا ناوبراو ویستویەتی بە پۆشاکی نەریتیی عەرەبییەوە (دشداشە و عەگال) بچێتە بەردەم پەتی سێدارە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە ڕێگری لێکراوە و ناچار کراوە جلی پرتەقاڵی تایبەت بە لەسێدارەدان بپۆشێت.
سەرنجڕاکێشترین بەشی ڕووداوەکە ئەوکاتەیە کە پیاوێکی ئایینی لێی نزیک دەبێتەوە و پێی دەڵێت: "داوای لێخۆشبوون لە خودا بکە بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە کورد کردووتە و دوو ڕکاعەت نوێژ بکە". لە وەڵامدا، عەلی کیمیاوی بە تووڕەییەوە ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت: "من کافر نیم تا شایەتمان بهێنم، وە ئەگەر کات بگەڕێتەوە، سەد هێندەی تر ئەو کارە بە کورد دەکەمەوە!"
لە کۆتاییدا، پاش ڕەتکردنەوەی داواکارییە ئایینییەکە، ناوبراو براوەتە ژووری جێبەجێکردنی سزاکە و لەلایەن تیمێکی تایبەتی دەمامکدارەوە کە ناسنامەیان بۆ هیچ کەسێک ئاشکرا نەبووە، سزای لەسێدارەدانەکەی بەسەردا جێبەجێ کراوە.
پەشیمان نەبۆوە تا دواسات..
عەلی کیمیاوی پێش لەسێدارەدانی چی سەبارەت بە کورد وتووە؟
👇